ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

دوو بوومەلەرزە ناوچە سنووریەكانی عیراقى هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە دوو بوومەلەرزە ناوچە سنووریەكانی نێوان عیراق- لەگەڵ ئێران و كوێت-ى هەژاند.

دەستەی گشتی كەشناسی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە ناوچە سنووریەكانی عیراق لەگەڵ ئێران و كوێت-ی هەژاندووە و هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بوومەلەرزەی یەكەم لە كاتژمێر 9 و 52 خوولەكی بەیانی لە دووری 30 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی مەندەلی ڕوویداوە و گوڕەكەی 4.3 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بوومەلەرزەی دووەم لە كاتژمێر 10 و 55 چركەی بەیانی ڕوویداوە لە ناوچە سنووریەكانی نێوان عیراق و كوێت لە ناوچەی زوبێر و بە دووری 40 كیلۆمەتر لە باشووری بەسرە و گوڕەكەی 3.6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هاووڵاتیانی ناوچەكانی نزیك بوومەلەرزەكە هەستیان پێ‌ كردووە و هیچ زیانێكی نەبووە.

تەندروستی

ڕێنمایی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان (CDC) سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

خەڵك – لوقمان غەفوور
سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان (CDC) رێكخراوێكی نیشتمانی گشتییە بۆ تەندروستی لەئەمریكا و سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە ترسناكەكانە و سەر بەئاژانسی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا و وەزارەتی تەندروستییە و بارەگای سەرەكی لە ویلایەتی جۆرجیایە، لەئێستادا زیاتر سەرقاڵی خۆپاراستن و چاودێریكردنی تەندروستییە بۆ روبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەنتەری ناوبراو بەم جۆرە باس لە نیشانەكانی نەخۆشییەكە و خۆپارێزی دەكات لێی.

چی لەرووخساری كەسی تووشبوودا دەبینرێت

بەپێی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن (CDC)، دەشێت ئەو كەسە هەست بە ترس بكرێت لە تووشبوونی ئەگەر:
*تا-ی لەڕادەبەدەر و بەئەستەنگ هەناسەدان-ی تیابینرا، ئەویش دوای ئەوەی زانرا كەسەكە گەشتی وڵاتی چین-ی كردووە یاخود پەیوەندی هەبووە بە كەسێكەوە كە گومانی لێدەكرێت یان لە گەشت لە یەكێك لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تێدایە گەڕاوەتەوە.
*كۆكەی توند و سوتانەوەی قوڕگ
*هەستی كرد بە گیان داهێزرانێكی لەناكاو و شەكەتی ماسولكەكان و سەریەشە و گێژبوون.
لەم بارەیەوە، دۆن هۆڵت، پسپۆری نەخۆشییە هەناوییەكانی منداڵان لە پۆرتلاند، دەڵێت:”یەكێك لە گرفتەكانی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییە، بۆیە پێویستە هەركەس هەستی بە ئەنفلۆنزا كرد سەردانی پزیشك بكات بەبێ هیچ خۆ دواخستنێك”.

كێ ئەگەری مردنی زیاترە؟

ئەوكەسانەی كە سیستمی بەرگرییان لاوازە ئەگەری مردنیان خێراترە ئەوانیش منداڵ و كەسی بەتەمەنن.

خۆپاراستن هیچ بودجەیەكی ناوێت

*تائێستا هیچ كوتانێك دژی نەخۆشییەكە نەدۆزراوەتەوە تا پێشوەخت هاووڵاتی تووشنەبوو بیدات لەخۆی، بۆیە لەئێستا خۆپاراستن بەپلەی یەكەم دێت.
*ئاژەڵ و باڵندەی ماڵی ئەگەری تووشبوونی هەیە بە ڤایرۆسەكە بۆیە نابێت رێگەی بدرێت لە شوێنی پیس خواردن بخوات، ئەو خواردن و پاشماوەی خواردنانە بۆ باڵندە و ئاژەڵی ماڵی بەكارنەهێنرێت چونكە دوور نییە لەلایەن شەمشەمەكوێرەوە قەپی لێگیرابێت و ئەویش سەرچاوەی هەڵگری ڤایرۆسەكەیە لەگەڵ مار-دا.
*ئەو شوێنانەی شێدارن و ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەری ئاوی لێدەفرۆشرێت پێویستە بە هەموو شێوەیەك لەلایەن لیژنەی خۆپاراستنەوە چاودێری بكرێت تا ئاستی داخستن ئەگەر گومان كرا شوێنەكە شیاو نییە.

چۆن خۆت ئەپارێزیت؟

بەپێی (CDC) و ئەوانەی پسپۆرن لە چاودێری تەندروستی پێیانوایە پێویستە:
*جلوبەرگی هیچ كەس بەكارنەهێنیت.
*دەست مەبە بۆ چاو و لوت و دەم، چونكە ئەم سێ ئەندامە سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیە.
*لەئێستا پێویستە هەر 20 خولەك جارێك دەستت بە سابون و شامپۆ بشۆیت لە هەر جێگەیەك بیت هەوڵبدە جێڵی پاكژكەرەوە لەناو دوكان و شوێنی كار و ناو ئۆتۆمبێلەكەت دانێ لەهەر 5 خولەك جارێك دەستی پێ تەعقیم بكە، خۆ ئەگەر ماددە و گیراوەی كهولی هەبێت باشتر و بەهێزترە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە.
*لەماڵەوە هەوڵبدە هەموو كەس قاپ و كەوچك و كەلوپەلی خۆی بەكاربهێنێت تا دەنگۆی ڤایرۆسەكە كۆتایی دێت.
*تا ئەتوانی رۆژانە ئاوی زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەئەگەری تووشبووندا، بەرگەی سەرەتای نەخۆشییە بگریت تا چارەسەر دەكرێیت.
*ئاگاداربە بە هیچ شێوەیەك ئەسپرین بۆ منداڵ بەكارنەهێنرێت لەكاتی هیچ ئەنفلۆنزایەكدا.
*تا ئەتوانی دوور كەوەرەوە لە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەری دەریایی، ئەوانەش كە فرۆشیارن ئەبێت (دەستكێش لەدەست بكەن، دەمامك بە دەمولوتیانەوە بێت، بەدلەیەك لەبەربكەن كە ئاو نەگرێتە خۆی).

كەسی تووشبوو چۆن مامەڵەی لەگەڵ بكرێت

*كەسەكە ئەبێت دوورخرێتەوە لە كۆمەڵگە، لە نەخۆشخانەی تایبەت دابنرێت و ئەو پزیشك و كەسانەی دەچنە لای بە جلوبەرگی تایبەتەوە لەدووری 6 پێ لێیەوە دوور بن.
*بەهیچ شێوەیەك نابێت هیچ كەسێك جگە لە تیمی پزیشكی سەردانی نەخۆشەكە بكات و لە شوێنێكی تایبەت بە شوێنی چاودێری سەردانیكارەكان بمێننەوە تا بتوانرێت خۆ لەسەردانی كردنی بپارێزیت تا نزیك چاكبوونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم؛ لەم ناوچەیەی سلێمانی لە 24 كاتژمێر 47 ملم بارانباریوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شارەدێی بەرزنجە 47.3 ملم و بە ناو سەنتەری پارێزگای سلێمانیش 26.8 ملم بارانباریوە.

‏بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان‏ ، بڕی بارانی 24 كاتژمێری ڕابردووی 20/2/2020 ی بڵاوكردەوە، كە لە پێی خشتەكە زۆرترین بارانبارین لەو ماوەیەدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بووە ، بە جۆرێك لەناو سەنتەری شار 26.8 ملم و لە شارۆچكەی دەربەندیخان 30.2 ملم و شارەدێی بەرزنجە 47.3 ملم باران باریوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە شارۆچكەی چوارتا 42 ملم و لە شارەدێی بازیان 17.6 ملم و لە ئاخجەلەر 20 ملم باران باریوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە پارێزگای هەڵەبجە 6.1 ملم باران باریوە، بەڵام لە شاردەێی خورماڵ 13.2 ملم و لە تەوێڵە 15.3 ملم باریوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی بچر بچر، بەرزترین پلەی گەرماش 14 پلە دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی 21-2-2020 ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكە لە تەواوی شارەكان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی نمە بارانی بچڕ بچر لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكان.

لە خشتەكەدا هاتووە ، پلەی گەرما ئەمڕۆ بەرزترین 14 پلە لە زۆربەی شارەكان تۆمار دەكات و نزمترین پلەش لە پارێزگای كەركوك بە 7پلە نزمترین تۆمار دەكات و خێرای باش لە نێوان (8-10) كم دا دەبێت.

هەر لە خشتەكەدا پێشبینی سبەینێ شەممە 22-2-2020 ی شارەكان بڵاوكراوەتەوە، هەندێك گۆڕانكاری لە كەش و هەوا ڕوودەدات و لە هەندێك شار نمەباران دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران، لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی لە چەند شارێكدا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان