ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەمزوانە.. یەك شاحینە بۆ هەموو مۆبایلەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەكرێت بە یەكەم هەنگاوی فەرمی بۆ بەدیهێنانی خاونێك كە دەمێكە چاوەڕوان دەكرێت دابنرێت، هەرچەندە لە یەك كیشوەرەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەوروپا دوێنێ‌ پێنج شەممە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێكی پەسەند كە لێوەی كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا ناچار دەكرێن، تەنیا یەك جۆر شاحینە بەكاربهێنن.

یاسادانەرانی لە پەرلەمانی ئەوروپا، دەیانەوێت شاحینەیەك فەراهەم بكەن كە بۆ هەموو مۆبایلەكان بە جیاوازیی نیشانە بازرگانییەكانیان بگونجێت.

هەروەها بڕیارەكە داوا لە بەرپرسە پەیوەندیدارەكان دەكات، لە یەكێتی ئەوروپا بەشێوەیەكی گونجاو ڕێڕەوێك بۆ بەگەڕخستنەوەی زۆرێك لەو كێبڵانە بدۆزنەوە كە لەكاركەوتوون، ئەمەش وادەكات كڕیاران ناچار نەبن لەگەڵ كڕینی هەر ئامێرێكی نوێدا شاحینەیەك بكڕن.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی پێشوو، یەكێتی ئەوروپا ڕەنگە كۆمپانیای (ئەپڵ) ناچار بكات، جارێكی تر جۆری شاحینەی مۆبایلی (ئایفۆن) بگۆڕێت، تا هاوبەش و گونجاو بێت لەگەڵ هەموو مۆبایلە زیرەكەكانی تر.

بە وتەی بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا، گۆڕانكارییەكە ژیانی بەكاربەر ئاسانتر دەكات و یاریدەریش دەبێت بۆ ژینگە، چونكە بەپێی هەڵسەنگاندنەكان، شاحينە كۆنەكان زیاتر لە 51 هەزار تۆن خاشاكی ئەلیكترۆنی لەساڵێكدا دروستدەكەن.

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گرفتی ئەپلیکەیشنەکانی سیستمی IOS چارەسەرکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ هەینی بەشێک لەئەپلیکەیشنە بەناوبانگەکانی مۆبایل  و خزمەتگوزارییەکان لەسەر سیستمی IOS لەکارکەوتن، بەنمونەى (Spotify, Pinterest ,Tinder and viber)، کە دواتر چارەسەرکرا.

 

بەشێک لەئەپلیکەیشن و خزمەتگوزارییە بەناوبانگەکانى سیستمی IOS لەسەر ئایفۆن و ئایپاد لەکارکەوتن، کە دواتر چارەسەرکراو  هۆکاری کێشەکە گەڕێندرایەوە بۆ SDK Facebook.

 

تاکو ئێستا لەلایەن بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆیدەوە هیچ ڕیپۆرتێک نەگەڕاوەتەوە، کە کێشەیەکیان لەگەڵ ئەپلیکەیشنەکان یاخود خزمەتگوزارییەکان هەبێت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هێڵەکاتی ئینتەرنێت بۆ ماوەى سێ کاتژمێر ڕادەگیرێن

خەڵک – بەشی هەواڵ

بڕیارە لەماوەى ڕۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى و پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى هێڵەکانی ئینتەرنێت لەکاتژمێر ٦ بۆ ٩ی بەیانی ببڕێت.

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى و پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى هێڵەکانی ئینتەرنێت لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەکاتژمێر ٦ بۆ ٩ی بەیانی دەوەستێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ شەممە تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى و پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان