ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی پۆکۆ X2 ڕاگەیەنرا بە کامێرای ٤٨ مێگاپێکسڵ و شاشەی 120Hz و نرخی گونجاو


خەڵک-سەلمان خالید

پاش ئەوەی ساڵی پێشوو کۆمپانیای شاومی مۆبایلی پۆکۆ ئێف وەنی ڕاگەیاندبوو، ئەمساڵ پاش جیابوونەوەی پۆکۆ مۆبایلی X2 ی ڕاگەیاند کە تایبەتمەندی و دیزاینی هاوشێوەی شاومی Redmi K30 ـە، و پێش ڕاگەیاندنی لە بابەتێکدا باسمان لەوە کردبوو کە ئەمە براند کردنەوەی ڕێدمی K30 ییە.

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری کواڵکۆم 730G SoC ـە بە ڕوکاری MIUI 11 و بیرگە و ڕامەکانی 6GB/64GB, 6GB/128GB, و 8GB/256GB.

Poco X2 officially announced: 6.67'' 120Hz display, Snapdragon 730G SoC, and 64MP camera

مۆبایلەکە خاوەنی شاشەی 6.67 ئینجە بە ڕووی فوول ئێچدی پڵەس و ڕەهەندی 20:9 و نوێبوونەوەی شاشەی 120 هێرترزی و پشتگیری HDR 10.

کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە لە نێو شاشەدایە و بە ڕوونییەکانی ٢٠ مێگاپێکسڵ و ٢ مێگاپێکسڵ.

لە پشتەوەش هەڵگری چوار کامێرایە کە سەرەکییەکەی ٦٤ مێگاپێکسڵە و هەستەوەرەکەی لە جۆری IMX686 ـی سۆنییە و کامێرایەکی ultrawideی ٨ مێگاپێکسڵی و دوو مێگاپێکسڵییەکی دیکە بۆ ماکرۆ، و دانەیەکی دیکەی هەستەوەری قوڵی ٢ مێگاپێکسڵی.

Poco X2 officially announced: 6.67'' 120Hz display, Snapdragon 730G SoC, and 64MP camera

هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری وێنەی جۆری RAW دەکات و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆکانی هەیە بە شێوەی سلۆومۆشن بە 960 وێنە بۆ هەر چرکەیەک و دۆخی تایبەتی تێدایە بۆ ڤڵۆگەران.

پەنجەمۆری مۆبایلەکە لەسەر دووگمەی پاوەروە و لە تەنیشتدایە و هەڵگری دەرچەی USB-C ییە بۆ شەحن کردنەوە و باترییەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە و توانای بارگاویبوونەوەی ٢٧ واتە، و جگە لەوەش خاوەنی شلەی ساردکەرەوەیە تاوەکوو مۆبایلەکە لە گەرم بوون بپارێزێت.

Poco X2 officially announced: 6.67'' 120Hz display, Snapdragon 730G SoC, and 64MP camera

بە ڕەنگەکانی شین و سوور و ئەرخەوانی بەردەستە و نرخی دەستپێکی 210 دۆلارە هەتاوەکوو 270 دۆلاری ئەمریکی.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لەماوەى کەرەنتینەدا ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین


خەڵک – نزار جەزا

بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە نزیکی ملیۆنێک و  ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراون، ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە پارچە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت، بۆئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان لەم جۆرە حاڵەتانەدا وەربگرن (خەڵک) گفتوگۆی لەگەڵ شارەزایەکی بواری ئۆتۆمبێل ئەنجامدا و زانیاری نوێ و ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان دەخاتەڕوو.

 

  چۆن تایەی ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین؟

مام فایەق بەڕێوەبەری سەنتەری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی مان فلتەر بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، کاتێک ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نمونە ماوەى مانگێک لە شوێنیک ڕاگیرا، ئەو بەشەی لەسەر زەوییە تایەکانی دەقوپێت و سیمەکانى ناوی دەقدەگرێت، بەتایبەت ئەگەر هەوای کەمبێت، بۆیە پێویستە پێنج ڕۆژ جارێک شوێنی تایەکانی بگۆڕدرێت یان کەمێک ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنرێت، لەلایەکی دیکەوە چاودێری هەواکەی بکرێت، ئەگەر هەوای کەمکرد، پێویستە تاکو ٤٠ یان ٤٥ هەوای تێبکرێت.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەگەریش لە حاڵەتێکدا ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر نەجوڵێنرا، پێویستە ئۆتۆمبیلەکە بەرزبکرێتەوە ئەگەر سێپا هەبوو با ئۆتۆمبێلەکە بکرێتە سەر سێپا، ئەگەریش سێپا نەبوو بخرێتە سەر بلۆک، بەڵام بلۆکەکە لەژێر تەبەڵەکان بێت، بەجۆرێک تایەکان وەک ئەوەبن کە لەسەر زەوییە، نەک ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەرزبێت و تایەکان شۆڕ ببنەوە و لەبەرزی بن.

 

   ئەگەر پاتری ئۆتۆمبێلەکە خراپ بوو، پێویستە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت 

سەبارەت بە پاتری ئۆتۆمبێلەکان ناوبراو باسی لەئەوەکرد، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە مۆدێلی کۆن بێت، ئەوا ئاساییە سەری پاترییەکە لاببرێت بۆ ئەوەی پاترییەکەی نەمرێت، بەڵام هەندێک ئۆتۆمبێل هەیە مۆدێلی بەرزە و ئەگەر سەری پاترییەکەی لابەریت کێشەی بۆ دروستدەبێت، بۆیە پێویستە ئەم ئۆتۆمبێلانە بە شاحینەى تایبەت پاترییەکانیان بدرێت لەکارەبا، بۆئەوەی شەحن بکرێتەوە، بەڵام ئەم شاحینەیە کەمە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە، سێ بۆ پێنج ڕۆژ جارێک نزیکی پێنج خولەکێک کار بە ئۆتۆمبێلەکە بکرێت یان کەمێک بجوڵێنرێت، ئەگەریش پاترییەکەی خراپبوو، واباشە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت.

 

ناوبراو لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە و ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە ئۆتۆمبێل لەبەر خۆر ڕانەگیرێت و بکرێتە گەراجێکەوە، دواتر ئەگەر لەمانگ زیاتر ئۆتۆمبێل ڕاگیرا وا باشە بشۆردرێت و قاتێک پۆڵنیش بکرێت پاشان چادرێکی بەسەردا بدرێت، هەروەها فڵچەى جامەکان لێبکرێتەوە، بۆئەوەی ستۆک نەبێت.

    پێویستە دەبەیەک بە خەڵوزەوە بکرێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە

لەبارەى ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەى بەئەوەدا، نابێت دەبەی ئاو و شوشەى عەتر و چەرخ و خواردەمەنی و خۆڵ و پیسی لەناو سنووق و کابینەى شوێن دانیشتنەکان هەبێت، ئەگەریش بکرێت مادەی ئەسپەنیک یان خەڵووز بکرێتە ناو دەبەیەکی کونکراوەوە (بەنموونە دەبەی ئاو کون بکرێت)، دواتر دەبەکە بکرێتە سندوق و ناو کابینەى کوشنەکان، بۆئەوەی شێ و بۆنی ناخۆش لەناو ئۆتۆمبێلەکە دروستنەبێت.

    دەبێت هاندبرێک دابدرێتەوە

مام فایەق وتیشی:”وا باشترە هاندبرێک بەرزنەکرێتەوە، نەوەک بۆ دواتر جام ببێت و کێشەی بۆ دروستبکات، بۆیە وا باشترە بەرد یان تاکۆز بخرێتە بەر تایەکان”.

 

مام فایەق لەبارەى بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەوە دەڵێت:” ئەگەریش ئۆتۆمبێل بۆ زیاتر لەمانگێک ڕاگیرا و کاری پێنەکرا، واباشترە ڕۆنەکەی بگۆڕدرێت. بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى ڕۆنی کوالیتی بەرزیان تێدایە، ئەگەر سەروو پێنج هەزار کیلۆمەتر زیاتر ڕۆشتبوون وا باشە ڕۆنیان بگۆڕدرێت، چونکە تەمەنی ڕۆن شەش مانگ بۆ ساڵێکە، ئەگەریش کوالیتی نزم بوو وا باشە لە کیلۆمەتری کەمتردا بگۆڕدرێت”.

    نابێت تەنکی بەنزین بەتاڵ بێت

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل لەبارەى تەنکی بەنزینەوە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە تەنکی بەنزین فوول بێت، چونکە تەنکی بەنزین بەتاڵ یان نیوە بێت، ئەگەری ژەنگهێنانی تەنکییەکە هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو بەشەی تەنکییکە کە بەتاڵە ئۆکسجینی تیایە و شێ دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ژەنگ یان بەنزینەکە تێکدەدات.

 

باسی لەئەوەشکرد، شوتەى هەوا بە شتێک داپۆشرێت باشترە، بۆئەوەی لەمشک و جرج و ئاژەڵەکان پارێزراو بێت، چونکە ئەگەر ئاژەڵێک بچێتە ناویەوە شوتەکە ورد دەکات، کاتێکیش بێئاگایانە کار بەئۆتۆمبێلەکە دەکرێت، ئەو وردەیە دەچێتەوە ناو بستۆنەکان و زیانی دەبێت.

 

بەپێی دوایین ئامار لەهەرێمی کوردستان نزیکی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لەکوردستان هەیە بەبێ ئۆتۆمبێلەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، کە لەبەرواری ١٤د مانگی ڕابردووەوە قەدەغەى هاتووچۆ بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕاگەیەندراوە و بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە ڕاگیراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات:

– کاتێک پاتری دەگۆڕیت دڵنیابە لەوەی بیبەیتە لای وەستای باش چونکە بەهەڵە دانانی پاتریەکە دەبێتە هۆی تەقینەوەی

– مۆبایلەکەت بە پاتری ساختە و خراپ شەحن مەکەرەوە

– هیچکاتێک بۆ تاقیکردنەوە گاز لە پاتریەکە مەگرە چونکە ڕەنگە بتەقێتەوە

– کاتێک مۆبایلەکەت بە شەحنەوەیە قسە بە مۆبایلەکەت مەکە چونکە زۆر گەرم دەبێت و ئەگەری تەقینەوەی هەیە

-هەموو کات ئەم خاڵانەش رەچاو بکە:

-مۆبایلەکەت لەژێر سەرینەکەت دامەنێ بەتایبەت بە شەحنەوە

-لە پلەی گەرمای زۆردا مۆبایلەکەت شەحن مەکە

-مۆبایلەکەت شەو تا بەیانی بە شەحنەوە جێمەهێڵە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیایەک لە کوردستان بە نەخشە ئامارە فەرمیەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەپێى شارەکان بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

کۆمپانیای تێراتارگێت بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و داهێنانەکانی ئایتی هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەکی عيراق، کە بە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات لەسەر ئاستی عيراق و بە پێی شارەکان.

نەخشەکەی تێراتارگێت ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات، کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە عێراق ٥٧ کەس تووش بوون بە ڤایرۆسەکە و ٥ کەسیش مردوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە شاری بەغدادن .

زانیارییەکان و ئامارەکانی نەخشەکە لە سەرچاوەکانی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عيراق و وەزارەتی تەندروستی کوردستان وەردەگیرێن و بەردەوام نوێدەکرێتەوە.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان