ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بەڕێوەبەرایەتییەكی ئاو لە سلێمانی كلۆری بەسەرچوو بۆ ئاو بەكاردەهێنێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كلۆرەی دەكرێتە ئاوی دەورووبەری سلێمانی كلۆرەكەی لە ساڵی 2018ەوە بەسەرچووە، بەڵام ڕۆژانە بەكاردەهێنرێت.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەرۆكی هەرسێ لیژنەی (یاسایی، دارایی، تەندروستی) لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئاگاداری سەرۆكی ئەنجوومەن سەردانی مەیدانیمان كرد بۆ گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەروبەرووبەری سلێمانی و بۆمان دەركەوت، كە كۆی كلۆری ناو گەنجینەكە لەجۆری پاودەر لەساڵی 2018ەوە بەسەرچووە و تا ئیستاش بەكاردەهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی داواكاری گشتی سلێمانیمان كرد و دواتر لە ڕێگای دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەوە نووسراومان ئاڕاستەی بەڕێزیان كرد بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری سلێمانیەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان