ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەروەردەی شارباژێڕ، ئەمڕۆی کردە پشوو


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

بەهۆی ناحێگیریی کەش و هەوا و لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایانی،پەروەردەی شارباژێڕ، ئەمڕۆ شەممەی کردە پشوو.

دوقی ڕاگەیەنراوی پەروەردەی شارباژێڕ

لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە و پاش ڕاوێژ کردن بەبەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بڕیاردرا ئەمڕۆ شەممە بەرواری (۱ـ۲ـ۲٠۲٠) بکرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان .

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ
1 ـ 2 ـ 2020

کوردستان

داواكاری گشتی هەرێم: لیژنەمان لەسەر ملیار و 250 ملیۆن دۆلارەكە پێكهێنا


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لیژنەی بەدواداچوونی بۆ دۆسێی ملیار دۆلارەكەی لوبنان و 250 ملیۆن دۆلارەكەی كۆمپانیای رۆسنەفت پێكهێنا.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ڕوونیشیكردەوە كە بڕیارەكەیان لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بەیاننامەیەک لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار ( مسرور بارزانی ) لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەو راستیەکان پێکهێندرا بۆ بەدواداچوون لە دەنگۆی ئەو (۲٥۰) ملیۆن دۆلارەی کە گوایە کۆمپانیای روزنفت داویەتی بە لایەنێک و وە ئەو (۱۰۰۰۰۰۰۰۰۰) یەک ملیار دۆلار کە گوایە لە بانکێکی لوبنانە وە چەند رۆژێکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باس دەکرێ وە داوا دەکەیەن هەر لایەنێک بەڵگەی پێویستی لایە پێشکەش بەم لێژنەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات بەمەبەستی پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی لەرێگەی ئیمێل و ژمارەی مۆبایلی پەیجەکەمان. وە بە پێچەوانەوەهەر لایەنێک یان کەناڵێکی راگەیاندن یان کەسێک بە بێ بەڵگە ئەم بابەتە بروژێنێت رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینە بەر.

لەگەڵ رێزدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكە سەربازییەكەی كەركوك كشانەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەك شەممە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی سەربازیی كەی وەن لە كەركوك كشانەوە.

دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنی كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لایەنی عیراقی لە بنكەی سەربازی كەی وەن، عەمید ڤنسنت پاركەر لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، كشانەوەی هێزەكانیان لەسەر بنەمای ئەو دەستكەوتانەیە كە هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بەدەستیانهێناوە.

ڕوونیشیكردەوە كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزەكانی لە عیراق ڕێكدەخاتەوە و ماوەیەكی دوورودرێژیشە پلان بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دادەنێن لەگەڵ حكومەتی عیراقدا.

فەرماندەكەی هاوپەیمانان ڕەتیشیكردەوە گواستنەوەی هێزەكانیان پەیوەندی هەبێت بەو هێرشانەی كە دەكرانە سەر ئەو بنكە عیراقییانەی كە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانیان تێدا جێگیركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە كوێ دەگات؟
(خەڵك) ڕێگاكانی چارەسەر بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ئاشكرا دەكات


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

 

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكەین خوێندنی ئەمساڵ كێشەی بۆ دروست نەبێت.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نزیكەی 2 مانگ پڕۆسەی خوێندن ڕادەوەستێت، ئەمەش بەهۆی كەشوهەوای هەرێمی كوردستانەوە پێشتریش چەند جارێك پشوو ڕاگەیەنراوە، هاوكات پڕۆسەی خوێندن لە دەیان وڵات بە تەواوەتی ڕاگیراوە و تا ئێستاش ئاسۆی چۆنێتی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ڕوون نییە و حكومەتی هەرێمیش تاكو 16ی مانگی داهاتووی وەك پشوو درێژكردەوە.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشبینی ناكەم دەوامی ئەمساڵ پەكی بكەوێت، چونكە لە وەرزی یەكەمدا لە هەرێمی كوردستان دەوامی باش كراوە، ئەوەشی فەوتاوە مانگی سێیە كە ئەویش زۆربەی پشووە.

وتیشی”ئەگەر مانگێكی دیكەشی بچێتەسەر دەكرێت ئەو ماوەیە قەرەبوو بكرێتەوە”.

عەتا ئەحمەد ڕوونیشیكردەوە، وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی دۆخەكە دەكات و جارێ ڕوون نییە هیچ بڕیارێك بدرێت، بەڵام ئەگەر هەیە دەوام دوابخرێت، لانیكەم مانگیكی دیكە دەوام بكرێت و تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانیش دوابخرێت.

لە ئەگەری درێژكردنەوەی دەوامی خوێندن، گرفتی كارەبا و فێنكەرەوە بۆ قوتابخانەو خوێندنگاكان دروست دەبێت، چونكە زۆرینەی قوتابخانەكان هیچ هۆكارێكی فێنكەرەوەیان نییە، لەو بارەوە عەتا ئەحمەد ڕایگەیاند، چارەسەر نییە و دۆخەكە هاتووەتە پێشەوە و دەبێت مامەڵەی لەگەل بكەیت، لە هەرێمیش زیاتر مانگی 7 و 8 گەرما دەست پێدەكات، ئەوەی كێشەی زۆر بێت پڕۆسەی پەروەردەیە لە عیراقدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان