ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی حكومەت پێداویستییەكانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراوی دابین كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت سەرجەم پێداویستییەكانی ماڵی ئافرەتانی هەڕەشەلێكراوی دابین كرد.

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی لە 25ی تشرینی دووەمی2019، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانێكی مەیدانیدا ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشە لێكراوی لە هەولێر بەسەر كردەوە، لە لایەن ئیدارەی ماڵەكە كۆمەڵێك داواكاری پێشكەش كران كە خۆشبەختانە نەك تەنیا بۆ هەولێر بەڵكو بۆ ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان لە پارێزگاكانی تریش دابین كران.

وتیشی”ئەو داواكارییانەی بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت جێبەجێ كران بریتی بوون لە زیادكردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانە، دابینكردنی ژمارەیەكی زیاتری پاسەوان، دابینكردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گواستنەوەی كەیسەكان لەگەڵ دابینكردنی مۆلیدەی كارەبا و هەروەها چارەسەری كێشەی چەند ئافرەتێك كە چارەسەركردنیان زۆر ئەستەم بوو”.

کوردستان

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش برینداربوون

خەڵك – یەحیا حبیب

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ ڕایگەیاند، “كەمێك بەر لە ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی تریش برینداربوون”.

كەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ لە لێدوانێكیدا بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دابوو”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف وتیشی، “ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ا، ح) و تەمەنی 25 ساڵە “، دەشڵێت، “چەند بریندارێكی تر هەبووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان كراون”.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ڕێگای سۆڵەوە لە كاتی هاتنەوەی خێزانێك لە سێوسێنان بەرەو دەڤەری شارەزوور تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ دەبن، بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستداوە و چەند هاووڵاتییەكی تریش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە،لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بریندار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناوشاری كەلار ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو و ماتۆڕسكیلێك ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەكە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشیخستەڕوو: بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای ڕووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵهاتووە و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆ دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە؛ تەرمی دوو كۆچبەری كورد دۆزرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی دوو كۆچبەری كورد لە وڵاتەكانی توركیا و یۆنان بە هاوكاری دەزگای لوتكە دۆزرانەوە، كە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەلایەن كەسوكاری دوو كۆچبەری كوردەوە ئاگادار كراینەوە لە گیان لەدەستدانی كورەكانیان لە توركیا و یۆنان، بۆیە دەستبەجێ نوێنەرمان (كوردە یەشار) لە وڵاتی توركیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان دەستیان بە گەڕان كرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا.

وتیشی، “لەپاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە و تەرمی (شكار محەمەد)یش لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیك شاری ساڵۆنیك لە جەنگەڵێكدا دۆزرایەوە”.

جەختیشی كردەوە، بڕیار وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕاپۆرتی پزیشكی تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان بۆ بەخاكسپاردنیان.

ئاری جەلال ئاشكراشی كرد، سیوان ساڵح گەنجێكی تەمەن ٣٠ ساڵانە و خەڵكی سەردەشتە، شكار محەمەد تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵكی قەڵادزێیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان