ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە بڕی جیاواز لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان باران باریووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە سنوری قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك زۆرترین بڕی باران باریووە.

جیهان

‎پلنگێك له‌ نیویۆرك توشی ده‌رده‌كه‌ بووه‌


خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

به‌رپرسانی ئیداریی له‌باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنۆكس له‌نیویۆرك – ئه‌مریكا، رایانگه‌یاند كه‌ بڵنگێكی ده‌گمه‌ن لەباخچه‌كه‌یان تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه‌.

رۆژی 5ی نیسان پڵنگی جۆری مالیزی ته‌مه‌ن 4 ساڵ كه‌ هه‌ڵگری ناوی نادیه‌ و ره‌گه‌زی مێیه‌، له‌رێگه‌ی یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانی باخچه‌كه‌وه‌ تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه‌.

به‌پێی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌كان كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئاژه‌ڵی نێو باخچه‌كه‌ ده‌كات، پڵنگه‌ مێیه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بووه‌ بێئه‌وه‌ی پێشتر هیچ نیشانه‌یه‌كی هه‌بووبێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی تایبه‌تی له‌تاقیگه‌ی نیشتمانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڤێتێرنێریی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكی بۆكراوه‌ له‌ویلایه‌تی ئیۆوا.

ده‌شڵێن: “یه‌كێك له‌ ده‌سته‌ خۆشكه‌كانی به‌ناوی پڵنگی ئازول و دوو پڵنگی ئه‌مۆر و سێ شێری ئه‌فریكی تووشی نه‌رمه‌ كۆكه‌یه‌كی وشك بوو بوون، به‌ڵام ئه‌وان تاراده‌یه‌ك چاكبوونه‌ته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان ده‌ریكردووه‌، وێرای ئه‌وه‌ی دابه‌زینی ئاستی حه‌زی خواردن لای پشیله‌كانی باخچه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام ئاژه‌ڵانی باخچه‌كه‌ چونكه‌ له‌ژێر چاودێرێییه‌كی وردی ڤێتێرنه‌ریدان زوو چاره‌سه‌ركراون.

كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان پێیوایه‌ پڵنگه‌كانی تریش ئه‌گه‌ری تووشبونیان هه‌یه‌، ده‌شڵێت: “رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و رێنمایی هه‌موو كارمه‌ندانی باخچه‌كه‌ كراوه‌ کە ئەو ئاژەڵانەی گومانی تووشبوونیان لێ دەکرێت جیابکرێنەوە

باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنۆكس له‌ نیویۆرك رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 1ملیۆن و 72 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و له‌ ساڵی 1899 بنیاتنراوه‌، 4 هه‌زار جۆر ئاژه‌ڵی تێدایه‌و ساڵانه‌ 2 ملیۆن و 15 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

تا رۆژی 5ی نیسان 337 هه‌زار و 915 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون له‌ ئه‌مریكا و 9662 كه‌سیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ ژمارەیەك گەنج لە بالیسان درەختەكان موتوربە دەكەن


خەڵك – ئارام سەردار
ژمارەیەك گەنج لەگوندێكی شارەدێی بالیسان سەر بەشارۆچكەی شەقڵاوە، هەڵمەتێكی نیشتیمانی دەست پێ دەكەن ئەویش هەڵمەتی موتوربەكردنی درختەكانی ناوچەكەیە.

چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك گەنجی گوندی توتمە لە شارەدێی بالیسان سەر بەشارۆچكەی شەقڵاوە، هەڵمەتێكی موتوربەكردنیان لە چیاكانی دەورووبەری گوند دەستپێكردووە، هەڵمەتەكەشیان لەسەردەمی كۆرۆنادا بەردەوامی پێداوە و بە هەڵمەتێكی نیشتمانی ناودەنرێت، چونكە جگە لەسوودە ژینگەییەكەی سوودی ئابووری زۆری دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر گەنجانی توتمە، هەڵمەتی چاندنی بەڕوویان ئەنجامداوە، ساڵانەش هەڵمەتی پاككردنەوەی گوند لەپاشماوەی گەشتیاران ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە پارێزگای دهۆك بە بڕی 42 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان