ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

چیرۆكێكى دوو كاتژمێرى به‌ نێو یاریگه‌ى كامپ نوى یانه‌ى بەرشەلۆنە


به‌رشه‌لۆنه‌ – هه‌رێز جه‌مال

به‌ ماوه‌ى نیو كاتژمێر دوور له‌ میترۆى سه‌ره‌كى فرۆكه‌خانه‌ى ئالبێرت له‌ شارى به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ده‌گه‌یت به‌ یه‌كێك له‌ یاریگا مێژوویه‌كانى جیهان و یانه‌یه‌ك كه‌ ته‌نیا هێنانى ناوه‌كه‌ى موچڕكه‌ به‌ له‌شى مرۆڤ ده‌هێنێت ، یاریگاى ( كامپ نو ) .

زۆر به‌ ده‌گمه‌ن ئه‌گه‌ر له‌و فرۆكه‌خانه‌ گه‌وره‌یه‌ى ئیسپانیا دابه‌زیت و پرسیار له‌ چوون بۆ یاریگه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ بكه‌یت ، خه‌ڵكه‌كه‌ى ئه‌و شاره‌ و ته‌نانه‌ت كارمه‌نده‌كانى ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ به‌ رێزه‌وه‌ ئه‌درێسه‌كه‌ت پێ نه‌به‌خشن .

پاش ئه‌وه‌ى له‌ فرۆكه‌خانه‌ هاتمه‌ ده‌ر راسته‌وخۆ له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ى میترۆى ئه‌و شاره‌، له‌ لای خانمه‌ پلیت بره‌كه‌ى وێستگه‌كه‌ داواى پلیتى چوون بۆ وێستگه‌ى نزیك یاریگه‌ى كامپ نوم كرد چونكه‌ مه‌به‌ستى یه‌كه‌مم له‌و سه‌ردانه‌ى ئیسپانیا بینینى یاریگه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌شه‌ جیاكانى یاریگه‌یه‌ك بوو كه‌ ناسراوه‌ به‌ دۆزه‌خى یانه‌كان .

پاش ئه‌وه‌ى پلیته‌كه‌م وه‌رگرت ئیدى میترۆكه‌ كه‌وته‌ رێگه‌و به‌ بڕینى ٨ وێستگه‌ گه‌یشته‌ وێستگه‌ى كۆبالاك كه‌ پاش دابه‌زین له‌و میترۆیه‌ ته‌نیا به‌ ٥ ده‌قیقه‌ كه‌متر ده‌گه‌یته‌ یاریگه‌ى كامپ نو .

ره‌نگه‌ كامپ نو، له‌و یاریگه‌یانه‌ى جیهان بێت كه‌ كه‌مترین سات ده‌رگاكانى دابخرێت ، ئه‌و رۆژه‌ى من گه‌یشتمه‌ كامپ نو شه‌وى پێشتر به‌رشه‌لۆنه‌ یارى هه‌بوو ، بۆیه‌ ئاسه‌وارى یارییه‌كه‌ى ئه‌و شه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنیان بۆن و به‌رامه‌ى هه‌ر به‌ یاریگه‌وه‌ مابوو .

راسته‌وخۆ له‌ كامپ نو له‌ ده‌رگه‌ى سه‌ره‌كى بچیته‌ ژووره‌وه‌ ، شوشه‌یه‌كى تایبه‌ت دانراوه‌ بۆ برینى پلیت بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى ئه‌و یاریگه‌و بینینى دیمه‌نه‌ جیاوازو مۆزه‌خانه‌و ستۆرى یانه‌كه‌و ته‌نانه‌ت خواردنگه‌كانى .

یانه‌كه‌ به‌ چه‌ندین ( كاته‌گۆرى) جیاواز پلیتى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى هه‌یه‌ پلیته‌كان له‌ ٢٩ یۆرۆ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ١٤٩ یۆرۆ، كه‌ به‌ پێى جۆرى پلیته‌كان و نرخه‌كه‌ى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌چن سه‌یرى یاریگه‌كه‌ ده‌كه‌ن ئۆفه‌ره‌كان ده‌گۆڕێت ، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنه‌ وا بیرى كردۆته‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌ كه‌مترین نرخیش كه‌سى پلیت بڕو سه‌ردانكه‌رو زۆرترین سوومه‌ند ببنینێت ئه‌ویش له‌ دیمه‌نى سه‌یركردنى مۆزه‌خانه‌ چوونه‌ نێو یاریگه‌كه‌وه‌ .

پاش ئه‌وه‌ى پلیته‌كه‌م وه‌رگرت ، راسته‌وخۆ چوومه‌ مۆزه‌خانه‌ى یانه‌كه‌ ، مۆزه‌خانه‌یه‌ك كه‌ له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌رى شوێنێك نه‌ماوه‌ بۆ ته‌ماشاكردنى ئه‌و نازناوانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ده‌ستى هێناوه‌ له‌ ته‌واوى خوله‌كان هه‌ر له‌ ساڵى ١٨٩٢ تاوه‌كو ئێسته‌ ته‌نانه‌ت له‌ به‌شێكى مۆزه‌خانه‌كه‌ش به‌ردى بناغه‌ى یانه‌كه‌ش پارێزراوه‌ .

هه‌ر له‌ مۆزه‌خانه‌ ته‌واوى ئه‌و تۆپه‌ ئاڵتونیانه‌ى یاریزانانى یانه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ریان كردووه‌ به‌ شه‌ش تۆپه‌ ئاڵتونه‌كه‌ى لیۆ مێسیش له‌ نێو شوشه‌ پارێزراوه‌و دانراوه‌ ، گه‌شتیاران و سه‌ردانیكه‌ران ده‌توانن وێنه‌ى یادگارى له‌گه‌ڵ نازناوه‌كان بگرن ، ته‌نانه‌ت جارى وا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نه‌ جمه‌ى دێت ئه‌و مۆزه‌خانانه‌ ده‌بێت چه‌ندین خوله‌ك بوه‌ستیت بۆ وێنه‌گرتێنك.

به‌ده‌ر له‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى داتاشۆوه‌ ته‌واوى ئه‌رشیفى یانه‌كه‌ له‌ هۆڵى جیاواز په‌خش ده‌كرێت به‌ به‌رده‌وامى ، هه‌روه‌ها ستۆرى تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ كه‌ بۆ فرۆشتنى كه‌پولى یانه‌كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ستۆره‌كان له‌ جیهان داده‌نرێت به‌ ته‌واوى پێداویستیه‌ ئۆرجینه‌كاڵ به‌رده‌سته‌ بۆ كریاران و سه‌ردانیكه‌ران ئه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ چه‌ندین خواردنگه‌ كه‌ ٢٤ كاتژمێر به‌رده‌وام هه‌یه‌ .

چوونه‌ ناو كامپ نو له‌ خه‌ونه‌وه‌ بۆ ڕاستى

یاریگه‌ى كامپ نو كه‌ هه‌ڵگرى دروشمى یانه‌كه‌یه‌ ‘Mes Que Un Club’ زیاتر له‌ یانه‌یه‌ك ، ره‌نگه‌ پێش سه‌ردانیكردم باوه‌رم به‌و دروشمه‌ بریقه‌داره‌ زۆر ئاڵۆزتر بووبێت ، به‌ڵام له‌ ساتى پێخستنه‌ نێو ئه‌و یاریگه‌ ته‌واو سه‌د له‌ سه‌د ڕاستی و بەرجەستە بوونی ئه‌و دروشمه‌م بۆ ڕوون بووەوە هەكه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ ئێمه‌ له‌ یارییه‌كى ٩٠ خوله‌كى بچووكى بكه‌ینه‌وه‌، ئاخر ئه‌و یانه‌یه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌شێكى گه‌وره‌ى كردۆته‌ بزنس ، ئه‌وه‌ ته‌نیا خوا ده‌زانێت رۆژانه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ هێنان و سه‌ردانیكردنى گه‌شتیاران چه‌ند پاره‌ ده‌چێته‌ خه‌زێنه‌كه‌یه‌وه‌ ، یانه‌یه‌ك لێوان لێو له‌ نازناو چۆن كار به‌ كه‌رتى گه‌شتیارى وڵاته‌كه‌ ده‌كات .

پاش ئه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌كه‌یته‌وه‌ دواتر ده‌توانیت سه‌ردانى نێو یاریگه‌ بكه‌ى پێشتر هه‌ر له‌ رێگه‌ى پلیته‌كه‌ته‌وه‌ ده‌توتنى بچێته‌ چه‌ندین هۆڵ و ژوورى جیاواز ، شوێنى جلگۆرینى یاریزانان ، ژوورى خۆگه‌رمكردن ، هۆڵى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى و دواتر ده‌روازه‌ى چوونه‌ نێو كامپ نو .

ئه‌و یاریگه‌ى كه‌ ده‌چیته‌ ناوى هه‌ر له‌ راره‌وه‌كه‌ى به‌ گۆرانیه‌ ناوداره‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ پێشوازى ده‌كرێیت ، ئه‌وه‌ى رۆژانێك بووه‌ له‌ شاشه‌كان و وێنه‌كانه‌وه‌ بینیووته‌ ئیتر خه‌ونێكه‌ بۆ راستی و ته‌نانه‌ت تۆ بۆت هه‌یه‌ بچیته‌ شوێنه‌كه‌ى لیۆ مێسى ئه‌گه‌ر یه‌ده‌گ بێت دانیشى و وێنه‌یه‌كى یادگارى به‌ جێ بهێڵیت له‌و شوێنه‌وه‌ى ئێستاى ( كیكى ستین)ى راهێنه‌ر رێنمایى به‌ یاریزانان ده‌كات .

دوا وێستگه‌شت له‌ نێو یاریگه‌ شوێنێك هه‌یه‌ كه‌ چیمه‌ن و بڕاوه‌ى زیاده‌ى یاریگه‌ى له‌ شێوه‌ى قتوى بچووك لێ ده‌فرۆشێت له‌ ١٠ یۆرۆه‌ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ٥٠ یۆرۆ ده‌توانیت وه‌ك یادگارى بیگرێت خۆ ئه‌گه‌ر ئامانجى زیاترو ئالوده‌ بوویه‌ك بووى به‌و یانه‌یه‌ ده‌توانیت تۆوى یانه‌كه‌ بكریت و بیهێنێته‌وه‌ بیچنێت و باخه‌كه‌ت بكه‌ى به‌ یاریگه‌ى كامپ نو .

تێبینى : مه‌ڵێ چۆن چوویت و مه‌یكه‌ به‌ ته‌یاره‌ شته‌كه‌ پشت به‌خوا ببه‌سته‌و هه‌وڵ بده‌ رۆژێك تۆش ده‌توانیت ئه‌وانه‌ى نووسیمه‌ته‌وه‌ به‌ دوو كاتژمێر و ٣٨ ده‌قه‌ى گه‌ران به‌و یاریگه‌ بچيت و ته‌ماشاى بكه‌ى

ریکلام

ناوخۆیی

ماراسۆنی ئاشتی كوردستان له‌ 14ی ئادار، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا


خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕاگرت.

كاپتن كارۆخ ساڵح  لەم بارەیەوە بە میتدیاکانی ڕاگەیاند :”بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان راده‌گرین”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە ڕاگرتنی چالاکییەکان، کارۆخ ساڵح ئاماژەی کردووە: له‌ روانگه‌ی پابه‌ندبوون به‌ رێنمایی و راسپارده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به‌ دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه‌ بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ كاپتن (كارۆخ ساڵح) سه‌رپه‌رشتیاری ماراسۆن، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ خۆپاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به‌ دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه‌ بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان تا كاتێكی نادیار، راده‌گرین.

هه‌روه‌ها كاپتن كارۆخ ووتی: قه‌ره‌باڵغی و ھەر چالاکیەکی تری بە کۆمەڵ، ھۆکارە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو نه‌خۆشی, بۆیه‌ له‌ ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان به‌چاكمانزانی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان رابگرین و به‌هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موولایه‌ك .. خوا كوردستانی ئازیزمان بپارێزێت.

ئەم بڕیارەی سەرپەرشتیارانی ماراسۆنی ئاشتی پاش ئەوە دێت، کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چالاکییەکانی تۆپی پێی بەتەواوی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی چەمچەماڵ داوا لە هاندەران دەکات بۆ پاراستنی تەندروستیان ئامادەی یاری کۆتایی نەبن


سەرچاوەکان – خەڵک سپۆرت

دوێنێ لە دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بەسەرپەرشتی (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی ڕوبەڕووبونەوە ڤایرۆسی کۆرۆناو سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری سەنتەری گەنجان ، کۆبونەوەیەک ڕێکخرا.

کۆبونەوەکە بەمەبەستی میکانزمی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی پلە یەکەکانی کوردستان بوو لە یاریگای چەمچەماڵ کە بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت .

لە کۆبونەوەکەدا باس لە لایەنە خراپەکانی ئامادەبوونی هاندەران کرا لەسەر تەندروستیان و هەموان هاو هەڵوێست بوون داوا لە هاندەران بکرێت لەیاریگا ئامادە نەبن .

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری تەندروستی داوایان لەهاندەران و گەنجانی شارەکە کرد ئامادەی یارییەکەنەبن بۆئەوەی دوربین لە پەتای کۆرۆنا و وەک وەزارەتی تەندروستی ئەم دوو هەفتەیەی بە زۆر هەستیار داناوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە .

سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ وێڕای سوپاس گوزاری بۆ ئیدارەی قەزا و هاندەرانی یانەکە کە هەردەم پشت و پەنای یانەکە بوون و سەرکەوتنەکانیان پشکی ئەوانی تێدایە ، داوایکرد لەبەر سەلامەتی تەندروستیان هاندەران ئامادە نەبن لە یاریگا و لە ڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانەوە بە کوالیتی بەرز بینەری یارییەکە بن .

ئیدارەی چەمچەماڵ وتەندروستی و یانەی چەمچەماڵ پاراستنی تەندروستی هاندەران بە سەرکەوتن دەزانن وداوا دەکەن هاوکاریانبن و هیچ کەسێک بەسووپاسەوە نەچێتە یاریگا بۆ بینینی یارییەکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

ئەمینداری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان لەبارەی مەترسیەکانی کۆرۆناوە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا


خەڵک-ئارام سەردار

ئەمینداری گشتی لێژنەی ئولۆمپی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت هەموو چالاکیەکان بوەستێت، بەڵکو لەگەڵ خۆپارێزی پێویستە ڕووبەڕووی کۆڕۆنا ببینەوە.

ئالان قادر، ئەمینداری گشتی لێژنەی ئولۆمپی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لەکۆبوونەوەی مانگانەی خۆمان بەتایبەت لەکاتی ئێستادا کەوا کۆمەڵێک بابەتی هەنووکەیی هاتوونەتە پێشەوە پێویست بوو گفتووگۆی لەسەر بکەین، تاوەکو بزانین داهاتوومان چی دەبێت.

دەشڵێت، لێژنەی ئۆڵۆمپی بەکۆمەڵێک کێشەی گەورە تێپەڕ دەبێت، بەهۆی گۆڕانکاریەکانەوە ئەو دەزگایەش ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بۆتەوە، هەوڵەکانی ئێمەش بەردەوامە لەگەڵ حکومەت و پەڕلەمان تاوەکو چارەنووسی ئەو دەزگایە یەکلا بکەینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تاوەکو بزانین بڕیار و ڕێنماییەکان بۆ ڕاگرتنی چاڵاکیەکان سەرجەم شوێنەکان دەگرێتەوە، یاخوود شوێن هەیە تایبەتمەندی پێبدرێت، بۆیە گفتووگۆمان کرد لەسەر بڕیار و ڕێنماییەکان و چاوەڕوانی ڕێنمایی و بڕیاری نوێ دەبین، پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەتیش دەبین.

وتیشی، تائێستا ئەو بڕیارو ڕێنماییانەی هەن لەلایەن وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ دەرچوون بۆ هەندێ شوێنی تایبەتن تائێستا وەک هۆڵە وەرزشیەکان و مەلەوانگەکان کەوا داخراون، بەڵام بۆ ئەو شوێنانەی سەرکراوەن تائێستا ڕێگاپێدراون، ئێمەش باشتر دیراسەی ئەم بابەتانە دەکەین، لەگەڵ ئەوەشین خۆپاراستن هەبێت و لەهەمان کاتدا نابێ ژیان بوەستێت، چونکە کاریگەری خراپی دەروونی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان