ئەردۆغان: لەگەڵ سیسی پەیوەندییەكان بنیات دەنێینەوە



 

سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی سەرۆكی میسر پەیوەندییەكانی نێوانیان بنیات دەنێنەوە.

ئەردۆغان لە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ یەكێك لە كەناڵەكانی وڵاتەكەی باسی دیدارەكەی كرد لەگەڵ سیسی لە ئاهەنگی كردنەوەی مۆندیالی 2022 لە دۆحە.

ئەردۆغان دەڵێت “30 بۆ 45 خولەك قسەم لەگەڵ سیسیدا كردووە لە پەراوێزی ئاهەنگی كردنەوەی مۆندیالی 2022 لە دۆحە”.

دەشڵێت: لە دیدارەكەدا باسمان لە ئاڵۆگۆڕی سەردانی وەزیرەكان و فراوانكردنی ئاستی گفتووگۆكانی دوو دەوڵەت كردووە، لەگەڵ توانای باشكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ سووریا.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد “دەكرێت پەیوەندییەكان لەگەڵ سووریادا بگەڕێنینەوە بۆ ئاستی پێشووی وەك چۆن لەگەڵ میسر ئەو هەنگاوە دەنێین”.

ساڵی ڕابردوو ئەنقەرە هەنگاوەكانی ئاشتبوونەوەی لەگەڵ میسر دەستپێكرد دوای نۆ ساڵ لە ناكۆكی نێوانیان بەهۆی پشتیوانی ئەنقەرە لە ئیخوانەكان كە لەلایەن سیسییەوە لە دەسەڵاتی میسر دوورخرانەوە لە ساڵی 2013دا.

ئەردۆغان بەلێدان لە كورد شەڕی بردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكات
پێشت ئەردۆغان بەلێدان لە كورد شەڕی بردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكات
كارگەیەكی خۆراك لە سلێمانی داخرا
دواتر كارگەیەكی خۆراك لە سلێمانی داخرا
پەیوەندیدار