ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بزووتنەوەی جیهاد: دەستپێكردنەوەی ڕاپەڕینەكان پیلانگێری گرێبەستی سەدە لەباردەبات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایدەگەیەنێت، خۆڕاگری تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی گرێبەستی سەدەیە و دەتوانین ئەم قەیرانەش بكەینە دەرفەتێك تا سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی فەلەستین بۆ خەباتی دژ بە داگیركاری و سیاسەتی تاكلایانەی ئەمریكا بوەستنەوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، مەحفوز مونەوەر، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند، گرێبەستی سەدە بە ئاشكرا لەناوبردنی پرسی فەلەستینە لەسەر ئاستی خاك، گەل و پیرۆزییەكانی كراونەتە ئامانج، بەڵام دەبێت بڵێین ئەمە یەكەم پیلانگێڕی دوژمنان نییە دژ بەو وڵاتە و بەدڵنیاییەوە ئەم پیلانە وەك سەرجەم پیلانگێڕییەكانی ڕابردوو شكست دەهێنێت.

وتیشی، “ئەوەمان بۆ ڕوونبۆتەوە، پرسی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پیلانگێڕییە دەبێت سەرجەم ئەو وڵاتانە و جیهانی ئیسلامی بە گشتی بگرێتەوە”.

ئاشكراشیكرد، لەسەر ئاستی فەلەستین خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی گرێبەستی سەدە كەمترین تێچووی دەبێت، بە تایبەت بژاردەی ڕاپەڕین و خۆڕاگری لە كەرتی ڕۆژئاوای داگیركراو، لەبەر ئەوەی ئەم ناوچەیە بە گرنگترین ناوچە بۆ لەناوبردنی داگیركەران دادەنرێت.

جەختی لەوەشكردەوە، دەتوانین ئەم قەیرانە بكەینە دەرفەتی یەكڕیزی نێوان لایەنەكانی فەلەستین و دەستپێكردنەوەی ڕاپەڕینیش لە كەرتی ڕۆژئاوا بە هۆكاری سەرەكی شكست و لەناوبردنی پیلانگێری گرێبەستی سەدە دەزانین.

ئەمەش لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بەشێك لە گرێبەستی سەدەی ئاشكرا كرد كە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەلەستین دروست بكرێت و قودسیش پایتەختی ئیسرائیلە، دواتر مەحمود عەباس سەۆركی فەلەستین ئاشكرایكرد، قودس بۆ فرۆشتن نییە.

جیهان

ئەفغانستان.. نزیكەی 10 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی دە ملیۆن كەس واتە یەك لەسەر سێی دانیشتووانی وڵاتەكە تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەحمەد جەواد عوسمانی وەزیری تەندروستی ئەفغانستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕووپێویەك بە هاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆیان دەركەوتووە، 31.5%ی ئەفغانییەكان تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزیری تەندروستی ئەفغانستان وتیشی، لەو ڕووپێوییەدا پشكنینی دژەتەن بۆ دوو هەزار و 500 هاووڵاتی لەسەرتاسەری وڵاتەكە كراوە.
هەر بەپێی ئەنجامی ئەو ڕووپێوییە نزیكەی نیوەی دانیشتووانی كابوڵ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەمەش لە كاتێكدایە تا ئێستا بە فەڕمی تووشبوانی نزیكەی 37 هەزار و مردنی هەزار و 300 كەس لە ئەفغانستان بەهۆی كۆرۆناوە ڕاگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆمپانیایەكی ئەمریكایی: بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكیسنی كۆرۆنا لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆداین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیایەكی ئەمریكایی بەشێوەیەكی نیمچە فەڕمی دۆزینەوەی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد: بۆ ڕێككەوتن لەسەر نرخەكەی لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆدان.

كۆمپانیاكە ناوی مۆدێرنایە و تایبەتە بەدروستكردنی دەرمانە و سەبارەت بەدروستكردنی ڤاكسینەكەش ڕایگەیاند: گفتوگۆیان لەگەڵ چەندین وڵاتدا دەستپێكردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێككەوتن بۆ دابینكردنی ئەو ڤاكسینەی كەئێستا لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایە.

بەوتەی ستێفنی بانسڵ بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە تائێستا نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاریان پێ گەیشتووە، وتیشی: لەداهاتوودا دەچنە قۆناغی نمایشكردن و دەبێت نرخێكی گونجاو بۆ دەرمانەكە دابنێنین.

هەفتەی ڕابردوو كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكایی دەستی بە تاقیكردنەوەیەكی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد، بۆ ئەو مەبەستەش ڤاكسینەكە لەسەر 30 هەزار كەس تاقیدەكرێتەوە و دواتر چاودێری گۆڕانكارییەكانی دەكرێت، ئەگەر هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نەبوو، ئەوا دەخرێتە بازاڕەكانەوە.

بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیا ئەمریكاییەكە ئەگەر تاقیكردنەوەكان سەركەوتووبن و پەسەند بكرێت ئەوا دەكرێت ڤاكسینەكە هەتا كۆتایی ئەمساڵ ئامادە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1389 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی زیاتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1389 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3020 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 282824 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1626 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 245490 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان