ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ماوەی 6 ساڵە هەرێم یاسای بودجەی نییە
خەڵك؛ هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجەی ئەمساڵ ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ساڵی 2014 هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە و حكومەت بودجەی نەناردۆتە پەڕلەمان بۆ پەسەند كردنی و بۆ ئەمساڵیش تا ئێستا ئامادەكردنی بودجە لەلایەن حكومەتەوە تەواو نەكراوە، وتەبێژی وەزارەتی داراییش دەڵێت: “پەیوەندی بە ڕێككەوتنی هەرێم و عیراقەوە هەیە”.

لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم لەڕێگەی شاندێكی باڵاوە لەگەڵ حكومەتی عیراق گەیشتە ڕێككەوتن بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 بەڕێژەی 12.67% و بە بڕی (900) ملیۆن دۆلاری مانگانە بەرامبەر ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە.

حكومەتی هەرێم لە زاری بەرپرسانی باڵای حكومەتەوە ئاشكرای كرد، كە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2020 ئامادە دەكرێت و تێیدا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و پلەی وەزیفی نوێ‌ بۆ دامەزراندن دیاری دەكرێت، بەڵام مانگی 1ی ساڵ تێدەپەڕێت و تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە تەواو نەكراوە و نەنێردراوە بۆ پەڕلەمان بۆ پەسەند كردنی.

لای خۆیەوە، ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەماوەی ڕابردوودا كار لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كراوە و چەند قۆناغێكی بڕیوە، بەڵام تەواوكردنی پەیوەستە بە ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و عیراقەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی ئاستەنگە لەبەردەم بودجە ئەو ڕێككەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدایە، كە بەهۆی دۆخی سیاسی عیراقەوە وەستاوە.

ئاشكراشی كرد، ئامادەكردنی بودجەی هەرێم دەوەستێتە سەر ئەنجامی ڕێككەوتنەكە، كە پشكی هەرێم چەند دەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەی داڕێژەرانی بودجە بەرچاویان ڕوون بێت.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێم تاوەكو نەزانێت داهاتی ناوخۆیی و فرۆشتنی نەوت و ئەو داهاتەی لە عیراقەوە بۆی دێت چەندە پڕۆژە یاسای بودجە نانێرێتە پەڕلەمان، چونكە لەسەر بڕی داهات بەشی خەرجییەكان دادەڕێژێتەوە.

ئابوری

بەهای تمەن شكا و دۆلار بەرزبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 122 هەزار و250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، دەشڵێت: “بەهای تمەنی ئێرانی شكا و 100 دۆلار بە ملیۆنێك 635 هەزار دینار بووە”.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە 29-3-2020 لە سلێمانی 100 دۆلار بە 122 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

وتیشی، “بەهای تمەنی ئێرانی ئەمڕۆ دابەزی، بەجۆرێك 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 635 هەزار تمەن بە حەواڵە و ملیۆنێك 550 هەزار تمەن بەدەستی مامەڵەی پێوەكراوە”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تاوەكو 3ی عەسر بازاڕی دۆلارەكە كراوەیە بۆ كاری ئاڵوگۆڕی دراو، هاووڵاتیانیش سەردان دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی كار ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دارایی بەشی ژمێركاریمان كرد بۆ ڕاپەراندنی لیستی مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كارەكان جێبەجێ كرا و بەپێی ئەو خشتەیەی، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە مووچە وەردەگیرێت.

دەشڵێت: “هەموو كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دڵنیا دەكەینەوە، كە بە فرمێسكی تیمساحی هەندێك كەس بڕوا نەكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕێكی زۆری ئارد ئامادەیە و دابەشكردن دەستپێدەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشە ئاردی مانگی شوبات-ی ئەمساڵ بەسەر بریكارەكان دابەشكراوە و گەنمی ئامادەمان هەیە بۆ مانگی ئازاریش، دەشڵێت: “هەندێك لە بریكارەكان قەدەغەی هاتووچۆیان كردۆتە بیانو بۆ ئەوەی ئارد نەدەن بە هاووڵاتیان”.

نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەوەی پشووە، دەوامی ئاسایی خۆمان دەكەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشە ئاردیان بەدەست بگات و دابەشكردنی بەشە ئارد بەسەر بریكارەكان بەردەوامی هەیە و ناو شاری سلێمانی كەمێك ماوە و دەرەوەی شاریش نزیكەی 800 تەن ماوە پێیان بگات.

وتیشی، “هەمووی نا، بەڵام هەندێك لە بریكارەكان قەدەغەی هاتووچۆیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی ئارد نەدەنە هاووڵاتیان بەو هیوایەی لەداهاتوو ئارد گران ببێت و بە نرخی گران بیفرۆشنەوە”.

ڕاشیگەیاند، هەموو بریكارەكان ئەو هاووڵاتیانەی لایانە هەمووی لە سنوری گەڕەكەكانی خۆیاندان هیچ ڕێگرییەك نیە لەوەی ئاردەكەیان وەربگرن، بۆیە ئەگەر مەرجەكانی تەندروستی جێبەجێ بكەن وەك دەست كێش و دەمامك دەتوانن كاربكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بریارەكان دەتوان لای خۆیانە هەموو خێزانەكان بەشەكانیان بۆ جیا بكەنەوە، كە هەر خێزانێك بەپێی ژمارەیان بڕی ئاردیان بۆ جیا بكاتەوە و ئاگاداریان بكاتەوە تاوەكو بڕۆن ئاردەكەیان وەربگرن.

ئاشكراشیكرد، هیچ كێشەیەك لە كەمی ئارد بوونی نیە، گەنمی تەواومان لەبەردەستە بۆ ئەوەی بدرێتە ئاشەكان بۆ ئەوەی ئاردی مانگی ئازاریش دەست بە دابەشكردن بكەن، لە دوای ئەوەی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی بۆ دەردەچێت.

نەسرین محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بۆیە ئاردی مانگی ئازار دابەشناكرێت، چونكە زۆربەی بریكارەكان ئاردی مانگی شوباتیان دابەشنەكردووە، بەشە ئاردی مانگی ئازاریش وەربگرن لە كوێ دایبنێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریش شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بریكارەكانی خۆراك دەكرێنەوە و دابەشكردنی خۆراك دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان