ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەردۆغان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیاوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێگەیشت و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكان و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا، تاوتوێ‌ كران.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، “بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، جەختییان لەسەر گرنگی پشتیوانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیری عیراق و پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵات و پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بكات، كردۆتەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكان لەسەر هەردوو گۆڕەپانی عەرەبی و ئیقلیمی، لەگەڵ پێویستی هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئاشایش لەناوچەكە و دۆزینەوەی چارەسە بۆ تەنگژەكان و پەنابردنە بەر دیالۆگی بنیاتنەر و ڕاستەقینە لەنێوان هەموو لایەنەكان، تاوتوێ‌ كران”.

لای خۆیەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی توركیا كرد، بەهۆی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی لەم ماوەیەی دواییدا ویلایەتی ئالازیغی خۆرهەڵاتی وڵاتەكەی هەژاند.

 

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دادەخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك كۆماری ڕایگەیاندووە، واشنتن باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات گەر هێرشە مووشەكییەكان ڕانەگیرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستی حەشدی شەعبی خۆی لە بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك، بێ‌ بەری كرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆك بەرهەمی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیازە لەماوەیەكی كورتدا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، گەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك بەمێشوەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پۆمپیۆ بە سەرۆكی عیراقی وتووە، بڕیارەكه بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو نایەوێت بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هەڕەشەی بەردەوام دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هۆكاریی بەرزبوونەوەی ژمارەى تووشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆكاریی بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بۆ جێبەێنەكردنی سزاكان دژ بە سەرپێچیكاران دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حازم جومەیلی بریكاری وەزیری تەندروستیى عيراقەوە بڵاویكردەوە”بەردەوامبوونی تۆماركردنی تووشبوونی زۆر دەستەواژەیەكی مەترسیدارە، جێبەجێنەكردنی سزاكانیش لەدژی سەرپێچیكاران بۆتە مایەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان”.

بە وتەی جومەیلی”ڕەوشی ئابوری وڵات وایكرد بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەربكرێت، ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروتیش خۆیان لە دابینكردنی نەخۆشخانەكان و كارمەندانی تەندروستی و ئۆكسیجیندا دەبینێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە”.

بەپێی دوایین ئامار كە دوێنێ‌ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4471 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 45 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان