ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

خامنەیی: گرێبەستی سەدەی ترەمپ پێش مردنی خۆی دەمرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستی سەدەی سەرۆكی ئەمریكا گرێبەستێكی گەمژانەی دزێو و شكست خواردووە، دەشڵێت: “ڕێگای بەرەنگاری لەگەڵ گرێبەستی سەدە خۆڕاگری و جیهادی دلێرانەی گەل و گرووپە فەلەستینیەكانە”.

ئاژانسی (میهر)ی ئێران بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێكیدا لەگەڵ هەزاران كەس لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، گرێبەستی سەدەی دۆناڵد ترەمپ پێش مردنی خۆی دەمرێت.

وتیشی، “ڕێگای بەرەنگاری لە گەڵ ئەم گەڵاڵە، خۆڕاگری و جیهادی دلێرانەی گەل و گرووپە فەلەستینیەكانە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە پشتیوانی جیهانی ئیسلام هەیە و چارەسەرە بنەڕەتیەكەی پرسی فەلەستینیش هاتنە سەر دەسەڵاتی حكومەتێكی هەڵبژاردەی خەڵكی ڕەسەنی فەلەستینە لەڕیفراندۆمێكدا”.

ڕاشیگەیاند، گرێبەستی سەدە پلانێكی دەبەنگانە و نیازێكی خراپی لە پشتە ناگات بە هیچ ئەنجامێك، مایەی قەبوڵكردن نییە ئەمریكا لەبری فەلەستینییەكان بڕیار بدات و لەگەڵ ئیسرائیل ڕێككەوتنیان لەسەر بابەتێك كردووە، كە پەیوەندی بەوانەوە نییە.

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ١٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٣١ ملیۆن و ٥١٧ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ١٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٧٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: ئەگەر بە گوێی بۆڵتۆنم بكردایە ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی ئەمریكاڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گوێم لە جۆن بۆڵتۆن بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە شاری دایتۆن سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ كە لە ڕووی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی سێی تشرینی دووەمەوە پێگەیەكی گرنگی هەیە و هەستیارە، وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند، ئەگەر من گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

وتیشی”ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەكە بباتەوە، ئەوا بەرامبەر خراپترین كاندید لە مێژوودا، هەڵبژاردن دەدۆڕێنم”.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، لە سەردەمی ئیدارەكەیدا توانای سەربازیی وڵاتەكەی زیادیكردووە و لە ئێستادا F-35مان هەیە، ئێوە ئەوانە نابینن، ئەوانە نهێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نوێنەرەکەی ترەمپ لەگەڵ مەزلوم کۆبانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشکراکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى جەیمس جێفرى، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا لە هاوپەیمانێتى دژى داعش بۆ هەریەکە لە سوریا و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا باس لەئەوەکراوە، جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا سەردانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و شارى هەولێرى لەهەرێمى کوردستان کردووە و لەگەڵ بەرسە نێوخۆییەکان گفتوگۆى کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “دوێنێ (دووشەممە) جێفرى لەگەڵ بەرپرسانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و پارتە کوردییەکان و نوێنەرانى هۆزەکانى دێرەزوور، کۆبۆتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەکانیدا نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا جەختى لەسەر پێویستى بەردەوامبوونى هەوڵەکان کردۆتەوە بۆ گرەنتیکردنى شکستپێهێنانى بەردەوامى داعش لە ناوچەکە.

 

هاوکات راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، دواتر جێفرى سەردانى شارى هەولێرى کردووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبۆتەوە و تاوتوێى بەدیهێنانى سەقامگیرییان لە ناوچەکە کردووە و باسیان لە قەڵاچۆکردنى گروپە توندڕەوەکان کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ڕۆژى 23ى سێپتەمبەر، جێفرى سەردانى ئەڵمانیا دەکات بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سوریا لەگەڵ بەرپرسانى ئەڵمانیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان