ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(یاریزانەکە داوای لێبوردنی نەکردووە) بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس کۆبونەوەی بە توخێل و مباپێ کردووە


خەڵک سپۆرت

پەیوەندی نێوان تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی پاریس سانت جێرمان و کیلیان مباپێی یاریزانی تێکچووە و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەش هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخەکە دەدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیاکانی فەرەنساوە بڵاودەکرێنەوە، ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لیۆناردۆی بەرازیلی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانت جێرمان کۆبوونەوەی بە کیلیان مباپێ و تۆماس توخێل کردووە، لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بە مشتومڕی نێوان دووانەی ناوبراو کراوە لە ڕووبەڕوبونەوەی یانەی مۆنیپیلێ.

ڕۆژنامەی مارکا لەلایەکی ترەوە دووپاتی کردۆتەوە، پەیوەندی نێوان ڕاهێنەر و یاریزانەکە لەسەر ئاگرە و مباپێ بەهیچ شێوەیەک ئامادەنەبووە داوای لێبوردن بکات، بەڵکو سوربوونی خۆی لەسەر هەڵوێستەکانی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژنامەکە جەخت دەکاتەوە، لەدوای کۆبوونەوەکە هەریەک لە مباپێ و توخێل گەڕاونەتەوە سەر کارەکانی خۆیان و بەهیچ شێوەیەک کۆبوونەوەی دووانی و تایبەتییان لەوبارەیەوە ئەنجام نەداوە.

مباپێ لەم وەرزەدا و بۆ دووەم جار لەگەڵ تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی دووچاری دەمەقاڵی هات، هۆکارەکەش پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانەکەوە هەبووە لەکۆتا ساتەکانی یارییدا، ئەوەش ئەو بڕیارانەیە کە بەدڵی مباپێ نییە.

میدیاکانی ئیسپانیاش پێیان وایە، مباپێ بەم ڕێگەیە دەیەوێت ڕاهێنەری یانە و سەرۆکایەتی پاریس بێزار بکات تا دەستبەرداریبن پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لەڕێگەی فرۆشتنی لوکا یوڤیچەوە لە خەونەکەی زێدان نزیکدەبێتەوە


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی یەکێک لە داواکراوە بەردەوامەکانی زینەدین زێدان دەستپێکردووە و پلانێکی بەهێزیان داڕشتووە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا یانەی شاهانەی مەدرید هەوڵی فرۆشتنی لوکا یوڤیچی سڕبی هێرشبەری نوێی یانەکەیان دەدەن، لەبەرانبەردا یانەی چێڵسی ئینگلیزی یەکێکە لە یانە داواکارەکان و ئامادەییان دەربڕیوە بەهەموو شێوەیەک گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانی ناوبراو بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕیاڵ مەدرید سود لە خواستی چێڵسی دەبینێت و لەبەرامبەر گواستنەوەی یوڤیچدا داوای نگۆلۆ کانتی لە نوێنەرانی بلوز دەکەن، ئەوەش ئەو یاریزانەیە کە چەند وەرزێکە زینەدین زێدان بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی پێکهاتەکانی داوای دەکات.

لەم وەرزەدا کانتی ٢٨ ساڵ لە کۆی ١٧٧٥ خولەک تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە، فرانک لامپاردی ڕاهێنەر بەشێوازی خولانەوە یاریی پێدەکات و گرنگی سەردەمی ماوریزیۆ ساری نەماوە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، هەموو ئەم پلانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێناو پلانێکی تریاندایە، کە ئەویش ڕێخۆشکردنە بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی دۆرتمۆند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بایرن میونشن خواستی لەسەر ئامانجێکی یانەی بەرشلۆنەیە و ململانێی دارایی دەکەوێتە نێوانیان


خەڵک سپۆرت

لویز فیلیپی بەرازیلی بەرگریکاری یانەی لازیۆی ئیتاڵی لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و یانە گەورەکانی ئەوروپا سەنرجیان لە توانا هونەرییە ناوازەکانی داوە.

لازیۆ لەم وەرزەدا کێبڕکێی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیا دەکات و لەماوەی یەک مانگدا دووجار بەسەر یانەی یوڤانتۆسدا سەرکەوتووە، یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەم یانەیە یاریزانە بەتواناکانیەتی لەنێوانیاندا لویز فیلیپی بەرگریکاری بەرازیلی.

ئاستە بەرزەکەی فیلیپی لەلایەن یانە گەورەکانەوە سەنجی لێدراوە و هەریەک لەو یانانە لەلایەن خۆیانەوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی “لا لازیۆ سیامۆنۆی”، یانەی بەرشلۆنە یەکەمین داواکارەکانی لویز فیلیپی بووە، بەڵام لەئێستادا یانەی بایرن میونشن هاتۆتە ناو هاوکیشەکەوە.

ئیدارەی یانەی بایرن میونشن بەفەرمی پەیوەندییان لەگەڵ کلاودیۆ لوتیتۆی سەرۆکی لازیۆدا بەستووە و داوایان لێکردووە نرخی بەرگریکارەکەیان پێبدات.

لەبەرامبەر داواکارییەکانی یانەی بەرشلۆنە و بایرن میونشندا سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر ڕەزامەندی نیشان نەداوە، بەڵام بەرزی ئەو نرخانەی دوو یانەکە بڕیارە پێشکەشی بکەن ڕەنگە ئیدارەی یانە ناچار بکات دەستبەرداری بەرگریکارەکە ببن بەتایبەت بۆ یانەی بایرن میونشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆرینیۆ شۆڕشی نوێکردنەوەی پێکهاتەی تۆتنهام دەستپێدەکات و چاوی لە دوو یاریزانی لازیۆیە


خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام لەسەرەتای کارەکانیەوە توانی یانە زەبەلاحەکەی لەندەن بە ئاستێکی بەرزەوە بگەڕێنێتەوە نێو مەیدانی گەورەکان، بەڵام دواتر ئاستیان بەرەوخوار ڕۆشت.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، مۆرینیۆ بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تۆتنهام بڕیاریداوە لەماوەی ڕاگرتنە ناچارییەکانی خولی ئینگلتەرا هەوڵ بۆ گواستنەوە، یاخود قایلکردنی چەند یاریزانێک بدات.

هەرچەندە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینە زۆری ماوە، یاخود هێشتا ناڕوونە کە ئەم وەرزە کۆتایی پێدەهێنرێت یاخود ماوەی ڕاگرتنی خولەکان درێژە دەکێشێت، بەڵام مۆرینیۆ بۆچونێکی جیاوازی هەیە و دەیەوێت لەئێستاوە ئەو یاریزانانە بە تۆتنهام قایل بکات کە خواستی یانەکانی تریان لەسەرە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە دوو یاریزان کردووە، کە مۆرینیۆ خواستی لەسەر گواستنەوەیانە، یەکەمیان تۆماس ستراکۆچای گۆڵپارێزی نەمسایی یانەی لازیۆیە، دوومیشیان سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچی بەهرەمەندی سڕبی هەمان یانەیە (لازیۆ).

گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانەش بۆ یانەی تۆتنهام ئاسان نییە، بەوپێیەی یاریزانێکی وەک میلینکۆڤیچ ساڤیچ خواستی چەندین یانەی زەبەلاحی تری وەک ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلانی لەسەرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان