ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ 9 كەس بوونە قوربانی


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی پێكداداندا لەنێوان شارەدێی حاجیاوا و شارەدێی سەركەپكان 9 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 8-2-2020 لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە نێوان حاجیاوا و سەركەپكان ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە 9 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكان بریندار بوون و سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

کوردستان

لە ئەمڕۆوە سەرجەم نانەواخانە و سەوزە فرۆش و ماركێتەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەپێی تایبەتمەندی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێكمان دەكرد.
بەپێی نوسراوێك كە واژووی پارێزگاری هەڵەبجەی بەسەرەوەیە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ڕێگا پێدان بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەكان و نەخۆشخانەو كاروبارەكانی بازرگانی و بۆ هێنانی خۆراك و سەردانی جوتیاران بۆ كێڵگە و باخەكانیان و هەندێك پێویستیتر دەكرێت.
ئاشكراشیدەكات، لە دوای كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ ماركێت و نانەواخانە و سەمونخانە و سەوزە فرۆشان لە ژێر چاودێری ڕێنماییەكان كراوە دەبن.

دەقی نووسراوەكە…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: ٤١ كەسی دیكە لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تووشبوونی ٤١ كەسی دیكەی بە كۆرۆنا لە هەولێر ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێكی دەربارەی تووشبووە نوێكانی هەولێر بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چل و یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ١٧ ئافرەت و ١٥ پیاو و ٩ مناڵن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان.

دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك وە ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.

وەزارەتی تەندروستی
٦ نیسان ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێكی لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ بڵاوكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەكەین بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنماییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، وەزارەتی ناوخۆ ئێستا سەرقاڵی تاوتوێكردنی پێشنیارەكانی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانە و بەم نزیكانە بەیانێكی نوێی وەزاری دەردەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی ڕێكارە نوێیەكان.

ئاشكراشیكرد، تاكو ڕاگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان