ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قەڵادزێ؛ بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەهۆشبەرەكان كەسێك دەستگیركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، لەناو غاباتی قەڵادزێ بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كرد كەسێكیان دەستگیركردووە، لەدایكبووی ساڵی 1976ە و دانیشتوی هەولێرە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، پاش بەدەسهێنانی زانیاری مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر تۆمەتبارێكیان بەناوی (ع . م ) لەدایكبووی ساڵی 1976 دانیشتوی هەولێر، لەناو غاباتی قەڵادزێ بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرد.

ڕاشیگەیاندووە، ناوبراو لە ڕۆژی 28/10/2019 لە لایەن دادگای تاوانەكانی 1ی سلێمانی بە ماددەی 2 بڕگەی 14 لە یاسایی ماددە هۆشبەرەكان داواكراوە، بەڵام بەدەم داواكاریەكەی دادگاوە نەچووە و ئەمڕۆش بەهەمان تۆمەت دەستگیر كرا، پاش دەستگیركردنیشی هەواڵەی یاریدەدەریەتی ئاسایشی قەڵادزێ كرا.

کوردستان

هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکران.

ڕوونیشیكردەوە، پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.

ئەوەشی خستەڕوو، سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتیندان و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چكابووەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبووەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری بە تەواوی كابووەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ڕوونیشیكردەوە كە ژمارەی ئەوانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە گەیشتە شەش كەس.

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین کە ( ١ ) یەکێکیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو.

کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ٦ ) شەش نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتییان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣٠ مارسی ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تۆماركردنی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی پێنجوێن وەڵامی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی دەداتەوە سەبارەت بە تۆماكرنی حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شارۆچكەكە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕوونیشیكردەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان لە پێنجوێن بووە.

لە بەرامبەریشدا نەخۆشخانەی پێنجوێن ڕایگەیاند ئەو تووشبووە دوای گەڕانەویە لە ئێران گوازراوەتەوە بۆ كەرەنتینەی سلێمانی و بە هیچ شێوەیەك داخڵی پێنجوێن نەبووە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێنی خۆشەویست….
دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی.

پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی…دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە…وە بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە.

بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان