ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خوێندكارە عیراقییەكانی چین دەگەڕێنرێنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، خوێندكارانی عیراق لەڕێگەدان بەرەو فڕۆكەخانەی ووهانی چینی.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لەڕێی (تویتەر)ەوە بڵاویكردەوە، “خوێندكارانمان لە شاری ووهانی چینی، لەئێستادا لەڕێگەدان بەرەو فڕۆكەخانە و سوپاسی باڵیۆز و كونسوڵی عیراق دەكەین لە پەكین، كە هەوڵێكی زۆریان لەو پێناوەدا خستەگەڕ”.

پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێرانی، پیشنیاریان بۆ حكومەتی عیراقی كردبوو تا خوێندكارانی عیراقی لە چین لەگەڵ خوێندكارانی ئێرانیدا بگوازنەوە.

چین ڕێوشوێنی توندی بۆ بەرگرتن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتۆتەبەر، كە دەستبەسەرداگرتنێكی تەندروستی بەسەر زیاتر لە 50 ملیۆن كەسدا لەخۆدەگرێت لە هەرێمی هوبی.

وڵاتانی جیهان، كۆت و پێوەندییان بەسەر ئەو كەسانەدا سەپاندووە، كە لە چینەوە دێن، دوای ئەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

تائێستا جگە لە چین، ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 20 دەوڵەت.

نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوشێوەی نەخۆشی هەوكردنی جگەرە، كە تایەكی نائاسایی و كێشەی هەناسەدان لەخۆدەگرێت.

عێراق

پەرلەمانتارێكی عیراق: ئەمریكا خۆی بۆ هێرش و کوشتنی سەرکردەکان ئامادە دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی عیراق پێیوایە ئامانجی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە چەند بنكەیەكی سەربازیی، ئامادەكارییە بۆ هێرشكردن و كوشتنی ژمارەیەك سەركردە.

كەریم محەمەداوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە هەندێك بنكە ڕێوشوێنی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان نییە، بەڵكو ئەو هەنگاوە بەشێكە لە پلانی خۆڕێكسختنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوابوو كە ئامانج لە ڕێكخستنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق شاراوەیە و پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئەو هێزانە بچنە هەندێك بنكەی پارێزراوـ بە تایبەتیش دوای ئەوەی سیستمی مووشەكی بەرگری پاتریۆتیان تێدا جێگیر دەكرێت.

وتیشی: “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەوڵدەدات هێرشی چڕ بكاتە سەر هەندێك بنكەی سەربازی و دەیەوێت سەركردەكان بكوژێت” وەك ئاماژەیەك بۆ سەركردەی میلیشیا شیعەكان.

محەمەداوی جەختیشیكردەوە كە ئەو هەنگاوەی ئەمریكا تەكتیكێكی سەربازییە نەك كشانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كاندیدێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەتی عیراق ئاشكرا دەكرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

پێنج كوتلەی شیعە لە عیراق كە خاوەنی ١٠٦ كورسین لە كۆی ٣٢٩ كورسی پەڕلەمانی عیراق، ڕێكەوتن لەسەر كاندیدیكردنی مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی، لەبری عەدنان زورفی بۆ پێكهینانی كابینەی حكومەتی نوێی عیراق.

هەرچەندە سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی دوێنێ ئاشكرایكرد، هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە كابینەكەی كۆدەبێتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، شیعەكان بە زورفی ڕازی نین و دەیانەوێ كەسێكی دیكە دیاری بكەن بۆ ئەو پۆستە.

حەمید مەعلە سەركرد لە رەوتی حیكمەی نیشتمانیی بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە ماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەوڵەتی یاسا، رەوتی حیكمە، هەردوو كوتلەی نەهجی نیشتمانیی و فەزیڵە بەڕێوەچوو، لە میانی كۆبوونەوەكەدا لایەنەكان ڕێكەوتن لەسەر كاندیدكردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت لەبری زورفی و داواكاری كاندیدكردنی كازمی ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح سەركۆمار دەكەن، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونكردنەوەیەكی یاسایی لەوبارەوە بدات.

مستەفا كازمی، كەسایەتی سەربەخۆیەوە و سەر بە هیچ هێزێكی سیاسیی نییە، لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی لە سەردەمی سەرۆكوەزیرانی پێشتووتر حەیدەر عەبادی، وەرگرتووە و تا ئێستا لەو پۆستەدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پڕۆسەی خوێندن كۆتایی هات و دوابڕیار لە تاقیكردنەوە و نمرەی خوێندكاران درا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە پڕۆسەی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆوە كۆتایی هات و لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی عیراق-یش 7 پێشنیار دەربارەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە لیژنەی قەیرانەكان دەدات.

حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ هەریەكە لە پۆلەكانی 6ی سەرەتایی و 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی سەرجەم خوێندكاران بە داخڵبوونی گشتی هەژمار دەكرێن و دەچنە تاقیكردنەوەی وەزاری و پرسیارەكانیش بۆ هاوكاری خوێندكاران ئاسان دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، خوێندنی ئەمساڵ بۆ قۆناغی سەرەتایی لە پۆلی یەك تا پێنج كۆتایی پێهات و نمرەكانی نیوەی ساڵ هەژمار دەكرێت.

لای خۆشیەوە، قوسەی موحسین یاسری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەڕلەمانی عیراق پڕۆژە پێشنیارێكی داوەتە لیژنەی قەیرانەكان سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن و كاتی تاقیكردنەوەكان و بەفیڕۆنەچوونی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.

هەر بەپێی پڕۆژەكە، داواكراوە وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دابنێ‌ لەدوای 15ی حوزەیرانەوە و تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكانیش بەپێی ئەو بەشە بێت، كە خوێندراوە، تەنانەت ئەگەر وەرزێكیش خوێندرابێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە تاقیكردنەوەی وزاری بۆ 6ی سەرەتایی تەنها بۆ ئەمساڵ هەڵپەسێردرێت و لەگەڵ پۆلە ناكۆتاكان تاقیكردنەوە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان