ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كلۆرە بەسەرچووەكەی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ڕەوانەی داواكاری گشتی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی لێدوانی چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فەرمانگەی ئاوی دەوروبەری سلێمانی كلۆری بەسەرچوو بەكارهێندراوە بۆ پاككردنەوەی ئاوی ماڵان و ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنەكەش دەڵێت”بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ لایەنی پەیوەندار دەكرێت و لێكۆڵینەوە لە ڕووی زانستی و تەندروستییەوە لە بابەتەكە دەكرێت “.

دیمەن ڕەزا، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە دەكرێت، تائێستا نازانرێت بۆچی ئەو ماددە بەسەرچووە بەكارهێندراوە.

وتیشی”بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ بابەتەكە دەكرێت و ڕەوانەی داواكاری گشتی دەكرێت، دوای ئەوەی لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوت، چونكە ئێستا ئیشی لەسەر دەكرێت”.

لە بەدواداچوونێكدا دەركەوتووە، ئەو كلۆرەی بەكارهێنراوە بۆ پاككردنەوەی ئاوی خواردنەوەی ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی بەسەرچووە.

ژینگە

پارکی هەواری شار مەترسی فەوتانی لەسەرە و داوای چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی داوا لەوەزیری شارەوانی  و گەشت و گوزار دە‌كات بە‌ھانای پاركی ھە‌واری شارەوە‌ بچن.

 

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی، داوادەکەن وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار فریای پاركی ھە‌واری شار بكە‌وێت، چونکە مەترسی ‌سوتان و وشکبوونی لەسەرە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هەواری شار لەنوسراوێکی فەرمیدا، ئاماژە بەئەوەدەکەن، کرانەوەی پارکەکە بەم شێوەیەی ئێستا و بەهانایانەوە نەچن، مەترسی فەوتانی پارکەکە دروستدەبێت، بۆیە تکایە بەهانای پارکەکەوە وەرن و چارەسەری گونجاو و بەپەلەی بۆ بدۆزنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ دار سنەوبەرەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دار سنەوبەرەكانی تەكیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “بە داخەوە لەلایەن كەسانی نابەرپرس بەشیكی زۆری دارەكانی لای كارگەی گهچی تەكیە سووتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دار سنەوبەرەكانی چیای گۆیژە و سەر ڕێگای عەربەت و سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە نزیك تاسڵوجە سووتان و لەو بارەیەوە كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، كە بە مەبەست سووتێنراون و شارەوانی-ش ڕایگەیاند، كە دەستی كەسی لە پشتەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان