ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“تا ئێستا سامپڵی كەسوكاری ئەنفالكراوان وەرنەگیراوە”
ڕووفاتی 171 ئەنفالكراو لە بەغداوە دەهێنرێنەوە كوردستان


خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، پزیشكی دادی بەغدا كاری پشكنینی بۆ ڕووفاتەكان تەواو كردووە، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كردووە، دەشڵێت: ” ڕووفاتی ئەنفالەكان و ئێزدیەكان پێكەوە لەسەر ڕەفە ڕیزكراون”.

سالار مەحمود، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 5-2-2020 بەمەبەستی بەدواداچوونی دوا كارەكانی پشكنینی ۱۷۱ ڕووفاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە، سەردانی پەیمانگای پزیشكی دادوەری بەغدام لە ناوچەی (باب موعەزەم) كرد.

وتیشی، “بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوبەری پزیشكی دادی بەغدا كاری پشكنینی بۆ ڕووفاتەكان تەواو بووە و ئاگاداری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و دامەزراوەی شەهیدانی بەغدا دەكەن بۆ ئەو مەبەستە، لەنزیكەوە كارەكانی تیمی پشكنینمان بینی و سەردانی ڕووفاتە پیرۆزەكانم كردەوە، بەشێك لەبەڵگە و كەلوپەلەكان و شێوازی تۆماركردن و تەرقیم كردنیان و چۆنێتی هەڵگرتنیانم بینی”.

ڕاشیگەیاندووە، بەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستی ئەم دائیرە و تیمی پشكنیندایە دڵسۆزانە كاری خۆیان ئەنجام داوە، بەڵام كاری DNAیان بۆ نەكراوە، چونكە سامپڵی كەسوكاری ئەنفالكراوەكانیان لا نیە، یا ڕاستتر بڵێم لەبنەماوە گرفتێك لەم پڕۆسەیە هەیە، سامپڵ (عینە)ی كەسوكاری ئەنفالەكان وەرنەگیراوە، كە دەبوو لە دوای ڕاپەڕینەوە ئەم ئەركە لە كوردستانەوە ئەنجام بدرایە، یان لەگەڵ هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵی ئەنفالكراوەكاندا ئەم كارە ئەنجام بدرایە.

 

ئەنفالكراوەكان ئامادەن بگەڕێنرێنەوە

“كاری پشكنینی ۱۷۱ روفاتەكان تەواو كرا”
“روفاتی ئەنفالەكان و ئیزیدیەكان پێكەوە لەسەر رەفە ریزكراون”
بەمەبەستی بەدواداچوونی دوا كارەكانی پشكنینی ۱۷۱ روفاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە. سەردانی پەیمانگای پزیشكی دادوەریی بەغدام كرد لە ناوچەی (باب المعڤم)، ئەمڕۆ ۲٠۲٠/۲/٥
بەپێی راپۆرتی بەڕێوبەری گب العدلی بەغدا كاری پشكنین بۆ روفاتەكان تەواو بوەو ئاگاداری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و دامەزراوەی شەهیدانی بەغدا دەكەن بۆ ئەو مەبەستە. لەنزیكەوە كارەكانی تیمی پشكنینمان بینی و سەردانی روفاتە پیرۆزەكانم كردەوە.
بەشێك لەبەڵگەو كەلوپەلەكان و شێوازی تۆماركردن و تەرقیمكردنیان و چۆنێتی هەڵگرتنیانم بینی.
بەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستی ئەم دائیرەو تیمی پشكنیندایە دڵسۆزانە كاری خۆیان ئەنجام داوە.
بەڵام كاری DNA یان بۆ نەكراوە چونكە سامپڵی كەسوكاری ئەنفالكراوەكانیان لا نیە. یا راستر بڵێم لەبنەماوە گرفتێك لەم پرۆسەیە هەیە، سامپڵ (عینە)ی كەسوكاری ئەنفالەكان وەرنەگیراوە كە دەبوو لە دوای راپەڕینەوە ئەم ئەركە لە كورستانەوە ئەنجام بدرایە، یا لەگەڵ هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵی ئەنفالكراوەكاندا ئەم كارە ئەنجام بدرایە.
لەبەر ئەوەی هێشتا روفاتی زۆر كەم لە ۱۸۲٠٠٠ هێنراوەتەوە درەنگ نیە حكومەتی كوردستان ئەم ئەركە راپەڕێنێ.
……..
۱۳٤ روفاتی ئیزیدیەكان لە بەغدایە
پشكنین بۆ ٦٤ یان تەواوكراوە
جینۆسایدی شەنگال كە لە ۲٠۱٤/۸/۳ داعش ئەنجامی دا. هەزاران لە كوردی ئیزیدی كرایە ئامانج.
لە گوندی كۆچۆ چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرانەوەو لەمانگی سێی ساڵی ۲٠۱۹ یەكەم گۆڕ هەڵدرایەوە.
روفاتەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری بەغدا كراون تا ئێستا كاری پشكنینیان بۆ دەكرێت.
بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئێسك و پروسكی ئیزیدیەكانم كرد. بەهەمان پرۆسەی پشكنین بۆ ئەنفالكراوەكان بۆ قوربانیانی شەنگال ئەنجام دەدرێ.
بینینی ئەو دیمەنانەو بەڵگەنامەو كەرەستەكان هیچ ئاسان نییە، خەمێكی قووڵە كورد بێ باكترین نەتەوەی سەر زەوییە، كورد هیچ دەرس لەمێژوو وەرناگرێ، كورد زاكیرەو بیری زۆر كۆڵەوارە، بەداخەوە..
ئەمڕۆ جارێكی تر گەڕامەوە بۆ ساڵی هەشتاو هەشت و ئازیزەكانم لەناو رەفەی ئاسن و كارتۆندا بینیەوە.
دوای ۲٦ ساڵ لەئەنفال روفاتی كوردانی ئیزیدی لەپاڵ ئەنفالكراوەكاندا بەتەنیشت یەكەوە ریزكراون.
مێژوو خۆی دوبارە ئەكاتەوە.
بەغدا ناوچەی باب المعڤم
۲٠۲٠/۲/٥

وێنەی ‏‎Salar Mahmud‎‏.

وێنەی ‏‎Salar Mahmud‎‏.

کوردستان

فراكسیۆنی یەكگرتوو، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت.

:دەقی  ڕاگەیەنراوەکە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەك لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە باروگوزەرانی دارایی زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی خراپدایە و بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا و وەستانی كار و كەسابەتیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێندەی تر ژیان و گوزەرانیانی سەختتر كردووە، بە تایبەت ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر پەیداكردنی بژێوی ڕۆژانەیان دەژین لە كاسبكار و دوكاندار و كرێكار و شۆفێرانی تەكسی، لەبەر ئەوەی چاككردن و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان ئەركی حكومەتە بەپێی دەستور و یاسا، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داواكارین ڕێگاچارەی گونجاو و بەپەلە بگرنە بەر بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاوڵاتییە كەم دەرامەتانە، تا ئەوانیش بتوانن بژێوی خێزانەكانیان پێ دابین بكەن، بەهەموومانەوە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەم بارودۆخە نا ئاساییە تێپەڕینین.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی
لە پەرلەمانی كوردستان
30-3-2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەلا بەختیار: ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی وت: خاوەن هەرچیەك هەن‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، بەرگەم ناگرن


خەڵك – بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار، لە وتارێكدا، ئاماژەی بەوە داوە، كە زۆرجار ژیان، چاوەڕواننەكراوەكانی دێنە دی، نەك چاوەڕوانیەكان و ئەوەش دەخاتە ڕوو كە لەم دۆخەدا تەنیا دەتوانێت هاوكاری ژمارەیەكی دیاریكراو لە كەسانی كەمدەرامەت بكات و دەشڵێت، ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی گوت: خاوەن هەرچیەك هەن‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، ئەوەتا بەرگەی ڤایرۆسێك ناگرن. ئیتر بۆ لەخۆتان بایین ‌و نازی لوتبەرزی بەسەر ئەرزەوە دەكەن؟!.

لە وتارێكدا بە ناونیشانی (دەمەتەقێیەكی دەرونی بۆ هاوكەرەنتینیە كوردستانیەكان)، مەلا بەختیار سەبارەت بە مانەوە لە ماڵەكان و چاوڕواننەكراوی ئەگەرەكان دەكات و لە بەشێكی وتارەكەیدا نوسیوویەتی: كۆرۆنا، نەك مرۆڤی ئاسایی، بەڵكو زاناو پسپۆڕەكانی تەندروستیش دۆش داماوون، لە چركەسات‌ و چاوترۆكانێكدا، ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی گوت: خاوەن هەرچیەك هەن ‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، ئەوەتا بەرگەی ڤایرۆسێك ناگرن، ئیتر بۆ لەخۆتان بایین ‌و نازی لوتبەرزی بەسەر ئەرزەوە دەكەن؟!

دەشڵێت: كاتێكمان زانی، ئادەمیزاد قەڵەمی ئەژنۆمان شكاوە، تاقە پەنا و نوامان، ماڵ‌و مناڵ‌و سۆزی خێزان‌و دۆست‌و هاوڕێیان‌و ئازیزانە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشداوە” تكایە، لەم رۆژگارە نالەبارە، گللەیی لە حكومەتە گچكەكەی خۆمان مەكەن، ئەشهەدوو، ئەوەی لەدەستیان هات، درێغییان لەگەڵ گەلەكەمان نەكردو مایەی پێزانینە، رەخنەی تر دەگیرێ‌، ئازادییە، لەم بەدبەختیەی كۆرۆنادا، پێشمەرگانە هاتنە دەست”.

داواش دەكات” با ماڵان بكەینە خۆشی ‌و بەرنامەی نەرمی رۆژانە لەگەڵ دایك‌و باوك‌و هاوسەرو جگەرسۆزەكانمان، بە سۆزی كۆمەڵایەتی‌و گەردن ئازادی بیبەینە سەر، با پیاوان بیریان بمێنێتەوە، دەسەڵات هەتا سەر قۆرغ ناكرێ، بەڵكو حیزبەكانیشمان فێری دەستاودەستكردنی دەسەڵات ببن، دڵنیاشم، زۆرن ئەوانەی لە ناخ‌و روحەوە، هەمیشە لەگەڵ ئایینی خۆشەویستی‌و سۆفیگەرای خۆڕسكین.. باشترین رۆژگارە بچنە خەڵوەتی ناخی”.

لە درێژەی وتارەكەیدا، مەلا بەختیار دەڵێت: مەخابن، هیچم لەدەست نایەت، تەنها ئەوە نەبێ‌ ژمارە تەلەفۆنی سكرتێرەكانم دەنوسم.. هەتا (150) كەمدەرامەت، ئەوەی دەتوانم هاوكارییان دەكەم. خۆزیا پترم لەدەست هاتبا. دیارە ناویشیان نابەین! یەك بە یەكی نەتەوەكەمم خۆشگەرەكە.. چونكە كورد ئازادی هیچ نەتەوەیەكی تری زەوت نەكردووە.

ژمارە تەلەفۆنەكان
هەرێم شەهید سالار 07701594396
دەژین دڵشاد 07702476362

بەشی كۆتایی وتارەكەی مەلا بەختیار لە كاتێكدایە كە پێشتر، یاسین مەحمود ڕەشید خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، دوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی دابەشكردنی 5000 سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا، چاڵنجی مەلا بەختیاری كرد، بە دابەشكردنی ژمارەیەك سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا.
پێشتر مەلا بەختیار، ڕایگەیاندبوو، میوانخانە تایبەتەكەی خۆی لەخانەقین لە پێناو ڕووبوڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەداتە لایەنی پەیوەندیدار تا وەك نەخۆشخانە بەكاریبهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیر كردووە كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر كردووە بە ناوەكانی (و.ص.ع)، (ا.س.ا) و دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوو تۆمەتبار لە كاتی دەستگیركردنیاندا كەلوپەلی قەدەغەكراو وەك (دەمانچە و چەقۆ و تەور و ماددەی هۆشبەریان لەلا بووە)، هەروەها توانراوە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (BMW) دەستی بەسەردا بگیرێت كە ئۆتۆمبێلی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و دادوەر بڕیاریداوە بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (۱٤) لە یاسای سزادان، كە تایبەتە بە ماددە هۆشبەرەكان.

ك.ج

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کوردستان8 کاتژمێر پێش ئێستا

فراكسیۆنی یەكگرتوو، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت

خەڵک ـ بەشی هەواڵ فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر...

کوردستان9 کاتژمێر پێش ئێستا

مەلا بەختیار: ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی وت: خاوەن هەرچیەك هەن‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، بەرگەم ناگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ مەلا بەختیار، لە وتارێكدا، ئاماژەی بەوە داوە، كە زۆرجار ژیان، چاوەڕواننەكراوەكانی دێنە دی، نەك چاوەڕوانیەكان و...

کوردستان11 کاتژمێر پێش ئێستا

وێنە.. پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی...