ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

چەند فراكسیۆنێكی كوردی لەگەڵ عەللاوی كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، پەڕلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردییەكان، كە نوێنەرایەتی گروپی 15 پەڕلەمانتارن، جگە لە هەردوو حزبی فەرمانڕەوا، چاویان بە محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كەوتووە”.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕاگەیاندووە، “ئەوان وەك گروپی 15 پەرلِەمانتاری كورد، جگە لە هەردوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی، لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كۆبووینەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا گفتووگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كرا، عەللاوی بەڵێنیدا حكومەتەكەی سەربەخۆ بێت و وەزیرەكانی لە كەسانی كارامە و بێخەوش و سەربەخۆ پێكبێت و سەر بە حزبێكی دیاریكراو نەبن”.

گروپی 15 پەرلەمانتاری كورد، نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ‌ و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن لە بەغدا.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی كۆبوونەوەكەی “گروپی 15” لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق، (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە ئەحمەد حاجی ڕەشید، پەڕلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی و چەند پەڕلەمانتارێكی تری بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

لای خۆشیەوە، سەلیم شوشكەیی، پەڕلەمانتاری كۆمەڵ لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕەتی كردەوە ئاگاداری كۆبوونەوەكە بووبێت و وتی، “من بەشدار نەبووم”.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە 1ی شوباتی 2020، محەمەد تۆفیق عەللاوی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی كاتی، تا جێگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە بگرێتەوە، لە وتاریكیشدا عەللاوی بەڵێنی دابوو دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە ئەگەر هەموو خواستە میللییەكان جێبەجێ‌ نەكات، كە لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران پێكدێن.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان