ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە لای بەرهەم ساڵح

خەڵك- بەشی هەواڵ
كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق دەگاتە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەمەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی كاربەڕێكەر.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی، كە لە زاری سەرچاوەیەكی ناو كۆشكی كۆمارییەوە بڵاویكردۆتەوە، محەمەد تۆفیق عەللاوی، كەمێك لەمەوبەر كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق گەیشتۆتە كۆشكی سەلام لە بەغدا.

هەر بە وتەی سەرچاوەكە، “سەرۆك كۆمار لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كاندید بوونی عەللاوی بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی كاربەڕێكەر ڕادەگەیەنێت”.

پێشتریش (خەڵك) لە زاری سەرچاوەیەكی ناو كۆشكی كۆماری عیراقەوە بڵاویكردەوە، “فراكسیۆنە سیاسییەكان لەسەر دەستنیشانكردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی ڕێككەوتن، تا ببێتە سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر”.

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دادەخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك كۆماری ڕایگەیاندووە، واشنتن باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات گەر هێرشە مووشەكییەكان ڕانەگیرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستی حەشدی شەعبی خۆی لە بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك، بێ‌ بەری كرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆك بەرهەمی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیازە لەماوەیەكی كورتدا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، گەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك بەمێشوەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پۆمپیۆ بە سەرۆكی عیراقی وتووە، بڕیارەكه بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو نایەوێت بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هەڕەشەی بەردەوام دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هۆكاریی بەرزبوونەوەی ژمارەى تووشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆكاریی بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بۆ جێبەێنەكردنی سزاكان دژ بە سەرپێچیكاران دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حازم جومەیلی بریكاری وەزیری تەندروستیى عيراقەوە بڵاویكردەوە”بەردەوامبوونی تۆماركردنی تووشبوونی زۆر دەستەواژەیەكی مەترسیدارە، جێبەجێنەكردنی سزاكانیش لەدژی سەرپێچیكاران بۆتە مایەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان”.

بە وتەی جومەیلی”ڕەوشی ئابوری وڵات وایكرد بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەربكرێت، ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروتیش خۆیان لە دابینكردنی نەخۆشخانەكان و كارمەندانی تەندروستی و ئۆكسیجیندا دەبینێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە”.

بەپێی دوایین ئامار كە دوێنێ‌ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4471 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 45 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان