ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: دەبێت هەرێم ببێتە خاوەنی دەستوور


خەڵك-ئارام سەردار
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەهەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئیرادەی سیاسی بنەمای كارەكانە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لەهەرێمی كوردستان.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی لەهەرێمی كوردستان سەبارەت بە ڕاپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی بۆ هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن ڕێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان بەهاوبەشی سندوقی نیشتمانی ئەمریكی (NED) بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاند، تاكە ڕێگامان بۆ دەربازبوون لە كێشە و گرفتەكان، پێوستە هەوڵبدەین بۆ دروستكردنی سیستمێكی باش و گونجاو بەسیستەمكردنی پڕۆسەی حوكمڕانی، بۆیە ئەوە ڕاپۆرتەش، كە بڵاوكراوەتەوە هەنگاوێكی گرنگە.

دەشڵێت: “پێویستە پڕۆسەی چاكسازی ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەتی هەبێت، هەروەها دەبێ هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی، لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازیش ئێستا لەهەرێمی كوردستان كەرتی گشتی كەرتێكی زۆر گەورەیە و لە پێویستی حكومەت زیاترە، بۆیە بەهێزترین هەنگاو ئەوەیە، كە ئیرادەی سیاسی هەبێت بۆ چاكسازی”.

باسی لەوەشكرد، ئیرادەی سیاسی كاریگەری یەكلاكەرەوەی دەبێت لە پڕۆسەی چاكسازیدا، هەرچەندە هەنگاوەكانی دیكە وەك پراكتیك گرنگە، بەڵام ئیرادەی سیاسی بنەمای سەرەكی كارەكان دەبێت.

کوردستان

قائیمقامییەتی سلێمانی: ھێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە پابەندی ڕێنماییەكان نابن


خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامییەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی ھەستیاری دۆخەكە و زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارە نوێكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕێكارەكانی قەدەغەكردنی ھاتوچۆ تەواو توندتر دەكرێنەوە و بەھیچ ھۆكارێك ڕێگە بەھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەڕەو نادرێت.

قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەبەوەشدەكات: ھێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە پابەندی ڕێنماییەكان نابن.

هەروەك ڕوونیشكراوەتەوە: بڕیارەكانی حكومەتی ھەرێم لە سبەینێوە جێبەجێ دەكرێن و بەھۆی مەترسی بڵاوبووەنەوە و تەشەنەسەندنی كۆرۆنا بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر ڕێگە بەھیچ جۆرە جموجوڵێك نادرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ژمارە (11)

بەھۆی ھەستیاری دۆخەكەو زیادبونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان ، لەبەر رۆشنایی بڕیارەنوێكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێكارەكانی قەدەغەكردنی ھاتووچۆ تەواو توندتر دەكرێنەوەو بەھیچ ھۆكارێك رێگە بەھاتووچۆی ئوتومبێل و پیادەڕەو نادرێت و ھێزە ئەمنییەكان راسپێردراون لەم رووە لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە پابەند نابن ، بەھەموو لایەكی رادەگەیەنین بڕیارەكانی حكومەتی ھەرێم لە سبەینێ وە جێبەجێ دەكرێن و بەھۆی مەترسی بڵاوبوەنەوەو تەشەنەسەندنی كۆرۆنا بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر رێگە بەھیچ جۆرە جموجوڵێك نادرێت، داواش لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی دەكەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خێزانەكانیان و تەندروستی گشتی لە ماڵەكانیان نەیەنەدەر و بەتەواوی پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 4 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، تووشبووەكان سێ پیاو و یەك منداڵن كە سێ تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە بەركەوتەی تووشبووی پێشوون و تووشبوویەكیش لە پارێزگای سلێمانی بەركەوتەی تووشبووی پێشووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران كە سێ پیاو و یەك منداڵە بەم شێوەیەی خوارەوە:

سێ تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بەركەوتەی توشبووی پێشوون.

وەزارەتی تەندروستی
3 نیسان 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: 6 تووشبووى ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: 6 نەخۆشیتر لە تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووەتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئەوان كراوە كە نێگەتیڤ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئێستادا كۆی گشتی چاكبووەوەكان گەیشتە 17() حەڤدە كەس.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین كە ( ٦ ) شەش نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئەوان كراوە كە نێگەتیڤ بوو.

كۆی گشتی چابوەكان گەیشتە ( ١٧ ) حەڤدە نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣ نیسان ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان