ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

باس لە شۆڕشی چاكسازیی دەكات
موقتەدا سەدر: سیاسییەكان شكستیاخوارد

خەڵك- بەشی هەواڵ
موقتەدا سەدر ڕابەری رەوتی پێیوایە، لایەنە سیاسییەكان شكستیانخوارد لە پێكهێنانی حكومەتێك كە مشتومڕی لەسەر نەبێت، داواش لە خۆپیشاندەران دەكات “شۆڕشی چاكسازیی بكەن”، و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، خۆپیشاندانی فراوان لە نزیك گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا سازبكەن.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)، ڕایگەیاند”جارێكی تر سیاسییەكان شكستیانخوارد لە پێكهێنانی حكومەتێك كە مشتومڕی لەسەر نەبێت، تائێستاش هەندێكیان ڕێگرن لەبەردەم هێنانەدی داواكارییە ڕەواكانی خۆپیشاندەران كە داواكاریی گەلن و خۆیان لە دادگایی كردنی گەندەڵكاران و پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆی بێخەوش بۆ هەڵبژاردنەكان و پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنەكاندا دەبیننەوە، لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتێك كە وەزیرەكانی سەربەخۆبن و سەر بە هیچ حزب و میلیشیایەك نەبن”.

بە وتەی سەدر”بەرژەوەندی لە شۆِڕشی چاكسازیی ئاشتیانە لەڕێی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانەوە دەبێت لە پایتەخت كە چەقی بڕیارە لە وڵاتدا، تا گوشار بخرێتە سەر سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە لەئاستی خواستی گەل و مەرجەعیەتدا بێت”.

سەدر دەڵێت”هەموو ئەوانەی لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندانن، براتان و لێیان جیامەبنەوە، جا بە دروشم بێت یان بە وتە یان بە كردەوە، ڕازیش نابم ناوی من بهێنرێت و باسم بكرێت، بەڵو باسی نیشتمان بكەن و بڵێن: گەل دەیەوێت نیشتمان ڕزگار بكات”.

عێراق

دانوستانەکانی هەرێم و بەغداد دەستپێدەکەنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن و، لێكنزیكبوونەوەی باشیش ھەیە. سەركردەیەكی سوننەكانیش دەڵێت، چاوەڕێ دەكرێت ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە رێككەوتنی ھەردوو حكوومەت، دەبێتە ھۆی سەقامگیری لە عیراقدا بە شێوەیەكی گشتی.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتی: “بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، چونكە بەردەوامبوونی دانوستان پێویستە و رێككەوتننامەش پێویستە بەپێی دەستوور بكرێت و بۆ سەقامگیریی ھەردوو حكومەت بێت، بۆیە گەر بگەنە رێككەوتن، دۆخەكەش سەقامگیر دەبێت”.

سەبری وتیشی: “لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە و تەنھا ھەندێك وردەكاری ماون، كە رەنگە ئەوانیش لەم چەند رۆژەدا یەكلا بكرێنەوە و بگەنە رێككەوتن”.

لای خۆشیەوە، د. عەلا مەكی، سەركردەی سوننەكان، رایگەیاند: “عێراق پێویستی بە سەقامگیری ھەیە بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێكی دیكە، تا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كاریگەرییان لەسەر نەبێت و بتوانێت سەقامگیری دروست بكات، بۆیە پێویستە دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بێت و بگەنە رێككەوتن، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەكە و ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكە بۆتە ھۆی سەقامگیری بۆ ھەموو عیراق، هەروەها سەقامگیریی ھەرێم، واتا سەقامگیریی ھەموو عیراق، بۆیە پێویستە حكومەتی عیراق لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بگاتە رێككەوتن”.

مەكی، وتیشی: “پێویستە دانوستانەكان دوانەكەون و پەلەیان لێ بكرێت، چونكە رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا دەبێتە ھۆی سەقامگیریی عیراق بە گشتی، بۆیە پێشبینی دەكەم ئەمجارە ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە بوونی كێشە لە نێوان ھەردوولا، دەبێتە ھۆی ناسەقامگیریی دۆخی عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

20ی ئەم مانگە كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆشكی سپی ئاشكرایدەكات، 20 ئەم مانگە دیاری كراوە بۆ سەردانەكەی موستەفا كازمی بۆ ئەمریكا.

كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 20ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریكا دەكات و هەریەك لە پرسەكانی ئاسایش و وزە و ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا تاوتوێ دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ڕاگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق نەكراوە، لەكاتێكدا گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوە و پێش دوو مانگ گەڕی یەكەمی گفگۆكان لە عیراق ئەنجام دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان