ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خۆپیشاندەران پێیان ڕازین
ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكراكران

وێنەی ئەرشیف، ساڵی 2018 كاتی ڕاسپاردنی عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی حكومەت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای دەكات، كە ژمارەیەك ناو دراونەتە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و دەشڵێت: “بەم نزیكانە پۆستی سەرۆك وەزیران یەكلایی دەكرێتەوە”.

ئەو سەرچاوەیە بۆ (سۆمەریە نیوز) ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو ناوانەی خراونەتە بەردەم سەرۆك كۆمار تاوەكو بە فەرمی ڕابسپێردرێن بۆ پێكهێنانی حكومەت بریتین لە (محەمەد تۆفیق عەللاوی، عەلی شوكری، عەبدولغەندی ئەسەدی) بەڵام ئەوەی زۆرترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە بریتیە لە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری (مستەفا كازمی) كە ڕەزامەندی زۆرترین كوتلەكانی هەیە و پەیوەندییەكی یەكسانی هەیە لە هاوسەنگی ئەمریكی ئێرانی لە ناو عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو كاندیدەی زۆرترین ڕەزامەندی كوتلەكانی لەسەربێت بۆ ئەو پۆستە ڕادەسپێردرێت و ئەو ناوانەش تا ئێستا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕەتنەكراونەتەوە.

لای خۆشیەوە، محەمەد حسێنی، سەركردە لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی وتویەتی، “لەم هەفتەیەدا كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلایی دەكرێتەوە و بۆ ئەوەش جوڵەیەكی سیاسی هەیە تاوەكو كەسێك دابنرێت جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت و لەلایەن شەقامیشەوە پەسەندكراو بێت و توانای ئەوەی هەبێت بەسەر قەیرانەكاندا زاڵبێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو كارە لای زۆربەی كوتلە سیاسییەكان ڕێككەوتنی لەسەر كراوە بە سەرۆك كۆماری عیراقیشەوە.

هاوكات، محەمەد خالیدی، پەڕلەمانتاری عیراقی ئاماژەی بەوەكدووە، كە ڕێككەوتن لەنێوان هێزە سیاسیەكان كراوە لەسەر پێشكەش كردنی ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا.

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دادەخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك كۆماری ڕایگەیاندووە، واشنتن باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات گەر هێرشە مووشەكییەكان ڕانەگیرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستی حەشدی شەعبی خۆی لە بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك، بێ‌ بەری كرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆك بەرهەمی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیازە لەماوەیەكی كورتدا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، گەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك بەمێشوەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پۆمپیۆ بە سەرۆكی عیراقی وتووە، بڕیارەكه بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو نایەوێت بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هەڕەشەی بەردەوام دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هۆكاریی بەرزبوونەوەی ژمارەى تووشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆكاریی بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بۆ جێبەێنەكردنی سزاكان دژ بە سەرپێچیكاران دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حازم جومەیلی بریكاری وەزیری تەندروستیى عيراقەوە بڵاویكردەوە”بەردەوامبوونی تۆماركردنی تووشبوونی زۆر دەستەواژەیەكی مەترسیدارە، جێبەجێنەكردنی سزاكانیش لەدژی سەرپێچیكاران بۆتە مایەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان”.

بە وتەی جومەیلی”ڕەوشی ئابوری وڵات وایكرد بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەربكرێت، ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروتیش خۆیان لە دابینكردنی نەخۆشخانەكان و كارمەندانی تەندروستی و ئۆكسیجیندا دەبینێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە”.

بەپێی دوایین ئامار كە دوێنێ‌ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4471 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 45 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان