ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕوفاتی ژمارەیەك دیلی كوێتی لە سەماوە دۆزرانەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕوفاتی حەوت دیلی كوێتی لە بیابانەكانی سەماوە دۆزرانەوە كە لە ساڵی 1991دا بەدەستی ڕژێمی پێشووی بەعس كوژرابوون و تەرمەكانیان شاردرابووەوە.

ئەمڕۆ هەينی، ئەحمەد مەنفا زیادی، پارێزگاری موسەننا، ڕایگەیاند”ڕوفاتی حەوت دیلی كوێتی لە گۆڕستانێك لە بادیەی سەماوە لە نزیك قەزای سەلمان دۆزرایەوە”.

بە وتەی زیادی، گەڕان بەشوێن ڕوفاتەكان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزارەتی بەرگری عیراقی بووە، پێشبینیش دەكرێت ناوچەكە ڕوفاتی زیاتری تێدا بێت”.

ڕژێمی پێشووی عیراق بەر لە ڕوخانی، بەردەوام نكوڵی لەوە دەكرد كوێتییەكانی دەستبەسەركردبێت، بەڵام لە دوای ڕوخانی لە ساڵی 2003، لەگەڵ دۆزینەوەی ڕوفاتی قوربانیانی كورد لە بیابانەكانی باشووری عیراق، ڕوفاتی زۆرێك لەو كوێتیانەش دۆزرانەوە كە لە ساڵی 1991 لەگەڵ پاشەكشەكردنی سوپای عیراق، لەلایەن بەعسەوە بەدیلگیرابوون.

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا لە عیراق شكستی هێنا


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی گرژییەكان لە گروپە چەكدارەكانی عیراق، تەنانەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیاسەتێكی هەڵەی واشنتنە كە هەر لە سەرەتاوە شكستی هێناوە.

ئەلكسی پوشكۆف سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زیاتركردنی ئاڵۆزییەكانی عیراق لە لایەن ئەمریكاوە هەڵەی واشنتنە كە نابێتە هۆكارى سەركەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات كە ئەمریكا شكستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمریكا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمكاتەدا كە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەكدارەكانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەركەوتنی ئەمریكییەكان، چونكە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە كە شەڕێكی شكستخواردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سەرازگەی كەی وەن لە كەركوك لەگەڵ سوپای عیراق ڕێككەوتنێك واژوو دەكەن و هێزەكانی ئەمریكا سەربازگەكە چۆڵ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: بەبێ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان ڕووبەڕووی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەبینەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی عیراق ڕایگەیاند دەتوانن لە ماوەی مانگێكدا تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام بەو مەرجەی هاووڵاتییان پابەند ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.

د. جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستی عیراق ڕایگەیاند هەرچەندە ئێستا پێویستمان بە هیچ نییە، بەڵام ئەو بودجەیەی خراوەتە بەردەست شانەی قەیران بەش ناكات، گەورەترین ئاتەنگی بەردەمیشمان یارمەتیدانی خێزانە هەژارەكانە.

ڕوونیشیكردەوە، عیراق دەتوانێت لە ماوەیەكدا كە لە مانگێك تێپەڕناكات، قەیرانی كۆرۆنا تێپەڕێنێت، بەڵام بەو مەرجەی هاووڵاتییان بە تەواوی بە ڕێنماییەكانەوە پابەندبن، بە پێچەوانەشەوە وڵات لەبەردەم هەرەسهێنانی تەواوەتی و ڕاگەیاندنی باری نائاساییدایە.

وەزیری تەندروستی عیراق ئەوەشی خستەڕوو كە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا پشتیان بەو پزیشكە عیراقییانە بەستووە كە پێشتر لەسەر چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ پەتای ئەنفلۆوەنزای بەرازدا ڕاهێنرابوون.

د.جەعفەر عەللاوی ڕاشیگەیاند چین لە ڕووی كادیری پزیشكی، پێداویستی، راوێژ و دابینكردنی ئامێری تەندروستییەوە هاوكاری عیراقی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق 500 كەسی تێپەڕاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 506 كەس و لە هەرێمی كوردستانیش 115 حاڵەت تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە دامەزراوە تەندروستییەكان 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 506 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، كە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 42 كەس، بەڵام ئەوانەی ئەمڕۆ چاكبوونەتەوە 9 كەس بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون گەیشتۆتە 115 كەس و لەو ژمارەیەش 2 كەس گیانیان لەدەستداوە و 53 كەسیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان