ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مۆڵەتی فراكسیۆنەكان تەواو بوو
تارق حەرب بۆ (خەڵك): سەرۆك كۆمار سەرۆكی حكومەت دیاریی دەكات


خەڵك- ئیدریس جەبار
تارق حەرب پسپۆڕی یاسایی ڕایدەگەیەنێت، گەر فراكسیۆنەكان پابەندنەبوون بە پێشكەشەكردنی كاندیدێك لەدوای تەواوبوونی وادەی دیاریكراو كە سبەینێ‌ شەممەیە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، دەسەڵاتە دەستورییەكانی خۆی بەكاردەهێنێت و كەسێتییەك بۆ سەرۆكى حكومەت پێشكەش دەكات.

تارق حەرب لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند”پێویستە فراكسیۆنە پەرلەمانییەكان پابەندبن بە ئەو ئاگاداركردنەوەیەی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پێیانگەیشت، و كەسێتییەك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بە مەرجە دیاریكراوەكانی شەقامی عیراقی و دەستور پێشكەش بكەن كە جێگەی ڕەزامەندی زۆرینەی خۆپیشاندەران و فراكسیۆنەكان و سەرۆك بێت، نەك پەسەندكراوی لایەنێك بێت بەبێ‌ ڕەزامەندی لایەنێكی تر”.

بە وتەی تارق حەرب”بەپێچەوانەوە سەرۆك كۆمار كاندیدێك لە وادەیەكدا كە ئەوپەڕی دوو شەممەی داهاتووە، پێشكەش دەكات تا لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت، چونكە 176 پەرلەمانتار ئەو بابەتەیان داوەتە دەست سەرۆك كۆمار، بۆیە فراكسیۆنەكان كە لەئێستادا دانوستان دەكەن، ناتوانن لەبەردەم ڕێگەچارەی ئەوانەدا بوەستن كە لە پەرلەمانن، بەجۆرێك كە ناكرێت كاندیدی سەرۆك كۆمار بۆ سەرۆكایەتی وەزیران ڕەتبكرێتەوە”.

ئەو پسپۆڕە یاساییە دەڵێت”حكومەت هەر هەڵسوكەوتێكی ناجۆر بنوێنێت، دەبێتە مایەی ئەوەی دۆسێی عیراقی بۆ سزا نێودەوڵەتییەكان بگوزرێتەوە، ئەمەش لە بەیاننامەی شانزە وڵاتەكەدا لەبارەی ڕەوشی عیراقی و بەیاننامەی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكاندا تێبینی دەكرێت”.

لە كۆتایی قسەكانیدا، تارق حەرب وتی”دەستوری عیراقی لە ماددەی 76دا پشتیوانی لە بڕیارەكەی سەرۆك كۆمار دەكات، چونكە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی  حاڵەتی كاندیدكردنی دوای هەڵبژاردن دەبێت، بەڵام لەئێستادا بابەتەكە جیاوازە، بەوپێیەی كاندیدكردنی دوای دەستلەكاركێشانەوەی دوای هەڵبژاردنە، وەك لە ماددەی 76دا هاتووە، بۆیە دەسەڵات بۆ سەرۆك كۆمارە، نەك بۆ فراكسیۆنەكان لە دیاریكردنی سەرۆكى حكومەت كە بۆ پەرلەمان لەپێناو دەنگدان لەسەری پێشكەش دەكرێت”.

کوردستان

هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکران.

ڕوونیشیكردەوە، پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.

ئەوەشی خستەڕوو، سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتیندان و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چكابووەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبووەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری بە تەواوی كابووەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ڕوونیشیكردەوە كە ژمارەی ئەوانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە گەیشتە شەش كەس.

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین کە ( ١ ) یەکێکیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو.

کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ٦ ) شەش نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتییان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣٠ مارسی ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تۆماركردنی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی پێنجوێن وەڵامی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی دەداتەوە سەبارەت بە تۆماكرنی حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شارۆچكەكە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕوونیشیكردەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان لە پێنجوێن بووە.

لە بەرامبەریشدا نەخۆشخانەی پێنجوێن ڕایگەیاند ئەو تووشبووە دوای گەڕانەویە لە ئێران گوازراوەتەوە بۆ كەرەنتینەی سلێمانی و بە هیچ شێوەیەك داخڵی پێنجوێن نەبووە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێنی خۆشەویست….
دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی.

پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی…دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە…وە بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە.

بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان