ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارەی كەڵەكەبووی كارەبا چی بەسەر دێت؟
چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەو یەكانەی بە زیادەڕۆی دروستكراون بەردەوام دەبێت بەبێ ئەوەی هاووڵاتیان غەرامە بكرێن ، دەشڵێت ،”ئەو هاووڵاتیانەی پارەی كارەبایان زۆر لا كۆبۆتەوە بۆیان دەكرێت بە ١٢ قیست”.

پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا لیژنەكانی زیادەڕۆی بە شێوەى كاتی كارەبای شوێنە تەجاوزەكان دەبڕن ، تا پێوەریان بۆ دادەنرێت ، بەڵام هیچ غەرامەیەك ناكرێن.

دەشڵێت،”ئەو هاووڵاتیانەی پارەی كارەبایان زۆر لا كۆبۆتەوە بۆیان دەكرێت بە ١٢ قیست، هەروەها فەرمانبەرانیش پێویست ناكات بۆ بەستنی پێوەر كەفیل بهێنن”.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، یەكەكانی نیشتەجێبوون كە تاپۆیان هەیە، هەروەها شوێنەكانی بازرگانی یان كشتوكاڵی كە مۆڵەتیان هەیە، ئەوانەش دەتوانن بەردەوام بن لە لابردنی زێدەرۆیی لە سەر كارەباكانیان .

روونكردنەوەیەك سەبارەت بە هەڵمەتی برینی كارەبای زێدەرۆی:
لەچەند خاڵێكدا دەیخەینەروو
1- هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵمەتی برینی كارەبای زێدەرۆی لە رێكەوتی 2/2/2020ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆئەو یەكانەی بەزێدەرۆی دروستكراون بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ غرامەیەك بكرێن . لەهەرشوێنێكیش لیژنەكانی بڕینی كارەبای زێدەرۆی بینیان پێوەر بۆئەو یەكانە نەبەسترابوو كەتەجاوزن ۰ نیشتە جێبوون بێت یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی ، كارەباكەیان بەشێوەیەكی كاتی دەبڕن تائەو كەسە لەزووترین كات پێوەر دەبەستێت ، بەڵام هیچ غرامەیەك ناكرێت .
2- سەبارەت بەیەكەكانی نیشتەجێبوون كە تاپۆیان هەیە هەروەها شوێنەكانی بازرگانی یان كشتوكالی كە مۆلەتیان هەیە . ئەوانەش دەتوانن بەردەوام بن لە لابردنی زێدەرۆیی لەسەركارەبا ، هیوادارین بەرەزامەندی خۆیان و پێش گەیشتنی تیمەكانمان لای ببەن . بۆئەوەی غەرامەنەكرێن و رێو شوێنی یاسایان بەرامەبەر نەگیرێتە بەر .
3- ئەو هاولاتیانەش كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبۆتەوە بۆیان دەكرێت بە 12قیست ئەگەر ئامادەبن بۆدانی ئەو قەرزانەی لەسەریانە .
4- ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان فەرمانبەرن لەمەودوا پێویست ناكات كەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆمامەلەی بەستنی پێوەر ، تەنها پالپشتیەكی فەرمانگەكەی خۆیان بێبێت كە مووچەی تێدا نووسرا بێت .
5- ئەو هاولاتیانەی كەفەرمانبەرنین دەتوانن كەفیلێك ببەن ، بەڵام هیچ مەرجێك بۆرێژەی مووچەكەی داناندرێت وئەو مەبلەغانە هەڵگیراون كە پێشتر داندرابوون .
ئەو خالانەش لەپێناو كارئاسانی بۆهاوڵاتیان لەكۆبوونەوەی پارێزگای هەولێر لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بڕیاریان لەسەردراوە .

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر

ژینگە

هۆشداری لەسووتاندنی دارە بەتەمەنەکانی سلێمانی و کەمکردنەوەی ڕێژەى سەوزایی دەدرێت

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ڕایدەگەیەنێت، ، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەتکانامەیەکدا لەژێر ناونیشانی (تکایە وێرانکردنی ژینگە ڕابگرن) ڕایگەیاند، مایەی شانازییە بە پێی ئامارەکان، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، کۆتا کاریش کە چەند ڕۆژێکە قسەی لەسەر دەکرێت و پێشتریش پەرلەمانتاران هۆشدارییان دا، کە دەستێک هەیە بۆ سوتاندن و وێرانکردنی درەختە بە تەمەنەکانی ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە، بەڵام بە داخەوە کەس لەو مەترسییە نەهاتە دەنگ، ئەوە بە چاوی خۆمان دەبینین ئەو مەرامە گڵاوە وا دێتەدی.

 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و  شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە دەنگ و ئەو کارە  دژ بە ژینگە و سروشت ڕابگرن.

 

باس لەئەوەشکراوە، پێویستە نەهێڵدرێت کەسانی چاو چنۆک و بەرژەوەندیخواز بۆ مەرامی خۆیان جوانییەکانمان وێران بکەن.

 

ئەوەش هاتووە، وەکو ڕێکخراو، بەدواداچون دەکەن و ئەو زوڵمە گەورەیە دژ بە ژینگە قبوڵ ناکەن.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زیندانییەک لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەچاکسازی گەورانی هەولێر زیندانییەک گیانی لەدەستدا.

 

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەماددەی تیرۆر زیندانی کرابوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو زیندانییە بەڕەگەز عەرەبە و ماوەی نزیکی ١١ ساڵە لەزیندانە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکی ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان