ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

باسی كوردیش دەكات
سائیرون: نابێت عەللاوی مەرج و گوشاری هیچ لایەنێك قبوڵ بكات


خەڵك-ئیدریس جەبار
هاوپەیمانی سائیرون، كە لەلایەن ڕەوتی سەدر بەڕابەرایەتی موقتەدا سەدر سیاسەتەكانی ئاڕاستە دەكرێت، ڕەتیدەكاتەوە ڕێگە بدەن هیچ لایەنێك مەرج بۆ تێپەڕاندنی كابینەی داهاتوو بەسەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو دابنێت و دەڵێت: “دەبێت عەللاوی بەبێ‌ هیچ گوشارێك بۆخۆی كابینە وەزارییەكەی هەڵببژێرێت”.

عەلی سەعدون، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە هیچ فراكسیۆنێكی قبوڵ ناكەین، جا لە پێكهاتەی سوننە بێت یان لە پێكهاتەی كورد مەرج بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراودا دابنێت و كەسەكانی خۆیانی بەسەردا بسەپێنن، ئێمە لەسەر ئەوە ڕێككەوتوین، كە دەبێت ئەو بۆخۆی كابینە وەزارییەكەی هەڵببژێرێت، بەبێ‌ هیچ گوشارێك”.

بە بۆچوونی ئەو پەڕلەمانتارەی هاوپەیمانی سائیرون، “ئەگەر گوشار بخرێتە سەر عەللاوی و هەوڵبدرێت هەندێك كەسێتی بەسەردا بسەپێنرێت، جا لەلایەن پێكهاتەی سوننە بێت یان پێكهاتەی كورد، ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ هەمان پشكداری پێشوو”.

بە وتەی عەلی سەعدون، “ئەوان ڕێگر نابن لە هێنانی كەسێتییەكان لە پێكهاتەی سوننە یان پێكهاتەی كورد، بەڵام بەبێ‌ سەپاندن، چونكە كورد زۆرێك كەسێتی سەربەخۆی هەیە، بۆیە عەللاوی خۆی بەرپرسە و خۆی دەزانێت كێ‌ هەڵدەبژێرێت، ئێمە نامانەوێت فراكسیۆنەكان كەسێتییە دیاریكراوەكانی بەسەردا بسەپێنن”.

سەبارەت بە هەڵوێستی هاوپەیمانی سائیرونیش لەبارەی هێشتنەوەی چەند وەزیرێك لە كابینەی پێشوو، عەلی سەعدون وتی، “هەندێك لە وەزیرەكان لەم قۆناغەدا كاریان كردووە و پیشەوەربوون، بۆیە دەكرێت كەسێك یان دوو كەس لەو كابینەیە بهێڵێتەوە، تا لە حكومەتی نوێدا كار بكات و خزمەت بە عیراق بكات”.

عێراق

سوریا.. والی داعش لە عیراق كوژرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای دژە تیرۆری عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا كوژرانی والی داعش لە عیراق ڕاگەیاند.

دەزگای دژە تیرۆری عیراقی ئاشكرایكرد:”موعتەز نوعمان عەبد نایف جبوری كە بە “حەجی تەیسەر” ناسراوە و پۆستی والی داعشی هەبووە لەعیراق، لە پارێزگای دێرەزوری سوریا كوژراوە”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشكراوەتەوە:”هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق ماوەیەكی زۆرە بەوردی چاودێری جموجوڵەكانی ئەو سەركردەیەیی داعشی كردووە، كە تەواوی بەرپرسیارییەتی داعشی لەناو خاكی عیراق لەئەستۆدا بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەعیراق


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستى عیراق نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای لەعیراق ئاشکراکرد.

 

وەزارەتى تەندروستی عیراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران.

 

ئەوەشی بڵاوکردەوە، لەو ماوەیەدا  شەش تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 41 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 

لەماوەى بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعیراق تاکو ئێستا زیاتر لە ٤٨ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە دیالە كەسێك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە ئاشكرای دەكات، كە یەكێك لە تووشبووان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

فارس عەزاوی، وتەبێژی تەندروستی دیالە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكێك لەتووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و پێشتر تووشبوونی بەو ڤایرۆسە ڕاگەیەنراوە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەو كەسە تەمەنی 47 ساڵە و نەخۆشی ڤایرۆسی جگەری هەبووە و بەهۆیەوە گورژیلەكانی وەستاون و سییەكانیشی لەكاركەوتوون بەهۆی ئەوەی تووشی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵی ڕزگاركردنی گیانی ئەو نەخۆشەدا بوون و خستوویانەتە شوێنی چاودێری چڕ و ئامێری هەناسەدانیان بۆ داناوە، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی تەندروستی دیالە داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان