ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تۆمەتبارێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیردەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێك لەشاری‌ سلێمانی‌، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ حەساری‌ سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پاش دزینی‌ ئۆتۆمبێلێك لە ڕۆژی ‌ 2020/1/12 لەبەردەم بەشی‌ پۆلیسی‌ گرتن‌ و گواستنەوەی‌ سلێمانی‌ كە بەئیش پێكراوی‌ خاوەنەكەی‌ جێیهێشتبوو، دواتر خاوەنەكەی‌ سكاڵای‌ تۆمار كرد لەبەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان، دوای‌ بەدواداچوونی‌ ورد و كۆكردنەوەی‌ زانیاریی، توانرا ئۆتۆمبیلەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە بدۆزرێتەوە و بۆ خاوەنەكەی‌ بگەڕێنرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان زانیارییان لەسەر تۆمەتباری‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلەكە هەبوو كە بەرەو سنوری‌ شارۆچكەی سەیدسادق هەڵاتبوو، بۆیە مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقی‌ لێ ئاگاداركرایەوە و پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، ئەمڕۆ 2020/1/31 لە چالاكییەكدا مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ حەسار توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن‌.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

تۆمەتبارەكە ناوی‌ (ر، م، ئ) و پێشینەی‌ تاوانی‌ هەبووە و پێشتر لەسەر تاوانی‌ دزیكردن دەستگیركراوە.

ك.ج

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان