ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بە ڤیدیۆ؛ هێزێكی چەكدار لە خاوەنی كۆمپانیایەكی غاز دەدەن و داوای پشكی لێ‌ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت هێزێكی چەكدار لە خاوەنی كۆمپانیایەكی غازیان داوە و سێ‌ پەراسوویان شكاندووە و وەك فراكسیۆنەكە دەڵێت: “داوای پشكیان لێ‌ كردووە”.

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، کۆمپانیای سورگاز، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی (شێخ بەکر)ە ھێزێک گرتوویانە و لێیان داوە و سێ پەراسوویان شکاندوە و داوای پشکیان لێکردوە لە غاز.

دەشڵێت: “لە وڵاتێكداین له‌ بری سیسته‌می په‌ِرله‌مانی و یاسا، هێزی جۆراوجۆری حزبی و كه‌سی ده‌ستیان به‌سه‌ر خاڵه‌ سنورییه‌كان و نه‌وت و غازدا گرتووه‌، له‌ سایه‌ی ئه‌و هێزانه‌ خه‌ڵكی دوای 28 ساڵ له‌ حوكمڕانی كوردی ئێستاش هه‌ ڕۆژه ‌و چاوه‌ڕوانی قه‌یرانی دروستكراون!”.

جەختیشی كردۆتەوە، “كاره‌با، غاز، نه‌وت له‌ پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵكین، حكومه‌تێك دوای ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ ئه‌مانه‌ی دابین نه‌كردبێت ده‌كرێت ناوی هه‌موو شتێكی لێ بنێین جگه‌ له‌ حكومه‌ت و حكومڕانی و به‌رپرسیارێتی.”

فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕاشیگەیاندووە، “ئه‌و هێزه‌ حزبی و كه‌سییانه‌ خۆیان له‌ سه‌رووی په‌ڕله‌مان و یاساوه‌ ده‌بینن”.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایگەیاندبوو، له‌ كاتژمێر 6 ی ئێواره‌وه‌ هێزی دیاریكراو ده‌ست به‌سه‌ر ھەندێک لەخاڵه‌ سنوورییه‌كاندا ده‌گرن و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بێت هاورده و هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن.

وڵات بۆ وا بی خاوه‌نه‌

کۆمپانیای سورگاز كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى ( شێخ بەکره‌ ) ھێزێک گرتوویانەو لێیان داوەو سێ پەراسوویان شکاندوەو داوای پشکیان لێکردوە لە غاز.لە وڵاتێكداین له‌ برى سیسته‌می په‌رله‌مانى و یاسا، هێزى جۆراوجۆرى حزبی و كه‌سى ده‌ستیان به‌سه‌ر خاڵه‌ سنورییه‌كان و نه‌وت و غازدا گرتووه‌، له‌ سایه‌ى ئه‌و هێزانه‌ خه‌ڵكی دواى 28 ساڵ له‌ حوكمڕانى كوردى ئێستاش هه‌ رۆژه‌و چاوه‌ڕوانى قه‌یرانى دروستكراوه ین‌!.كاره‌با ، غاز ، نه‌وت له‌ پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى خه‌ڵكین، حكومه‌تێك دواى ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ ئه‌مانه‌ى دابینه‌كردبێت ده‌كرێت ناوى هه‌موو شتێكى لێ بنێین جگه‌ له‌ حكومه‌ت و حكومڕانى و به‌رپرسیارێتى.ئه‌و هێزه‌ حزبی و كه‌سییانه‌ خۆیان له‌ سه‌رووى په‌رله‌مان و یاساوه‌ ده‌بینن.ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر رامانگه‌یاند له‌ كاتژمێر 6 ى ئێواره‌وه‌ هێزى دیاریكراو ده‌ست به‌سه‌ر ھەندێک لەخاڵه‌ سنورییه‌كاندا ده‌گرن و ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستیان بێت هاورده‌و هه‌نارده‌ى ده‌كه‌ن.

Posted by ‎فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان‎ on Sunday, February 2, 2020

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان