ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

موشەكی كڵاشینكۆڤ دروستدەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
كۆمپانیای (كڵاشینكۆڤ) كە هەڵگری ناوی داهێنەری چەكە بەناوبانگە ڕوسییەكەیە، مووشەكیش دەخاتە نێو لیستی بەرهەمەكانی.

كۆمپانیای كڵاشینكۆڤ بەنیازە لەڕێی دامەزراوەیەكی توێژینەوەی پیشەسازی پسپۆڕ لە بەرهەمهێنانی موشەكەكانی تایبەت بە فڕۆكە و كەشتییە جەنگییەكان و زریپۆشەكان، و مووشەكە ستراتیژییەكان ئەو خواستەی بهێنێتەدی كە ئەویش “پەیمانگەی فیزیای پراكتیكییە” لە شاری نۆڤۆسیبیرسك.

دەزگای ڕاگەیاندنی سەر بە كۆمپانیای (كڵاشینكۆڤ) بڵاویكردووەتەوە”ڕێژەی 41% دەكڕن كە لەلایەن پەیمانگەكەوە بەڕێوەدەبرێت”.

لە بەرهەمەكانی ئەو پەیمانگەیە جگە لە مووشەكەكان، ئامرازەكانی پاراستنی كەشتییە دەریاییەكان و گالیسكە سەربازییەكانە لەو چەكانەی كە بەشێوەیەكی ورد ئامانجەكانیان دەپێكن، لەڕێی دروستكردنی تەشویشەوە.

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ١٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٣١ ملیۆن و ٥١٧ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ١٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٧٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: ئەگەر بە گوێی بۆڵتۆنم بكردایە ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی ئەمریكاڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گوێم لە جۆن بۆڵتۆن بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە شاری دایتۆن سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ كە لە ڕووی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی سێی تشرینی دووەمەوە پێگەیەكی گرنگی هەیە و هەستیارە، وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند، ئەگەر من گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

وتیشی”ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەكە بباتەوە، ئەوا بەرامبەر خراپترین كاندید لە مێژوودا، هەڵبژاردن دەدۆڕێنم”.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، لە سەردەمی ئیدارەكەیدا توانای سەربازیی وڵاتەكەی زیادیكردووە و لە ئێستادا F-35مان هەیە، ئێوە ئەوانە نابینن، ئەوانە نهێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نوێنەرەکەی ترەمپ لەگەڵ مەزلوم کۆبانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشکراکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى جەیمس جێفرى، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا لە هاوپەیمانێتى دژى داعش بۆ هەریەکە لە سوریا و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا باس لەئەوەکراوە، جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا سەردانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و شارى هەولێرى لەهەرێمى کوردستان کردووە و لەگەڵ بەرسە نێوخۆییەکان گفتوگۆى کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “دوێنێ (دووشەممە) جێفرى لەگەڵ بەرپرسانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و پارتە کوردییەکان و نوێنەرانى هۆزەکانى دێرەزوور، کۆبۆتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەکانیدا نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا جەختى لەسەر پێویستى بەردەوامبوونى هەوڵەکان کردۆتەوە بۆ گرەنتیکردنى شکستپێهێنانى بەردەوامى داعش لە ناوچەکە.

 

هاوکات راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، دواتر جێفرى سەردانى شارى هەولێرى کردووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبۆتەوە و تاوتوێى بەدیهێنانى سەقامگیرییان لە ناوچەکە کردووە و باسیان لە قەڵاچۆکردنى گروپە توندڕەوەکان کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ڕۆژى 23ى سێپتەمبەر، جێفرى سەردانى ئەڵمانیا دەکات بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سوریا لەگەڵ بەرپرسانى ئەڵمانیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان