ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چین لە جەنگێكدایە كە 75 هەزار مرۆڤی ڕووبەڕووی مەرگ دەبێتەوە

خەڵک – لوقمان غەفوور

“مایكل نیدلمان” لە تیمی سی ئێن ئێن-ی پزیشكی كە ڕووماڵی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (nCoV-2019) دەكەن لەچین، لەسەر زاری توێژەرەوانی هۆنگ كۆنگ-ەوە وەریانگرتووە كە 75 هەزار و 815 كەس لە شاری ۆوهان –ی كەرتی هێبی بە نەخۆشییەكە تووشبوون.

“مایكل نیدلمان” ، ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە كە چین ڕۆژانە ژمارەكان ئاشكرا دەكات تا نەبێتە هۆی دڵڕاوكێ و بێ ئومێدبوونی خەڵكی.

لەئێستادا چی هەیە:
1- ڕووداو: ئاماری ڕۆژی 1ی فێبریوەری (مردنی 259 كەس) كە زۆربەیان منداڵ و پیر و بەتەمەن و ئەوانەن كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، تووشبووان بە پێی ئاماری فەڕمی چین 11 هەزار و 785.

2- قەدەغەكردنی هاتووچۆ: لەماوەی 14 ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریكا هاتووچۆی بۆ وڵاتی چین قەدەغەكردووە هەر ڕۆژەی زیاتر لە 100 گەشتی ئاسمانی بۆ چین ڕەتكراوەتەوە كۆمپانیای دەلتا و ئەمریكان ئێرلاین و یونایتد بەفەڕمی كۆشكی سپی و وەزارەتی خەزێنەیان ئاگاداركردەوە كە ملیۆنان دۆلار زیان لە كەرتی ئاسمانی ئەمریكا كەوتووە.

3- ڕێوشوێنی پێویست و داخستن: نزیكەی 60 ملیۆن هاووڵاتی چین هاتووچۆیان لێ قەدەغەكراوە بۆ ماوەی هەفتەیەك، بەشێك لەوڵاتان فڕۆكەیان ناردووە بۆ شاری ۆوهان بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییەكانیان ئەویش لەدوای داخستنی تەواوی فڕۆكەخانەكانی كەرتی هێبی بەگشتی.

4- دەوڵەتان تائێستا قسەدەكەن: جگە لە چین، لە 22 دەوڵەت ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە دواجارهەمین هەواڵ ئیسپانیا و ئیتالیا و بەریتانیایە لە ئەوروپا. بەڵام لە ئەڵمانیا و ژاپۆن و ڤێتنام و تایلەند و كۆریای باشوور و ئەمریكا، هاووڵاتی بۆ هاووڵاتی نەخۆشیییەكە گواستراوەتەوە، واتە ئەو كەیسە نوێیانەی تۆماركراون سەردانی چین-یان نەكردووە بەڵكو لەو كەسانەوە تووشی بوون كە لە چین گەڕاونەتەوە.


5- بەرنامەی كۆشكی سپی: دوای كۆبوونەوەی سەرۆك دۆناڵد تڕەمپ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 31ی جێنیوەری “ئەلێكس ئازار” وەزیری تەندروستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕونیكردەوە، ئەوانەی لە كەرتی هێبی گەڕاونەتەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت دانراون و كەس سەردانیان ناكات.

ڕۆژنامەی زە تەلەگراف-یش لە ژمارەی ئەمڕۆدا ئەوەی خستۆتەڕوو، هەر یەك كەس ئەتوانێت 3 كەس تووش بكات.

گابرێل لۆنگ، پڕۆفیسۆری گەورەی بواری بایۆلۆژی و سەرۆكی بەشی تەندروستی گشتی لە زانكۆی هۆنگ كۆنگ، داوا دەكات هاووڵاتیانی ئەو شارانەی كە تووشبوویان كەمە تێكەڵاویی كەم بكەنەوە، بەتایبەتی كەرتی هێبی كە كەمترین ژمارەی تووشبووان تۆماركراوە. دەشڵێت: “ئەم ژمارە زۆرەی تووشبوان بۆ كەمتەرخەمی ڕێنمایی تەندروستی دەگەڕێتەوە لە هەفتەی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، ئەگەر لەسەرەتا هاتووچۆكردن لە ۆوهان ڕاگیرایەو دەمامك بەكاربهاتایە و پاكوخاوێنی ڕەچاوبكرایە بێگومان ژمارەكە بەمشێویەی ئێستا نەدەبوو”.

زانایانی پزیشكی پێیانوایە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (nCoV-2019) ناسراوە، نەوەیەكی نوێی (سارس)ە، كە بۆ هەمان خێزانی ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە و نەخۆشییەكی توندە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت.

جیهان

ئاگرێك لە دوورگەی ئیمراڵی كەوتەوە
هەدەپە داوای دیداری ئۆجالان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە هۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە دوورگەی ئیمراڵی، پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) داوای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ ئاگرێك لە دوورگەی ئیمراڵی كەوتووەتەوە كە دەكەوێتە باشووری دەریای مەڕمەڕە، ئەو دوورگەیەیەی كە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدا زیندانیكراوە.

هاوكات، عائیشە باجار باشاران پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای سەرەكی هەدەپە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، سەرنجی خستە سەر هەستیاری گەلی كورد بەرامبەر بە دۆخی تەندروستی ئۆجالان و داوایكرد كە دەستبەجێ ڕێگە بدرێت بە شاندێكی هەدەپە سەردانی ئیمراڵی بكات بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی ئۆجالان.

عائیشە باجار باشاران جەختیشیكردەوە، تاكە ڕێگەی دڵنیابوونەوە لە باشیی تەندروستی ئۆجالان ئەوەیە ڕێگە بە شاندێكی هەدەپە یاخود كەسوكار و پارێزەرانی ئۆجالان بدرێت سەردانی ئیمرالی بكەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی كۆرۆناوەیە
سعودیە عومرەكردن ڕادەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆبەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شانشینی عەرەبی سعودیە بەجێگەیاندنی ڕیوڕەسمی عومرەكردن لەوڵاتەكەیدا بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”بڕیاردرا بەشێوەیەكی كاتی هاتنەناوەوە بۆ وڵاتەكەی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی عومرە ڕابگرێت، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەدایە كە بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێنەبەر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەگەیشتنی بە سعودیە، وەزارەتی دەرەوە بڕیاریدا هاتنی گەشتیاران بۆ وڵاتی سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە و سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لەمەدینە، بەشێوەیەكی كاتی ڕابگرێت، وێڕای ڕێگرتنی كاتی لە هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبۆوەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ژنان توشی كۆرۆنا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان ڕایدەگەیەنن، جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ژنان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان”تەئكیدكراوەتەوە لە حاڵەتی توشبوونی مەعسومە ئیبتیكار، جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ژنان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ كە لە وڵاتەكە بڵاوبۆتەوە”.

هەر ئەمڕۆ باس لە توشبوونی موجتەبا زولنور سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران كرا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەر لەوەش دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاندبوو، ئەنجامی شیكارییەكان كە بۆ ئیرەج حەریرچی جێگری وەزیری تەندروستی كراوە، دەریدەخەن، حەریرچی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان