ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕۆناڵدینیۆ بۆنی “ڕۆناڵدۆی دیاردە” دەکات: بەرازیل چاوەڕێی گەوهەرە نوێیەکەیە


خەڵک سپۆرت

ڕۆناڵدینیۆ گاوچۆی ئەفسانەی بەرازیل سەرسامە بەتواناکانی لاوێکی بەهرەمەندی وڵاتەکەیی و ڕایدەگەیەنێت، خەڵکی بەرازیل چاوەڕوانی ئەو یاریزانە دەکەن.

ڕۆناڵدینیۆ ئەستێرەی دێرینی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی بەرازیل، سەرسامبوونی خۆی بەتوانا هونەرییەکانی گابریال مارتینێلی هێرشبەری لاوی یانەی ئارسیناڵ دەردەبڕێت، لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی دەیلی میرەری بەریتانی ڕاگەیاندووە :” مارتینێللی بیری ڕۆناڵدۆی دیاردەم دەخاتەوە”.

ئەفسانەکەی سیلیساو بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە :” ئێمە وەک خەڵکی بەرازیل بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی داهاتووی مارتینێللی دەکەین، گرنگترین خەسڵەتەکانی تێدایە و خاوەن بەهرەیە ئەوەش لەهەموو شتێک گرنگترە، یەکێکی تر لە خاسیەتە باشەکانی ئەوەیە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدایە و متمانەیەکی بێوێنەی هەیە”.

هەروەها دەڵێت :” مارتینێللی ڕۆناڵدۆی دیاردەم بیر دەخاتەوە کاتێک یەکەم وەرزی لە کیشوەری ئەوروپا ئەنجامدا، لەو وەرزەدا هاونیشتیمانەکەم لاوێک بوو ٣٠ گۆڵی تۆمار کرد و هەمووانی بە بەهرە ناوازەکەی سەرسام کرد، خەڵکانێک لەو کاتەدا پرسیاریان دەکرد، ئەو منداڵە بەرازیلیە ١٨ ساڵە کێیە؟! ئەو هەمیشە تۆپی دەویست، هاوشێوەی ئەزموندارێک بە تۆپەوە ڕایدەکرد، گرنگ نەبوو بەلایەوە ڕکابەرەکەی کێیە و ئەو تیمەی ڕووبەڕوی دەبێتەوە لە چ ئاستێکدایە، هەمان ئەو خەسڵەتانە لە مارتینێللیدا دەبینم”.

مارتینێللی لاوێکی بەهرەداری بەرازیلیە لە یانەی ئارسیناڵ یاریی دەکات، تۆمارکەری ١٠ گۆڵ بووە لەسەرجەم خولەکان، لە کۆتا ڕووبەروبونەوەکانی ئارسیناڵ بەرامبەر شیفێڵد و چێڵسی گۆڵی تۆمار کردووە، تەنانەت مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری یانە بە ئاشکرا سەرسامبوونی بە تواناکانی ئەم لاوە دەربڕیوە.

جیهانی

چێڵسی پێش ڕکابەرانی کەوتووە و گرەوەی کۆتینیۆ لە بەرشلۆنە و بایرن میونشن دەباتەوە


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەنگاو بە هەنگاو لە گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیکدەبنەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بڕیاریان لەکڕینی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە نەداوە، بەڵکو لەماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو، کە هەرگیز بەبڕی (١٢٠) ملیۆن یورۆ بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەکە ئیمزا ناکەن.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نوسیویەتی، یانەی بایرن میونشن هیواخوازن بە نرخێکی کەمتر تایبەت بە گواستنەوەی کۆتینیۆ بگەن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، یانەی بەرشلۆنەش نرخی یاریزانەکەیان لە ١٢٠ ملیۆن یورۆوە بۆ ٨٠ ملیۆن کەمکردۆتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، بایرن هێشتا لەگەڵ ئەو نرخەشدا کێشەیان هەیە، لەم نێوەندەدا یانەی چێڵسی هاتووەتە نێو هاوکێشەکە و لەڕێگەی کیا جۆرباشیانی لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە دەرگای گفتوگۆیان واڵاکردووە.

یانەی چێڵسی لەسەر ڕاسپاردەی فرانک لامپارد ئامادەیە بڕی (٦٠ بۆ ٨٠) ملیۆن بە یاریزانە بەرازیلییەکە بدات و ناوەندی هێرشبەری یانەکەیان بەهێزتر بکەن، ئەوەش ئەو نرخەیە کە تائێستا یانەی بایرن میونشن پێشکەشی نەکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاریس سانت جێرمان لە بارودۆخێکی دیاریکراودا ناچار دەبێت مباپێ بفرۆشیت


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە یەک حاڵەتدا ناچار دەبن کیلیان مباپێی فەرەنسی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە مەدریدییەکە، کۆمەڵە کۆمپانیاکانی ئاکور کە سپۆنسەری یانەی پاریس سانت جێرمانە ئامادەنین لە حاڵی دووبارە دەستپێنەکردنەوەی خولی ناوخۆی فەرەنسا گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانیان پێشکەشی یانە زەبەلاحەکە بکەن.

ئەو بڕەش کە پێویستە پێشکەشبکرێت لەنێوان (٥٠ بۆ ٨٠) ملیۆن یورۆدایە، ئەگەر بێتو لەگەڵ زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەژماربکرێت ڕێژەی ئەو پارەیە زۆر زیاتر دەکات.

لەم بارەیەوە سباستیان پازین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە :” ئەگەر تا ١ی تەموزی ٢٠٢٠ ناوی کۆمپانیاکەمان لەنێو یاریگاکانی پاریسدا بوونی نەبێت، بێگومان ئێمەش گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانمان پێشکەش ناکەین”.

ڕۆژنامەی ئاس تەئکیدی کردووەتەوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە ڕووبدات یانە فەرەنسییەکە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و بەلایەنی کەمەوە ناچار دەبێت یەکێک لە نایمار یان مباپێ، یاخود هەردووکیان بفرۆشێت و بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە چارەسەری تر بکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاستۆری: لە منداڵییەوە بۆ تۆپی پێ ژیاوم، بەڵام ئێستا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسییەوە


خەڵک سپۆرت

لەدوای ڕاگرتنی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەمووان حەز بە گەڕانەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەکەن و یاریزانان بەشێوازێکی جیاواز بیردەکەنەوە.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لێدوانەکانی خاڤێر پاستۆری ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ڕۆمای بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ئاماژە دەکات کە یاریزانان ناتوانن لەپێناو یاریکردندا ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ڕایگەیاندووە :” تا ئەم ساتەش بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربارەی دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا نەدراوە، ئاشکرایە تا ماوەی دوو هەفتەی تریش چاوەڕوان دەکەین و پاشان ڕەنگە بڕیاری کۆتایی بدرێت”.

هەروەها ڕایگەیاندووە :” تۆپی پێ بەنسبەت منەوە لەمنداڵییەوە بابەتێکی سەرەکییە، بەڵام لەئێستادا هەرگیز ئامادەنیم بۆ یاریکردن ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە”.

پاستۆری باس لە ژیانی دوای کۆرۆنا دەکات و دەڵێت :” لەدوای ئەوەی کەشی جیهان هێوردەبێتەوە و ڕێگەمان پێدەدرێت بچینە دەرەوە، لەو باوەڕەدام چیتر ئەوانەمان بۆ نەکرێت کە لەپێشوودا کردومانە، بێگومان یارییەکان بەبێ هاندەران ئەنجام دەدرێن و ئەگەر خوداش ڕێگەبدات دووبارەبوونەوەی خولەکان لەمانگی حوزەیران ڕوودەدات، ئەوەتا لە چین دوای سێ مانگ تائێستا خولە ناوخۆییەکان نەگەڕاونەتەوە”.

لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، کە ئاساییە ئەگەر یانەکان لەماوەی داهاتوودا موچەکانیان کەمبکەنەوە ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریزانان لەم ساتانەدا ناتوانن پارەیان بۆ دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان