ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مباپێ ستراتیجی بێزارکردنی بەکارخستووە و ڕاهێنەری پاریس دەڵێت: ئەوەی دەیکەیت سودی نییە


خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی ستراتیجی مامەڵەکردنی لەگەڵ تۆماس توخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان گۆڕیوە و ڕاهێنەرەکەش بەڵێنی ئەوەی پێدەدات، کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە ڕۆیشتنی نەدات.

لەکۆتا ڕووبەروبونەوەی پاریس سانت جێرمان بەرامبەر یانەی مۆنتیپیلێ، لەکۆتا خولەکەکاندا تۆماس توخێلی ئەڵمانی بڕیاری ئاڵوگۆڕکردنی کیلیان مباپێی ئەستێرەی پێکهاتەکەی بە ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی دا، لە کاتی هاتنە دەرەوەی ئەستێرە لاوەکەی فەرەنسا توڕەیی نیشاندا و بە گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە لە بڕیاری ڕاهێنەرەکە ڕازی نییە، ئەوەش دووەمین جارە لەم وەرزەدا بەریەککەوتنێکی هاوشێوە ڕوودەدات.

بەهۆی ئەم ڕووداوەوە میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان کرد، کە مباپێ دەیەوێت ڕیزەکانی پاریس بەجێبهێڵێت و دووپاتیان کردەوە، کە ستراتیجی بێزارکردن و تێکدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕاهێنەری یانە پەیڕەو دەکات.

لەم بارەیەوە تۆماس توخێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکی ئاڕاستەکرد و ڕۆیشتنی لە یاریزانە فەرەنسیەکەی قەدەغەکرد تا ئەوکاتەی بۆندەکەی لە پاریس کۆتایی دێت.

ڕاهێنەرەکە دەڵێت :” پێکهاتەکەم بە نایابترین شێوە یارییان کرد و شایەنی هەموو پیاهەڵدانێک بوون، بەڵام بەداخەوە میدیاکان هێندەی تەرکیزیان کردە سەر مشتومڕی نێوان من و مباپێ، هێندە گرنگیان بە سەرکەوتنەکە نەدا”.

هەروەها دەڵێت :” خەمبارم بەوەی ڕوودەدات، هیچ کێشەیەکی تایبەتی لەنێوان من و یاریزانەکەمدا نییە، بەڵکو بڕیار بەدەستی منە و دەبێت چانسی یاریکردنیش بە یاریزانەکانی دیکەم بدەم، پێشموانییە ئەوەی مباپێ دەیکات دەرچوونی لە یانەکەمان ئاسان دەکات، بەڵکو ئەو بۆندی لەگەڵ پاریسدا هەیە و تا کۆتایی پابەند دەبێت پێیەوە، بەر لەهەموو یارییەک بیرۆکەکان دەگەیەنمە یاریزانان لە ژووری جلگۆڕینەکان و لە بڕیارەکانیشم ناترسم”.

جیهانی

دۆرتمۆند دەرگای بۆ سانچۆ کردەوە: ناچارین بەرامبەر خواستی یاریزانەکە کۆڵبدەین


خەڵک سپۆرت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەرگای گواستنەوە بۆ جادۆن سانچۆی ئەڵمانی دەکاتەوە و دەڵێت: ناچارین بەرامبەر خواستی یاریزانەکە کۆڵبدەین.

سانچۆی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەلایەن چەندین یانەی زەبەلاحی ئینگلیزییەوە داواکراوە لەپێش هەموویانەوە یانەی مانچستەر یونایتد.

سەرچاوەکان ئاماژەیان کردووە، کە ئیدارەی یانەی مان یونایتد هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی گەوهەرە ئینگلیزییەکە چڕکردۆتەوە و لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بۆندی هەژێنەری پێشکەش دەکەن، تەنانەت میدیاکانی ئەو وڵاتە پێیان وایە ئیمزاکردنی بۆندەکەی مسۆگەرە.

لەم بارەیەوە هانز یواکیم ڤاتسکەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە بە بێڵدی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە :” بەر لە دروستبوونی قەیرانی کۆرۆنا بڕیارماندا سانچۆ لەڕیزەکانمان بهێڵینەوە، بەڵام لەکۆتاییدا وا دیارە دەبێت بەرامبەر خواستی یاریزانەکە کۆڵبدەین”.

سانچۆ لەم وەرزەدا ٣٥ یاریی بۆ یانەی دۆرتمۆند کردووە و ١٧ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٩ گۆڵیشی دروستکردووە، زۆرینەی سەرچاوەکان پێیان وایە یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵەکە بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یونایتدەوە دەکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانیش دووپاتی کردۆتەوە، کە یاریزانە لاوەکە ئۆفەرەکانی یانەی مان سیتی و پاریس سانت جێرمانی ڕەتکردۆتەوە و چاوەڕوانی هەنگاوی یەکلاکەرەوەی ئید ودواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی مانچستەر یونایتدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مانچستەر یونایتد بە گواستنەوەی گەوهەرەکەی ئەتلەتیکۆ گرانبەهاترین بۆند لەمێژوویدا ئیمزا دەکات


خەڵک سپۆرت

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیا دووپاتیدەکەنەوە، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد خۆیان بۆ قۆناغی دوای پۆل پۆگبای فەرەنسی ئامادەکردووە و چاویان بڕیوەتە گەوهەرێکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، نوێنەرانی یانەی مانچستەر یونایتد لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوڵ چاودێری بەردەوامی ساول نیگوێزی ئیسپانی ئەستێرەی لاوی یانەی ئەتلەتییان کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مان یونایتد پێی وایە نیگوێز بەباشترین شێوە پێگەی پۆل پۆگبا پڕدەکاتەوە، لەحاڵی ماڵئاواییکردنی یاریزانە فەرەنسییەکەدا.

هەوڵەکانی یونایتد دوای ئەوەدێت کە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس سوربوونی خۆیان لەسەر کڕینی پۆگبای فەرەنسی دەربڕیوە و بڕیارە لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندی گەورەی پێشکەش بکەن.

دەیلی ستار ئاماژەی کردووە کە نرخی پۆگبا بۆ هەر یانەیەکی داواکراو لە (١٠٠) ملیۆن پاوەند زیاترە، ئەگەر گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت ئەوا ئید ودواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە سورە زەبەلاحەکەی مانچستەر پارەی بەدەستهاتووە لەکڕینی ساول نیگوێزدا بەکاردەخاتەوە، کە بڕی گواستنەوەی دەگاتە سنوری (١٣٥) ملیۆن پاوەند.

نیگوێز تەمەنی ٢٥ ساڵە و یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پێکهاتەی دیێگۆ سیمیۆنی، چەند وەرزێکە بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئینگلتەرای ڕاکێشاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیاڵ و بارسا و لیڤەرپوڵ.. کلاسیکۆی سێ قۆڵی لەسەر بەرگریکارێکی خولی ئەڵمانیا ڕوودەدات


خەڵک سپۆرت

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و لیڤەرپوڵ لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا ململانێ لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێکی فەرەنسی دەکەن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە گڵۆپی سەوزی بۆ ئیرک ئەبیدال و بەڕێوەبەرانی یانە کەتەلۆنییەکە داگیرساندووە تا لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا گفتوگۆی گواستنەوەی دایۆت ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بکەن.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە پێی وایە، ئۆپامیانکۆی فەرەنسی لەتوانایدایە کێشە بەرگرییەکانی ئەم وەرزەی بەرشلۆنە چارەسەر بکات، بەڵام پێناچێت گواستنەوەکە بە ئاسانی ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، کە بەهەمان شێوە زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ داوای بەرگریکارەکەیان کردووە.

سێ یانەی ناوبراو بەشێوازی جیاواز و لە سێ جەمسەرەوە هەوڵەکانی خۆیان بۆ ئیمزاکردنی بۆندی ئۆپامیکانۆ دەستپێدەکەن و نزیکترینیان ئەو یانەیە دەبێت کە پارەی باشتر دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆکان.

ئۆپامیکانۆ یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئێستای فەرەنسا و خولی ئەڵمانیا، نرخی گواستنەوەی بەبڕی ٦٠ ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، بەڵام ململانێی سێ یانە زەبەلاحەکە بەدڵنیاییەوە نرخەکە بەرزتر دەکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان