ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاسایش، 3 كەسی بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، باندێكی دزیكردنی سێ كەسییان دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە تاوانێكی دزیكردن و كاری نایاسایی، هێزەكانمان توانیان ڕۆژی 31/1/2020 لەشارۆچكەی پێنجوێن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (442) لە یاسای سزادانی عیراقی سێ كەس دەستگیر بكەن.

ڕوونیشیكردەوە، شەوی 30/31 هەریەك لە تۆمەتباران (أ ،ع، ف) و (س ،ب، ح) و (م ،ف،أ) بەجلی سەربازییەوە لەسەر ڕێگای گوندی ڕەشان هەستاون بەڕووتكردنەوەی هاوڵاتی (ز ،ك، م) كەئیشی حەواڵەكردنی دراوە لە نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی ئێران و بڕی ( 1900000 )یەك ملیۆن و نۆسەد هەزار تمەنی ئێرانی و ( 10000) دە هەزار دۆلاری ئەمەریكی پێبووە و لێیان سەندووە، دواتر پارەكەیان بردووە بۆ شاخی سێكۆ لە چەندین جێگای جیاجیا شاردبویانەوە، دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناو لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

حاڵەتێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا


 

خەڵک- ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۰ توشبووێکی تری کۆرۆنا لەهەولێر تۆمارکرا.

لە ڕاگەیەنراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت،لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تووشبووەکە ژنێکی تەمەن 22 ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی یەكگرتوو، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت.

:دەقی  ڕاگەیەنراوەکە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەك لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە باروگوزەرانی دارایی زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی خراپدایە و بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا و وەستانی كار و كەسابەتیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێندەی تر ژیان و گوزەرانیانی سەختتر كردووە، بە تایبەت ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر پەیداكردنی بژێوی ڕۆژانەیان دەژین لە كاسبكار و دوكاندار و كرێكار و شۆفێرانی تەكسی، لەبەر ئەوەی چاككردن و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان ئەركی حكومەتە بەپێی دەستور و یاسا، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داواكارین ڕێگاچارەی گونجاو و بەپەلە بگرنە بەر بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاوڵاتییە كەم دەرامەتانە، تا ئەوانیش بتوانن بژێوی خێزانەكانیان پێ دابین بكەن، بەهەموومانەوە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەم بارودۆخە نا ئاساییە تێپەڕینین.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی
لە پەرلەمانی كوردستان
30-3-2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەلا بەختیار: ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی وت: خاوەن هەرچیەك هەن‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، بەرگەم ناگرن


خەڵك – بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار، لە وتارێكدا، ئاماژەی بەوە داوە، كە زۆرجار ژیان، چاوەڕواننەكراوەكانی دێنە دی، نەك چاوەڕوانیەكان و ئەوەش دەخاتە ڕوو كە لەم دۆخەدا تەنیا دەتوانێت هاوكاری ژمارەیەكی دیاریكراو لە كەسانی كەمدەرامەت بكات و دەشڵێت، ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی گوت: خاوەن هەرچیەك هەن‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، ئەوەتا بەرگەی ڤایرۆسێك ناگرن. ئیتر بۆ لەخۆتان بایین ‌و نازی لوتبەرزی بەسەر ئەرزەوە دەكەن؟!.

لە وتارێكدا بە ناونیشانی (دەمەتەقێیەكی دەرونی بۆ هاوكەرەنتینیە كوردستانیەكان)، مەلا بەختیار سەبارەت بە مانەوە لە ماڵەكان و چاوڕواننەكراوی ئەگەرەكان دەكات و لە بەشێكی وتارەكەیدا نوسیوویەتی: كۆرۆنا، نەك مرۆڤی ئاسایی، بەڵكو زاناو پسپۆڕەكانی تەندروستیش دۆش داماوون، لە چركەسات‌ و چاوترۆكانێكدا، ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی گوت: خاوەن هەرچیەك هەن ‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، ئەوەتا بەرگەی ڤایرۆسێك ناگرن، ئیتر بۆ لەخۆتان بایین ‌و نازی لوتبەرزی بەسەر ئەرزەوە دەكەن؟!

دەشڵێت: كاتێكمان زانی، ئادەمیزاد قەڵەمی ئەژنۆمان شكاوە، تاقە پەنا و نوامان، ماڵ‌و مناڵ‌و سۆزی خێزان‌و دۆست‌و هاوڕێیان‌و ئازیزانە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشداوە” تكایە، لەم رۆژگارە نالەبارە، گللەیی لە حكومەتە گچكەكەی خۆمان مەكەن، ئەشهەدوو، ئەوەی لەدەستیان هات، درێغییان لەگەڵ گەلەكەمان نەكردو مایەی پێزانینە، رەخنەی تر دەگیرێ‌، ئازادییە، لەم بەدبەختیەی كۆرۆنادا، پێشمەرگانە هاتنە دەست”.

داواش دەكات” با ماڵان بكەینە خۆشی ‌و بەرنامەی نەرمی رۆژانە لەگەڵ دایك‌و باوك‌و هاوسەرو جگەرسۆزەكانمان، بە سۆزی كۆمەڵایەتی‌و گەردن ئازادی بیبەینە سەر، با پیاوان بیریان بمێنێتەوە، دەسەڵات هەتا سەر قۆرغ ناكرێ، بەڵكو حیزبەكانیشمان فێری دەستاودەستكردنی دەسەڵات ببن، دڵنیاشم، زۆرن ئەوانەی لە ناخ‌و روحەوە، هەمیشە لەگەڵ ئایینی خۆشەویستی‌و سۆفیگەرای خۆڕسكین.. باشترین رۆژگارە بچنە خەڵوەتی ناخی”.

لە درێژەی وتارەكەیدا، مەلا بەختیار دەڵێت: مەخابن، هیچم لەدەست نایەت، تەنها ئەوە نەبێ‌ ژمارە تەلەفۆنی سكرتێرەكانم دەنوسم.. هەتا (150) كەمدەرامەت، ئەوەی دەتوانم هاوكارییان دەكەم. خۆزیا پترم لەدەست هاتبا. دیارە ناویشیان نابەین! یەك بە یەكی نەتەوەكەمم خۆشگەرەكە.. چونكە كورد ئازادی هیچ نەتەوەیەكی تری زەوت نەكردووە.

ژمارە تەلەفۆنەكان
هەرێم شەهید سالار 07701594396
دەژین دڵشاد 07702476362

بەشی كۆتایی وتارەكەی مەلا بەختیار لە كاتێكدایە كە پێشتر، یاسین مەحمود ڕەشید خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، دوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی دابەشكردنی 5000 سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا، چاڵنجی مەلا بەختیاری كرد، بە دابەشكردنی ژمارەیەك سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا.
پێشتر مەلا بەختیار، ڕایگەیاندبوو، میوانخانە تایبەتەكەی خۆی لەخانەقین لە پێناو ڕووبوڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەداتە لایەنی پەیوەندیدار تا وەك نەخۆشخانە بەكاریبهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان