ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نەخۆشخانەیەكی حكومی لە پارێزگای بەسرە گڕی گرت


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگر لە نەخۆشخانەی قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای بەسرە كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی زۆری لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئاگركەوتنەوەكە زیانی ماددی هەبووە، بەڵام هیچ كەسێك نەسوتاوە.

لە ماوەی ڕابردوودا لە قەزای زوبێری خۆپیشاندانی فراوان لە هەلی كار و خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو.

عێراق

وەزیری تەندروستیی عێراق وادەی تێپەڕاندنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشكراكرد


وەزیری تەندروستیی عێراق وادەی تێپەڕاندنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشكراكرد و هۆشداریش لە هەرەسهێنانی دۆخی عێراق دەدات، ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی قەدەخەی هاتووچۆ نەبن و رِيَنماييةكانى وةزارةتى تةندروستى جيَبةجيَنةكةن.

د.جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دۆخی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بةلآم طرفتى سةرةكى ئةوةية كة هاوولآتيان ثابةندى رِيَنماييةكان نابن.

وەزیری تەندروستیی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە، عێراق دەتوانێت لە ماوەی مانگێک ئەو قەیرانە تێپەڕێنێت، ئەگەر هاووڵاتیان بە تەواوی پابەندبن، بە پێچەوانەی ئەوە دەکرێت وڵات بەتەواوی هەرەس بهێنێت و باری نائاسایی رابگەیێنرێت.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت جارێکی دیکە قەدەخەی هاتووچۆ درێژ بکرێتەوە، ئەوەش کاریگەری گەورەی دەبێت لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و رِيَطرى لة هةرةسهيَنانى عيراق.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تائيَستا 48 كةس طيانيان لةدةستداوة و نزيكةى 600 هاوولآتيش توشى ظايرؤسةكة بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەش داواکراو لە دیالە دەستگیرکران


خەڵک- بەشى هەواڵ

میدیاکانى عیراق بڵاویانکردەوە، لە هەڵمەتێکى سەربازییدا هێزە ئەمنییەکان شەش داواکراویان دەستگیرکردووە.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسى دیالە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون و لە یاسا هەڵهاتوون.

هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، دواى دەستگیرکردنیان زیندانى کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

دەستگیرکردنى ئەو داواکراوانە لەکاتێکدایە کە هەڵمەتێکى سەربازى فراوان لە پارێزگاى دیالە بەڕێوەدەچێت بۆ دەستگیرکردن یان کوشتنى پاشماوەى چەکدارانى داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەڵمەتێکى سەربازى لە قەزاى دوز دەستى پێکرد


خەڵک- بەشى هەواڵ

بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە هەڵمەتێکى سەربازى فراوان لە نزیک شارۆچکەى دوز دەستى پێکرد بۆ کوشتن یان دەستگیرکردنى پاشماوەى چەکدارانى داعش.

میدیاکانى عیراق بڵاویانکردەوە، هەڵمەتەکە زنجیرە چیاکانى نێوان ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

هەڵمەتەکە دواى ئەوەدێت کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا چەند بۆمبێکى چێنراو لە شارۆچکەکەدا تەقینەوە و بەهۆیانەوە چەند کەسێک برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان