ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگایەكی ئێران دەهەژێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگایەكی باشووری وڵاتەكە دەهەژێنێت.

بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی ئێران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای فارس-ی لە باشووری وڵات هەژاندووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بوومەلەرزەكەی گوڕەكەی 4.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكانی ئاشگرا نەكراوە.

ئاشكراشی كردووە، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 16 و 58 خوولەك و 26 چركە بووە بە قوڵایی 7 كیلۆمەتر بووە و بە دووری 41 كیلۆمەتر لە شیرازەوە بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیای دا، كە بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای ئیدارەی باری نائاسایی و كارەساتە سروشتییەكان لە توركیا، “لە كاتژمێر 1:15ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.9 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، ناوچەی (ئیكۆرت)ی پایتەختی هەژاند”.

جیهان

ترەمپ: چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی كۆرۆناوە جیهانیان بەهەڵەدا بردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای خستە ئەستۆی چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و داوای كرد، نەتەوە یەكگرتووەكان بەو هۆیەوە لێپێچینەوە لە پەكین بكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی وتارێكدا 75 هەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ڤایرۆسی چینی گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و لە ئێستادا جیهان لە جەنگدایە دژی ئەو دوژمنە نەبینراوە، كە لە سەرتاسەری جیهان بووەتە هۆی مردنی ژمارەیەكی زۆر لە مرۆڤەكان.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، چین و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی پەكیندایە لەسەرەتاوە جیهانیان بەهەڵەدا بردووە بەوەی ئەو نەخۆشییە لە مرۆڤەكانەوە ناگوازرێتەوە و دواتر چین بە هۆی ڕانەگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بە جیهاندا.

دۆناڵد ترەمپ جەختیشی كردەوە، پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان چین ناچار بە وەڵامدانەوە بكات و بە هۆی ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لێپێچینەوەی لەگەڵ بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە 552 حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 483 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆر كەمتر بەراورد بە ماوەكانی ڕابردوودا دادەنرێت كە تووشبوونی ڕۆژانە سێ‌ هەزار كەسی لە وڵاتەكەدا تێدەپەڕاند.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 552 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی ڕوون دادەنرێت بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4542 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1185 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 312684 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا باری گوزەرانی خراپە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، گلەيی و گازندە لە “باریی خراپی گوزەرانی” خۆی و خێزانەكەی دەكات، ئەمەش بە وتەی كەسێكی نزیك لە خێزانەكەی كه دەڵێت، مووچەكەی بەشی ئەوە ناكات كەسێك بۆ بەخێوكردنی منداڵە ساواكەی بەكرێ بگرێت.

ڕۆژنامەی (زە تایمز)ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە”جۆنسۆن زۆر بێزارە لە مووچە كەمەكەی و خانووەكەی كە لەلایەن حكومەتەوە بۆى دابین كراوە، چونكە پێیوایە شاوى زۆر زیاتره لەمە، ئەمەش بە وتەی كەسێكی نزیكی”.

هاوڕێیەكی جۆنسۆن بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە”سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا نیگەرانە لەوەی كە ناتوانێت كەسێك بۆ بەخێوكردنی منداڵەكانی بەكرێبگرێت، یان چاودێری كچە بچوكەكەی بكات كە مانگێكە لەدایك بووە”.

مووچەی ساڵانەی جۆنسیۆن لە دوای لێبڕینە حكومییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا دەگاتە 150 هەزار جونەیهی ئسترلینی كە دەكاتە 192 هەزار دۆلاری ساڵانە.

بە وتەی ڕۆژنامەنوسێكی ناسراویش لە ڕۆژنامەی (زە دەیڵی تیلیگراف)”مووچەی ساڵانەی جۆنسۆن بەر لە لێبڕین دەگەیشتە 350 هەزار جونەیهی ئسترلینی كە نزیكەی 450 هەزار دۆلار دەكات”.

سەرچاوەیەكی نزیكیش لە جۆنسۆن دەڵێت”ڕێكخەری ماڵى نییە و تەنیا یەك كرێكاری پاككەرەوەی هەیە، بۆیە نیگەرانە لەوەی بتوانێت مووچەكەی بەشی بەكرێگرتنی كەسێك بكات كە چاودێری منداڵە ساواكەیان بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان