ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەهۆكاری خەڵووزكردن (3) هاووڵاتی دەستگیركران


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی بڕینی دار و كردنی بەخەڵووز، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی (3) هاووڵاتییان لە ناوچەكانی سەیدسادق و گاپیڵۆن دەستگیركرد.

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی، ئەوە خراوەتەڕوو، كە زۆرێك لە گوندنشینان دوور لە بەرپرسیاریەتی كاری خەڵووزكردن ئەنجام دەدەن، هاوكات بڕینی داری دارستانەكان هەڕەشیەكی مەترسیدارە بۆ سامانی گشتی بۆ ئەو مەبەستەش لەسنوری سەیدسادق و سلیمانی (3) هاووڵاتییان دەستگیركردووە .

ڕاگەیەنراوەكە، لێدوانێكی عەمید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی تێدایە و ڕایگەیاندووە: مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق، لە ئەنجامی دەرچوونێكیان بۆ سنوورەكەیان توانیان (2) هاووڵاتیی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی خەڵووزكردن بوون هاوكات توانرا دەستبگیرێت بەسەر (26) فەردە خەڵووز و (1) ئۆتۆمبێلدا .


لەلایەكی ترەوە مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەهاوكاری و هەماهەنگی بازگەی ئاسایشی گاپیڵۆن توانیویانە (1) هاووڵاتیی دەستگیربكەن لەسەر خەڵوزكردن و هاوكات توانراوە دەست بەسەر (40) فەردە خەڵوزدا بگیرێت .

ژینگە

سۆران: هەورەبرووسکە، ژمارەیەک قازوقوڵینگ دەکوژێت


خەڵک ـ نزار مستەفا

هەورە برووسکە، ژمارەیەکی زۆر لە باڵداری کێویی لەناو برد، بەتایبەت ئەو باڵندانەی کە گەرمیان و کۆیستان دەکەن.

لە سنووری ناحییەی قەسرێی سەر بەقەزای چۆمان هەورەبرووسکە زیاتر لە 100 قاز و قوڵینگی کوشتووە .

قاز و قوڵینگ یەکێکە لەو باڵندە کێوییانەی لەم وەرزەی ساڵدا، ناوچە گەرمەکان جێدێڵن و بەرەو کوێستانەکان .کۆچ دەکەن

قاز و قوڵینگ، باڵندەیەکی کۆچەریی جوانی، قاچ و دەندووک درێژە و کلکێکی کورتی ھەیە، ھێلانەکانی لەسەر زەوی دروست دەکات.

خواردنیشی بریتییە لە گیا و مێرو و کرم و خشۆکەکان، لەناو ئاوی دەریاو ڕووبارەکان دەنیشێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ هەڵەبجە لە تەنیشت دارە بریندارەكانەوە ٧٥ نەمام چێندرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیس و دارستانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێتی، وەك قەرەبووكردنەوەی ژینگە، لە تەنیشت دارە برینداركراوەكانی ناوچەی گوڵانی هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەك نەمام چێندرا.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیس و دارستانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان 2020 بە هاوكاری كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز بە ژینگەپارێزانی شارەكە، لە ناوچەی گوڵانی هەڵەبجە 75 نەمامیان لە جۆری (كارب تۆز) چاند.

ئەمە لە كاتێكدایە، لەلایەن كەسانی نەناسراوە ژمارەیەك داری سنەوبەر لە شاری هەڵەبجە بریندار كراون، كە تەمەنیان نزیكەی ٢٥ ساڵ دەبێت ، ژینگە دۆستانی شارەكەش چارەسەرییان كردن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە درەنگانێكی ئێوارە تا شەو ئەگەری بارانبارین و بروسكە دەكرێت، دەشڵێت،”پلەكانی گەرماش لە نێوان 8 تا 20 پلە دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان ئاسمانی شارەكانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە كاتەكانی درەنگانی ئێوارە یان شەو دەگۆڕێت و باران بارین بە شێوەی بچر بچر دەست پێدەكات و لە هەندێك ناوچەكە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە ، پلەكانی گەرمای شارەكان لە نێوان 8 پلە بۆ 20 پلە تۆمار دەكرێت و خێرایی باش لە نێوان 10 تا 30 كم دەبێت لە هەر كاتژمێریكدا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان