ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە گاپێڵۆن 2 كورەی خەڵوز تێكدران


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو كورەی خەڵوز لە گاپیڵۆن لە شارباژێڕ تێكدران و دەشڵێت: “خاوەنەكانیان پێش گەیشتنی پۆلیس هەڵاتوون”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی هەواڵیان پێگەیشت، كە هاووڵاتیەك لە سنوری گوندی (مالومە)ی سەر بە شارەدێی گاپێڵۆن سەرقاڵی دروستكردنی خەڵوزە، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن دەرچوون بۆ سنووری ناوبراو.

ڕاشیگەیاندووە، پێش گەیشتنی مەفرەزەكە تۆمەتبارەكە هەڵهاتبوو، سەرئەنجام دەستگیرا بەسەر بڕێك خەڵوز و پاشان دوو كورەكەش تێكدران.

جەختیشی كردۆتەوە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوامە.

ژینگە

شەپۆلی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو تۆپەڵە هەوا گەرمە وشكەی هەڵدەكاتە سەر هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “لە ناوچەكانی گەرمیان دەگاتە 50 پلە”.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەسبەینێ یەك شەممەوە 2020/7/5 پلەكانی گەرما بەتەواوی بەرز دەبنەوە تا كۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

وتیشی، “لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دەگەنە 40 پلە بەرەو سەرەوە و لە باشووری ناوچەكانی هەرێم لە ۲ كاتژمێری نیوەڕۆدا دەگاتە 50 پلە سەدی، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان لەنێوان 37 بۆ 38 پلەی سەدی دەبێت”.

ڕوونیشی كردەوە، هەندێ جاریش لەگەڵ گەرماكەدا خێرایی بای باشوور زیادەبێت بەڕێژەی 20 بۆ 29 كم لە كاتژمێرێكدا و گڕەبا و تەپوتۆز دروست دەكات.

ملای خۆشیەوە، مستەفا ئەلقەیسی، كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، پلەی گەرمی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش پلەی گەرمی لەنێوان 44 -46 پلەی سەدی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

ووردەكاری ڕوودانی دوو بوومەلەرزە لە چەند شارێكی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بومەلەرزە لە دوو كاتی جیاواز چەند ناوچەیەكی هەرێم دەهەژێنێت.
ناوەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:4 خولەكی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر شارەكانی شەقڵاوە بە دووری 45 كیلۆمەتر و و كفری بە دووری 52 كیلۆمەتر و سلێمانی بەدووری 54 كیلۆمەتر هەژاندووە.

ناوەندەكە ئاشكراشیكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 كاتژمێر 12:15 خولەك بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵی 10 كیلۆمەتر شەقڵاوە بە دووری 37 كیلۆمەتر و سلێمانی بەدووری 46 كیلۆمەتر و هەڵەبجەی شەهید بەدووری 48 كیلۆمەتر هەژاندووە.

بەپێی زانیارییەكان، بومەلەرزەكان هیچ زیانێكی بەناوچەكان نەگەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

سبەی، تاوە باران لە هەندێك ناوچەی هەرێم دەبارێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستانیش ئەگەری تاوە بارانی كەمی كورت خایەن لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان