ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم، تەنها لەڕێی ناونووسینی حاجیانەوە زیاتر لە 3 ملیار دیناری دەست كەوتووە


خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕە پارەی لەو كەسانە وەردەگیرێت كە ناو بۆ حەج دەنووسن دەچێتە خەزێنەی حكومەت و ناگەڕێتەوە بۆ كەس.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی كە دەیانەوێ گەشتی حەج ئەنجام بدەن، پێویستە سەرەتا ناویان بنوسن و لەكاتی ناونووسینیش پێویستە 50 هەزار بدەنە وەزارەتی ئەوقاف و لە ئەگەری دەرنەچوونی ناوەكەشیان ئەو بڕە پارەیان بۆ ناگەڕێنرێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2017 ، 86 هەزار كەس ناوی خۆی تۆمار كرد بۆ گەشتی حەج و لەو ڕێژەیەش لە سێ ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 16 هەزار كەس لە ڕێگەی تیروپشكەوە گەشتەكەیان ئەنجامدا.
وتیشی” 72 هەزار كەس مانەوەو ئەمساڵ تیرو پشكیان بۆ كرا و 4 هەزار و 400 كەس ناویان لە تیروپشك دەرچوو، ئەمساڵ گەشتەكە ئەنجام دەدەن”.

ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانەی ناویان لە ساڵی 2017 نووسیوە بۆ هەریەكەیان بڕی 50 هەزار دیناریان لێوەرگیراوە و ئەو پارەش داهاتی وەزارەتی ئەوقافە و ڕۆیشتووەتە خەزێنەی حكومەت و ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت.

بەپێی بەدواداچوونێكی (خەڵك) جگە لەوانەی كە گەشتی حەجیان ئەنجام داوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ 67 هەزار و 600 كەس ناویان دەرنەچووە، ئەگەر هەركەسێك لەوانە 50 هەزاری دابێتە وەزارەتی ئەوقاف، دەكات 3 ملیار و 380 ملیۆن دینار، بەشێك لە چاودێرانیش پێیان وایە حكومەت لە چەندین ڕێگەوە پارە لە هاوڵاتیان دەكێشێتەوە، بەڵام بەو شێوەیەش ناتوانێت موچەی فەرمانبەران دابین بكات.

ئاشكراشیدەكەن، هاوكات حكومەتی هەرێم هیچ بەڵێن و وادەیەكیشی بۆ دانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران نەداوە، ئەمەش لەكاتێكدایە، جگە لە پارەی هاتووی بەغدا بۆ هەرێم، داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆ بە هەموو شێوەكانییەوە بوونی هەیە.

کوردستان

زورفی: بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەڕوانین


خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانین، بۆ ئەوەی بگەینە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە تێیدا ڕەچاوی جێبەجێكردنی دەستوور كرابێت و ڕێز لە هاوبەشی بگرێت و یەكێتی نیشتمانی بەهێز بكات.

عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كارنامەی حكومەتەكەی پێشكەشی پەڕلەمانی عراق كرد و لەبارەی پرسی كێشەكانی نێوانی هەرێم و ناوەند ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە پاڵ گرنگیدان بە حەشدی شەعبی، گرنگی بە هێزی پێشمەرگە دەدرێت و وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری عیراق لە قەڵەمی دەدەین.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دووبارە شانەی قەیرانەكان دروست دەكەینەوە و پەلە دەكەین لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2020 و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمان بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنی.

ئاشكراشیكردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە نوێنەرایەتی دەستەیەك لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی ساڵێك لە پێكهێنانی كابینەكەی تێپەڕ نەكات.

دەقی كارنامەكە..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار 20 ساڵەوەیە


خەڵک – نزار جەزا

 

بەپێی نوێترین ئامار زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵەوەیە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم و زانیارییە کۆکراوەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڕێژەى لەسەدا 27.2ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵدایە و بەڕێژەى لەسەدا 9.9ی توشبووان تەمەنیان لە 11 ساڵ بچوکترە ، کە زۆرین تووشبوو لەم تەمەنەدان.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، بەڕیژەى لەسەدا 17.3ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 31 بۆ 40 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 16ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 30 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 13.6ی توشبووان تەمەنیان لەنێوان ٤١ بۆ ٥٠ ساڵدایە.

 

بەپێی ئامارەکە، بەڕێژەى لەسەدا 9.9 تەمەنیان لەنێوان 61 بۆ 70 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 6.2 تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 60 ساڵدایە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، بەڕێژەى لەسەدا 53.9ی توشبووان لەڕەگەزی نێرن، بەڕێژەى لەسەدا 46.1 لەڕەگەزی مێن.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتى تەندروستی کە ڕۆژانە بڵاویاندەکاتەوە، لەهەرێمی کوردستان ٢١٤ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کەلەناویاندا ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هۆشداری دەدرێتە فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەكان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێكی فڕۆكەخانە لە ئەركدا نەبێت و پێناسی فڕۆكەخانە بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت، سزایی یاسایی دەدرێت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاماژە بە پەیوەندی نێوان بەڕێزان سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ وە كارئاسانی بۆ فەرمانبەرانی فڕۆكەخانە دەكرێت بۆ گەیشتنیان بەدەوام و گەڕاوەنەوەیان بۆ ماڵەوە.

ئاشكراشیدەكات، هەر فەرمانبەرێكی فڕۆكەخانە لە ئەركدا نەبێت و پێناسی فڕۆكەخانە بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت، بەپێی بەیانی ژمارە (٢٤) لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و لەلایەن فڕۆكەخانەشەوە سزایی یاسایی دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان