ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كاری مانگی یەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ئاماری مانگی رابردووی لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕی لەناوبردن كەمیكردووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی” لە مانگی (یەك) كانونی دوومدا لیژنەكان سەردانی (٤) ھەزار و (٢٤٥) شوێنیان كردووە و لە پابەندبون و جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە، لە كۆی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان، بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەكانەوە (٥٧٢) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە و (٤٥٦) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن. بەھۆی جۆرەكانی سەرپێچیشەوە (٢٠) شوێن داخراون.”

لە ئامارەكەدا ھاتووە” لە مانگی (یەك)دا بڕی (٩٤.٣٧٦) نەوەدو چوار تەن و سێ سەدو حەفتاوشەش كیلۆگرام موادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش لەو مانگەدا بریتییە لە (٢٣) ملیۆن و (٣٠٠) ھەزار دینار، كە بەپێی یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی.”

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان