ڕامۆس دەبێتە نەسراوی و دەچێتە پاڵ ڕۆناڵدۆ



ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا پێشهاتی نوێ‌ سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریكاری ئێستای پاریس سان جێرمان و یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشوو بۆ یانەی نەسری سعودی لە هاوینی داهاتوودا، ئاشكرا دەكەن.

ئیدارەی یانەی نەسر لە مێژە سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریكاری یانەی سان جێرمانی كردۆتە ئامانجی بۆندی هاوینەی تیپەكەی، لە ئەگەری ڕۆیشتنی لە یانە فەڕەنساییەكە لەدوای كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە.

ئیدارەی یانەی نەسر هەوڵدەدات درێژە بە بۆندە نوێیەكان بدات لەگەڵ یاریزانە جیهانییەكان، دوای ئەوەی لە زستانی ڕابردوو بۆندی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بەست بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر، پاش كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لەگەڵ مانشستەر یونایتد.

بەپێی ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی، سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریكاری پاریس سان جێرمان لە ڕێگادایە بۆ یانەی نەسر و ڕەنگە لە هاوینی داهاتوودا ببێتە یەكەم بۆندی تیپەكە.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، سێرجیۆ ڕامۆس جارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ یاریكردن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، دوای ئەوەی دوای ئەوەی چەندان سەركەوتن و بردنەوە و پاڵەوانێتی و نازناوی لەگەڵ یاریزانەكە لە ڕیال مەدرید بەدەستهێنا.

لافاو  هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت لافاو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
دواتر حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار