ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بڕی قەرزەكانی كوێت لەسەر عیراق ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، عیراق تائێستا حەوت ملیار دۆلار قەرزداری كوێتە، دوای ئەوەی 52 ملیار دۆلاری وەك قەرەبووی داگیركردنی كوێت لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە ڕادەستی وڵاتەكە كردووە.

محەمەد مەزهەر ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “چین لەڕووی ژێرخانەوە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانە، گەشەكردنی ڕاستەقینەش لە هیچ وڵاتێكدا دروست نابێت، تاژێرخانێكی پتەوی نەبێت”.

بە وتەی محەمەد مەزهەر ساڵح، “ئەو 100 هەزار بەرمیل نەوتەی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە، پێویستە بخرێتە سەر سندوقی گەشەپێدان، پاشان قەرەبووەكانی جەنگی كوێتی لێ ببڕدرێت، كە نزیكەی حەوت ملیار دۆلاری ماوەتەوە، دوای ئەوەی عیراق نزیكەی 52 ملیار دۆلاری دایەوە”.

ڕاوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران دەڵێت: “ئەو ڕێككەوتنە لەسەر بنەمای بەستنی ڕاكێشانی پرد و ژیانەوەی ڕێگەی حەریر دامەزراوە، كە چین لێوەی دەیەوێت زیندووی بكاتەوە لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و زیادكردنی گەشەی ئابوری لە جیهان، بە تایبەتیش لەو وڵاتانی، كە دەكەونە سەر هێڵی پشتێنە و 65%ی ڕێژەی دانیشتووانی جیهان پێكدەهێنن”.

ئابوری

قیستەكانی پڕۆژەی مامۆستایانی كەلار دواخرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئیدارەی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە لەسەر داواكاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وەبەرهێنی پڕۆژەی مامۆستایانی كەلار قیستی ئەم مانگەی پڕۆژەكەی دواخست.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك)، دوای ئەوەی بەشیك لەمامۆستایان داوایانكرد ئاسانكاری بكرێت لەپێدانی قیستی مانگانەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان بەهۆی دۆخی دارایی و دواكەوتنی مووچەكانیان، سەڵاح كویخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەبەرهێنی پڕۆژەكە ئەنجامدا و داوای لێكرد قیستی ئەم مانگەی پڕۆژەكە دوابخات.

ڕاشیگەیاند، لەبەرامبەردا وەبەرهینی پڕۆژەكە ڕەزامەندی دەربڕی و بڕیاریدا قیستی مانگی 3ی پڕۆژەی مامۆستایان دوابخریت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكاتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاویكردەوە، وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ وەزارەت و فەرمانگەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەستپێدەكاتەوە و بەپێی‌ خشتەكەش‌، ئەمڕۆ مووچەی‌ هەریەكە لە ئەنجومەنی‌ ئاسایش و دەزگای‌ گشتی‌ ئاسایش و بەشێك لە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

هاوكات بەپێی خشتەیەكی پێشووی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و وارسی شەهیدان دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، چوار مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕ دەبێت كە پێویست بوو فەرمانبەران مووچەی مانگی 12 وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەپارێزگایەكی كوردستان نرخی مۆلیدە و كرێی دوكان كەمكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی قەیرانەكانی كەركوك بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرد.

ڕێبوار تەها، ئەنداكی پەڕلەمانی عیراق و ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركوك لەڕووننكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی شانەی قەیرانەكانی كەركوك چەند بڕیارێكمان دا.

سەبارەت بەبڕیارەكان ڕوونی كردۆتەوە، كە بڕیار دراوە بە دیاریكردنی نرخی ۳ هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە، هەروەها هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند دەبێت بە بەخشینی ۱۰ ماڵی كەمدەرامەت لە وەرگرتنی پارەی مۆلیدەدا.

دەشڵێت: “بڕیار دراوە، بە بەكارهێنانی نەخۆشخانەی كەیوەن بۆ چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی پێویستدا و ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سەر بە خوێندنی كوردین بەمەبەستی دروستكردنی ڕێگەپێدانی هاتووچۆ لە كاتی چوونیان بۆ (هەولێر و سلێمانی) بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان”.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریشی داوە بە تەرخانكردنی وێستگەی سووتەمەنی شۆریجە ڕۆژانی دوو شەممە و چوار شەممە بۆ كارمەندانی تەندروستی و بەرگری شارستانی و تەرخانكردنی وێستگەیەكی سووتەمەنی بۆ هەر قەزا و ناحییەیەك.

بڕیاریش دراوە هەموو كرێچییەكی دووكان و خانوو لەسەدا ٥۰٪ی كرێیەكەی دەدات بۆ هەردوو مانگی ۳ و ٤ .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان