لافاو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەكەن، لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا بڕێكی زۆر باران ببارێت، هۆشداریش دەدەت لە ڕوودانی لافاو.

سادق عەتیە، كەشناسی عێراقى لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “فەیسبوك” بڵاويكردەوە، “نەخشەی كەشوهەوای جیهانی و بۆ نمونە نەخشەی كەشوهەوای ئەڵمانیا، پێشبینی بڕە بارانێك دەكات كە لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا لە پارێزگاكانی سلێمانی و تكریت و كەركوك و هەولێر دەبارێت و دەگاتە 190 ملم”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”پێشبینی دەكرێت بارانەكە تا كاتژمێر 12ی شەوی چوار شەممەی داهاتوو بەردەوام بێت”، هۆشداریدا لە ڕوودانی لافاو لەو ناوچانەدا.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ١١ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەك لە دەریای ناوەڕاستەوە بەفراوانی بۆ سەر ناوچەكانمان چالاك ئەبێت لەگەڵ خۆیدا بارستە ھەوایەكی زۆر شێدار دەھێنێتە ناوچەكەوە.

ڕاشیگەیاند، شێوازی دابارینەكان تا زیاتر بەرەو وەرزی گەرما برۆین بەزۆری دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و شەستە باران، كە لەماوەیەكی كەمدا بڕێكی زۆر باران ئەبارێت و ئەمەش زۆركات لەبەھێزی حاڵەتەكان ئەبێتە ھۆی دروستبوونی لافاوی كتوپر یان خێرا لەسەر ناوچەیەك.

سەبارەت بە ڕێژەی پێشبینی كراوی بارانبارین وتی، “تا دواین گۆرانكاری لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بۆ سەرجەم ناوچە نزمەكان لە ٣٠ تا ١٠٠ ملم-ە بەجیاوازی ناوچەكان و لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر لە ١٠٠ تا ١٥٠ ملم چاوەڕوان دەكرێت، بەڵام ئەگەری گۆڕانكاریش هەیە بەهۆی زۆری گۆڕانكاری لە كەشوهەوا لەم وەرزەدا”.

 

هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز 12 سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە
پێشت هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز 12 سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە
ڕامۆس دەبێتە نەسراوی و دەچێتە پاڵ ڕۆناڵدۆ
دواتر ڕامۆس دەبێتە نەسراوی و دەچێتە پاڵ ڕۆناڵدۆ
ەیوەندیدار