ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بۆچی نرخی كارتی مۆبایل هەرزان ناكرێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی هەرێم تەنها لەگەڵ زیادكردنی باج و بڕیارە خراپەكانی بەغدا مامەڵە دەكات و بۆ یاسا و بڕیارە باشەكان پاساو دەهێنێتەوە، هەرزانكردنی كارتی مۆایلیشی وەك بەغدا جێبەجێ‌ كرد، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ هەرزانكردنەوەی.

ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارەكە لە كاتی قەیرانی دارایی دەركراوە و لە بەغداوە بووە.

وتیشی”لە دەسەڵاتی هەرێمدا نییە، چونكە ئەو كۆمپانیایانە لە بەغدا مۆڵەتیان وەرگرتووە و گۆڕانكاری لە نرخی كارتەكانیش پەیوەستە بە بودجەی 2020، كە ئایا كەمدەكرێتەوە یان نا”.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین یاسا و بڕیاری باش لە بەغدا دەركران، لە نێویاندا یاسای خانەنشینی یەكگرتوو، كە لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و هاووڵاتیاندابوو، بەڵام حكومەتی هەرێم پابەندنەبوو پێوەی، بەپێچەوانەوە هەر كاتێك باج زیاد بكرێت، حكومەتی هەرێم وەك خۆی جێبەجێی دەكات.

ئومێد محەمەد ساڵح، لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، ئەوان هەوڵیانداوە بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكرێت و نرخی كارتی مۆبایل كەمبكرێتەوە، بەڵام وتویانە پەیوەستە بە پەرلەمان و یاسای بودجەی گشتی دەوڵەتەوە.

بە بەهانەی قەیرانی داراییەوە نرخی كارتی مۆبایلی كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ، كۆڕەك تلیكۆم و زەین گرانكران لەسەر هاووڵاتیان.

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین؛ سەربازێكی كورد لە پەلامارێكی داعشدا شەهید بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەربازێكی كورد لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین شەهید بوو.

شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی شێرك سەر بە شارۆچكەی خانەقین ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی تایبەتی عیراقی لە ئەنجامدا سەربازێكی شەھید بوو‌ و چوار سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دەركەوت كە ئەو سەربازەی شەهید بووە كوردە و ناوی جەزا فه‌تاح جافه‌ و خەڵكی شارۆچكەی كەلارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دووەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە ئیدارەی خۆسەر تۆمار كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی دووەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیدارەی خۆسەر تۆمار كرا.

جوان مستەفا هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەر لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند یەكێك لەو كەسانەی پێشتر تووشبوونی بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرابوو، ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا.

ئەوەش دووەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنایە كە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆمار بكرێت.

بە پێی نوێترین ئاماری دەستەی تەندروستی كە ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا تا ئێستا 66 كەس لە ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان