دهۆك، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی گیان لەدەستدانی ژنە سی ساڵانەكە دەستیپێكرد



بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، دوای گیان لەدەستدانی ژنێك بە دەزی بەنج، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكرد.


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بڵاوكرایەوە”دوای گیان لەدەستدانی ژنێكی تەمەن 35 ساڵ، بیستمان كە بەهۆی وەرگرتنی دەرزی بەنجەوە بووە، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا بەڵێن دراوە كە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە، كەسانی كەمتەرخەم و ئەو لایەنانەی بەرپرسیارن لە هێنانی ئەو ماددە دەرمانییە ڕەوانەی دادگا بكرێن.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ژنێكی تەمەن 32 ساڵ بە ناوی “شەهریان حەسەن” بەمەبەستی دەرزی لێدان سەردانی نۆرینگەیەكی پزیشكی كردبوو لە سەنتەری ناحیەی “رۆڤیا”، بەڵام لەدوای وەرگرتنی دەرزییەكە و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، باری تەندروستی تێكچوو و گیانی لەدەستدا.

25 هەزار پاشلەرزە لە نێوان سنورەكانی توركیا و سوریا ڕوویداوە
پێشت 25 هەزار پاشلەرزە لە نێوان سنورەكانی توركیا و سوریا ڕوویداوە
هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ داوا لە توركیا دەكەم پێداچونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ داوا لە توركیا دەكەم پێداچونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات
ەیوەندیدار