ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمشەو ترەمپ وتاری ساڵانە پێشكەش دەكات
“ترەمپ بە دەستكەوتەكانی خوولی دووەمی سەرۆكایەتی مسۆگەر دەكات”

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی دەستوری ولایەتە یەكگرتووەكان، سەرۆكی وڵات ساڵانە وتارێك پێشكەش دەكات و تێیدا باردودۆخی وڵاتەكە لە سەرجەم ڕووەكانەوە شی دەكاتەوە و سەرۆکی ئەنستتیوتی کوردی- ئەمریکی دەڵێت: “چاوەڕێ‌ دەكرێت ئەم وتارەی تڕەمپ ببێتە ڕیكلامێكی باش بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، چونكە دەستكەوتی گەورەی بۆ وڵاتەكەی بەدەستهێناوە”.

كارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئەنستتیوتی کوردی- ئەمریکی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، دەستوری ئەمریكا سەرۆك پابەند دەكات بە وتارێكی ساڵانەی تێروتەسەل سەبارت بە بارودۆخی ناوخۆ و دەرەوەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەروەها پێویستە سەرۆك لە وتارەكەیدا بەرچاو ڕوونی و دڵنیایی تەواو بداتە ئەندامانی كۆنگرێس و ڕای گشتی ئەمریكا، كەوا یەكگرتوویی (ولایەتە یەكگرتووەكان) لە هەموو كاتێك تۆكمەترە، ئینجا سەرۆك تیشك دەخاتە سەر دەستكەوتەكانی لە ماوەی ساڵكێكدا.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕووان دەكرێت تڕەمپ لە پێگەیەكی بە هێز وتاری ئەمشەوی پێشكەش بكات، چونكە لە ساڵی ڕابردوودا دەستكەوتی باشی بۆ ئەمریكا بەدەست هێناوە، هەروەها دەكرێت ئەم وتارەی تڕەمپ ببێتە ڕیكلامێكی باش بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی مانگی (۱۱)، چونكە وتارەكەی تڕەمپ لە كاتێكدایە دوێنێ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی پارتی دیموكرات لە ولایەتی (ئایەوا) بەڕێوەچوو، هەروەها سبەینێش كۆتا دانیشتنی دادگایی كردنی تڕەمپ لە ئەنجوومەنی پیران بەڕێوەدەچێت، كە لە بەرژەوەندی تڕەمپ تەواو دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، چاوەڕوان دەكرێت تڕەمپ لە وتارەكەیدا لەبەردەم كۆنگرێس ئاماژە بە دەستكەوتەكانی بكات لە سەر ئاستی سیاسەتی ناوحۆیی و سیاسەتی دەرەكیدا و چەند دەستكەوتێكی دیگەی وەك:

۱- گۆشەگیركردنی زیاتری ئێران.
۲- كوشتنی دووژمنە سەرسەختەكانی ئەمریكا وەك (ئەبوبەكر بەغدادی و قاسمی سولەیمانی و ئەلریمی و ئەبو مەهدی موهەندیس).
۳- ڕاگەیاندنی گرێبەستی سەدە یان (ڕێككەوتنی سەدە).
٤- ڕێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین.
٥- پێگە و هەژموونی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان (لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا) بەهێزتر بووە.

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ١٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٣١ ملیۆن و ٥١٧ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ١٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٧٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: ئەگەر بە گوێی بۆڵتۆنم بكردایە ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی ئەمریكاڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گوێم لە جۆن بۆڵتۆن بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە شاری دایتۆن سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ كە لە ڕووی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی سێی تشرینی دووەمەوە پێگەیەكی گرنگی هەیە و هەستیارە، وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند، ئەگەر من گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

وتیشی”ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەكە بباتەوە، ئەوا بەرامبەر خراپترین كاندید لە مێژوودا، هەڵبژاردن دەدۆڕێنم”.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، لە سەردەمی ئیدارەكەیدا توانای سەربازیی وڵاتەكەی زیادیكردووە و لە ئێستادا F-35مان هەیە، ئێوە ئەوانە نابینن، ئەوانە نهێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نوێنەرەکەی ترەمپ لەگەڵ مەزلوم کۆبانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشکراکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى جەیمس جێفرى، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا لە هاوپەیمانێتى دژى داعش بۆ هەریەکە لە سوریا و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا باس لەئەوەکراوە، جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا سەردانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و شارى هەولێرى لەهەرێمى کوردستان کردووە و لەگەڵ بەرسە نێوخۆییەکان گفتوگۆى کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “دوێنێ (دووشەممە) جێفرى لەگەڵ بەرپرسانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و پارتە کوردییەکان و نوێنەرانى هۆزەکانى دێرەزوور، کۆبۆتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەکانیدا نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا جەختى لەسەر پێویستى بەردەوامبوونى هەوڵەکان کردۆتەوە بۆ گرەنتیکردنى شکستپێهێنانى بەردەوامى داعش لە ناوچەکە.

 

هاوکات راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، دواتر جێفرى سەردانى شارى هەولێرى کردووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبۆتەوە و تاوتوێى بەدیهێنانى سەقامگیرییان لە ناوچەکە کردووە و باسیان لە قەڵاچۆکردنى گروپە توندڕەوەکان کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ڕۆژى 23ى سێپتەمبەر، جێفرى سەردانى ئەڵمانیا دەکات بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سوریا لەگەڵ بەرپرسانى ئەڵمانیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان