وەزیری خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران: گوێ لە وتاری سیاسی مەگرن و مەدەنیانە داواکانتان بگەیەنن



خوێندکاران بۆ داوای مافەکانیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، هێزە ئەمنییەکانیش ڕووبەڕوویان دەبوونەوە، چەندین خوێندکار دەستگیرکرا، بەڵام داواکانیان جێبەجێنەکراوە و وەزیری خوێندنی باڵاش داوادەکات گوێ لە وتاری سیاسییەکان نەگرن.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان، خوێندکارانی پارێزگای سلێمانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان داوای دەرماڵە و کەمکردنەوەی کرێی پارالێڵ دەکەن، تا ئێستا چەندین ڕۆژ خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام کەس بەدەم داواکانیانەوە نەهاتووە.

خوێندکاران بۆ داواکانیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، بەڵام نەک داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە، بەڵکو هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بە غازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانیان دەدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چەندین خوێندکاران دەستگیرکران و دەیان خوێندکاریش بریندار بوون.

لە بەرامبەردا ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگای (خەڵك)ەوە بە خوێندکاران دەڵێت حزبەکان تەنها خوێندکاران هاندەدەن، کاتی ئاڵۆزییەکانیش کەسیان بە خەم  خوێندکارانەوە نین.

 

 

 

 

یاریزانەكانی ئەڵمانیا لە ئیسپانیا دەپاڕێنەوە
پێشت یاریزانەكانی ئەڵمانیا لە ئیسپانیا دەپاڕێنەوە
نوێترین زانیاری دەربارەی كردنەوەی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم
دواتر نوێترین زانیاری دەربارەی كردنەوەی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم
ەیوەندیدار