ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خۆپیشاندانەكان ڕووماڵ دەكات
حكومەتی عیراق كەناڵێكی تەلەفزیۆنی دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی عیراق، فەرمان بە داخستنی كەناڵی (دجلە)ی تەلەفزیۆنی دەكەن، كە بەوە ناسراوە بەشێوەیەكی چڕ خۆپیشاندانەكانی دژ بە دەسەڵات، ڕووماڵ دەكات.

بەپێی هەندێك لە میدیا عیراقییەكان، “دوێنێ‌ شەو، هێزێكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، نووسینگەی كەناڵی دیجلەیان لە بەغدا داخست و بەوپەڕی ڕوویشەوە داوایان لە كادرەكانی كردبوو، شوێنەكە جێبهیڵن”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەفسەرێك لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە، “دوێنێ‌ شەو، هێزێكی پۆلیس هەڵیانكوتاوەتە سەر نووسینگەی كەناڵی دیجلە لە ناوچەی جادریە لە بەغدا و نووسینگەكەیان داخست”.

كەناڵی (دجلە) كە چالاكی ڕۆژنامەوانی تەنیا لە بەغدا و عەممان هەیە، زیاتر لە 80 میدیاكار و ئیداری عیراقی لە بەغدا كاری تێدا دەكات، زیاتر لە 50 كارمەندی تریش، كە ئەردەنی-یان تێدایە لە بارەگای سەرەكی لە عەممانی پایتەختی ئەردەن، كاری تێدا دەكەن.

سەرچاوەیەكیش لە كەناڵەكە، كە نەیویستبوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بە (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندبوو، “دەسەڵاتدارانی ئەردەن-یش، فەرمانیان بە نووسینگەی سەرەكی كەناڵی دیجلە كردووە لە عەممان، بۆ ماوەی مانگێك پەخشەكانی ڕابگرێت”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، “حكومەتی عیراق داوای لە ئەردەن كردووە، بۆ ماوەی مانگێك پەخشی كەناڵەكە ڕابگرێت، بۆیە لە شەوی ڕابردووەوە لەسەر داواكەی عیراق، پەخشی كەناڵی دیجلە ڕاگیرا”.

عێراق

كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبوڵڵا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر خەڵاتە گەورەكەی خۆی كە بڕەكەی 10 ملیۆن دۆلارە وەبیر جیهان دەهێنێتەوە و دەیداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبدوڵڵا سەركردەی نوێی ڕێكخراوی داعش.

ئەكاونتی فەرمی پرۆگرامی خەڵات و پاداشتەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”حاجی عەبدوڵڵا تیرۆریست و ناپاكە. بۆیە پێویستە ئەوەی ڕفی لە تیرۆر و ناپاكییە، زانیاریی لەبارەوە بدات. دەمانەوێت لەڕێی ئێوەوە لەبارەی سەركردە نوێیەكەی داعشەوە بزانیین. خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار لەدەستی خۆتان مەدەن”.

ئامانج لە پرۆگرامی “خەڵات و پاداشتەكان لەپێناو دادپەروەریی”، ڕادەستكردنی تیرۆریستانە بە دادگا و ڕێگرتنە لە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی لەدژی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێەی ئەو پرۆگرامە، وەزیری دەرەوە”خەڵاتەكان بۆ ئەو كەسانە تەرخان دەكات كە لەڕێی زانیارییەكانییەوە تیرۆریستان دەستگیردەكرێن، یان ئیدانەی كەسێك دەكرێت كە بەنیاز بووە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات دژ بە هاووڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەرژەوەندییەكانیان، و زانیارییەكانی دەبێتە مایەی ڕێگر لەو كارانە و دەبێتە مایەی ناسین یان شوێنی سەركردەی سەرەكی تیرۆریستان، یان دەبێتە مایەی لەگەڕخستنی كۆمەككردنی تیرۆر”، هەموو ئەمانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە ئاماژەیان پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پیاوێك لەنێو دادگادا ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، پیاوێك لە دادگای كاروباریی كەسێتی لە كەرخی بەغدا، ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دوێنێ‌ پێنج شەممە لەكاتی چوونەدەرەوەی ژن و مێردێك لە ژووری توێژەری كۆمەڵایەتی لە دادگای كاروباری كەسێتی لە بەری كەرخ لە بەغدا،، پیاوەكە ژنەكەی خۆی بەرچەقۆداوە و بە سەختی برینداری كردووە”.

بە وتە سەرچاوەكە، پیاوەكە دەستگیركراوە، تا ڕێكاریی یاسایی لەدژ بگیرێتەبەر و ژنەكەش بۆ مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی دادوەریی كراوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، پیاوەكە چەقۆكەی لە پێڵاوەكانیدا شاردۆتەوە و لە دوای مورافەعە و چوونەدەرەوە هێرشی كردۆتە سەر ژنەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان