ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زیاتر لە 30 سم بەفر باریوە
قائیمقامی پێنجوێن: ڕێگای هاتوچۆی شۆفێران ئاساییە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەینەێت، تاكو ئێستا رێگای نێوان پێنجوێن – سلێمانی نەگیراوە و هاتوچۆ بەردەوامە.
بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەفر بارین بۆ سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە زۆرێك لەو ناوچانە و بەهۆی پارێزگاری لە تەندروستی خوێندكاران پەروەردەكان كردیانە پشووی فەڕمی.

 

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كاتژمێر 12.30 خولەكی شەوی ڕابردوو تاكو ئێستا زیاتر لە 30 سم بەفر لە پێنجوێن باریوە.
سەبارەت بە هاتوچۆی شۆفێران، ناوبراو ڕایگەیاند، زیاتر گرنگی بە ڕێگای نێوان پێنجوین – سلێمانی دەدەین، چونكە رێگای هاتوچۆ و نەخۆشخانەی هاوڵاتیان بەلای ئێمە گرنگی زیاتر و تا ئێستا بۆ یەك خولەكیش ڕێگاكە نەگیراوە و هاتوچۆ بەردەوامە.
وتیشی”ڕێگای خاڵە سنوورییەكان زۆر بەلامانەوە گرنگ نییە، چونكە ئەگەر بازرگانی ئەمڕۆش بوەستێت كێشە نییە، بەروارد بە پێداویستی هاوڵاتیان، سەرەرای ئەوەش خاڵە سنوورییەكان كێشەی هاتوچۆیان نییە و بەردەوامە.

کوردستان

“ژیانی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێم لەوپەڕی خراپیدایە”


خەڵك- ئارام سەردار

كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لەوپەڕی خراپیدایە.

كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، ۲ی نیسانی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دیاری كراوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەو نەخۆشییە هیچ چالاكیەك ئەنجام نادەن جگە لە جەختكردنەوە لە پابەندبوون بەڕینماییە تەندروستیەكان.

كۆمەڵەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، نایشارینەوە ڕەوشی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لەوپەڕی خراپیدایە، بەچەشنێك ڕێژەی تووشبووانی ئۆتیزم لەهەڵكشانە و مەترسی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم هیچی كەمتر نیە لەمەترسی كۆرۆنا لەسەر كۆمەڵگا، ئەمە لەئەنجامی پشتگوێخستنی و پەراوێزخستنی تووشبووانی ئۆتیزم لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان.

دەشڵێن”بەپێی ئاماری نافەڕمی كە لەلایەن ئەوانەوە تۆماركراوە ۲ هەزار و ۷۰۰ منداڵی تووشبووی ئۆتیزم لەكوردستان هەیە كەزۆرترینیان كە نزیكی هەزار و ٤۰۰ منداڵی ئۆتیزم لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانە، زیاتر لە ٨۰۰ منداڵی ئۆتیزم لەهەولێرن و ئەوەی تریش لەپارێزگای دهۆكن”.

ئەوەش دەخەنەڕوو، سەڕەڕای زۆری ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم، سێ سەنتەری حكومی لەسێ پارێزگا هەیە كە سەرجەمیان ۱٥۰ منداڵ لەخۆدەگرن، تەنها لە ۳۰٪ منداڵەكان هاوكاری مانگانەیان هەیە و لە ۲۰۱۲ەوە هیچ مووچەیەك بۆ منداڵەكانی تر نەبڕاوەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ڕەوشی خێزانەكانیان لەوپەڕی خراپیدایە و تائێستا زیاتر لە ۷۰ خێزان كۆچیان بۆ وڵاتانكردووە و زیاتر لە ۱٤ خێزانیش كێشەكەیان گەیشتووەتە دادگا و هەڵوەشاونەتەوە.

لەكۆتیشیدا داوا دەكەن، مۆڵەتی بەخێوكەر لەیەككاتدا بدرێت بە دایك و باوك، مووچە بۆ منداڵان دابین بكرێت و سەنتەری حكومی زیاتر بكرێتەوە، داواش دەكەین خێرخوازان هاوكاری ئەو خێزانانە بكەن، چونكە لە ۸۰٪یان كرێچی و كەمدەرامەتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حاڵەتێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا


 

خەڵک- ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۰ توشبووێکی تری کۆرۆنا لەهەولێر تۆمارکرا.

لە ڕاگەیەنراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت،لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تووشبووەکە ژنێکی تەمەن 22 ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی یەكگرتوو، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت.

:دەقی  ڕاگەیەنراوەکە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەك لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە باروگوزەرانی دارایی زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی خراپدایە و بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا و وەستانی كار و كەسابەتیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێندەی تر ژیان و گوزەرانیانی سەختتر كردووە، بە تایبەت ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر پەیداكردنی بژێوی ڕۆژانەیان دەژین لە كاسبكار و دوكاندار و كرێكار و شۆفێرانی تەكسی، لەبەر ئەوەی چاككردن و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان ئەركی حكومەتە بەپێی دەستور و یاسا، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داواكارین ڕێگاچارەی گونجاو و بەپەلە بگرنە بەر بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاوڵاتییە كەم دەرامەتانە، تا ئەوانیش بتوانن بژێوی خێزانەكانیان پێ دابین بكەن، بەهەموومانەوە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەم بارودۆخە نا ئاساییە تێپەڕینین.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی
لە پەرلەمانی كوردستان
30-3-2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان